تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز هاوڕییان
به‌ڵێ كاك كۆسره‌ت گیان منیش هه‌ر مه‌به‌ستم ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ مێژولوی پڕكرد له‌ میهره‌بانی له‌ جوانی له‌ وه‌فا له‌ دادگه‌ری ... هه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌م مه‌به‌سته‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ خودا له‌ هاوه‌ڵان رازی بوو ئیتر نه‌ زیاد نه‌كه‌ممان ناوێ

3

جزاک الله‌ خیرآ...

2

ده‌ستت خۆش کاک جاسم یه‌ک ئیسلام هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مرۆکه‌ به‌شکراوه‌ که‌سه‌ریان له‌م خه‌ڵکه‌ تێکداوه‌ له‌گه‌ڵ رێزم

1

((الله ولي الذين امنوا يخرجهم من الظلمات الى النور...)) البقرة 257
خودا پشت و په‌ناو خاوه‌ن و گه‌وره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌، له‌ تاریكییه‌كان ده‌ریان ده‌هێنێت و به‌ره‌و رووناكییان ده‌بات...

تاریكییه‌كان: به‌ كۆ هاتووه‌ به‌مانا رێگا تاریكه‌كان
رووناكی: به‌ تاك هاتووه‌

(مه‌به‌ستم پشتگیری هیچ لایه‌نیك نییه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ ساحه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه)

جا رووناكییه‌كه‌ كه‌ تاكه‌ ئه‌وا ته‌نها (ئیسلامه‌ و هیچی تر) راسته‌ ئه‌وانی تر (كه‌ جه‌مع و كۆن ) واتا ئایینان و رێبازه‌كانی تر ره‌نگه‌ به‌شێكیان له‌ رووناكی هه‌بووبێ یان هه‌یانه‌، به‌ڵام به‌شی كامڵ و گه‌وره‌ و ته‌واو و جیلوه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ هه‌ر له‌ ئیسلامه‌؛ خشتی كامڵبوونی باڵه‌خانه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دایناوه‌ و دواتر ته‌نها ئه‌و خشته‌ی نه‌خستۆته‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌، به‌ڵكو باڵه‌خانه‌كه‌ هه‌مووی له‌ ئیسلامدایه‌، نه‌وه‌ك سبه‌ی بڵێن ده‌ی ئه‌وانی تریش هه‌ن له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ چ كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ گه‌ر شوینیان كه‌وین؛ نا نه‌خێر ئه‌مه‌یه‌ دینی كۆتا و ته‌واو و بێ گرێ هه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌ی كه‌ محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر) هێنای، هه‌ر ئه‌و رێبازه‌ش كه‌ ئه‌و له‌سه‌ری بووه‌؛ ئیتر ئه‌وانی تر له‌و كاته‌وه‌ تا دوا ئه‌لقه‌ی دونیا هه‌موویان چۆكیان داداوه‌ بۆ ئه‌م ئایینة.
به‌ڵام ئاگاداربن فریو نه‌خۆن و فێڵتان لێنه‌كرێ به‌ناوی دێنه‌وه‌ هه‌رچی هه‌ڵساو رێبازێك، مه‌نهه‌جێك، ته‌ریقه‌تێك، گوفتارێك، یان كتێبێكی ده‌ركرد و بانگه‌شه‌ی فره‌یی و راستگۆیی فره‌یی ده‌دا، هه‌لخه‌ڵه‌تین و ده‌ست له‌سه‌ر سینگ پێشوازی بكةن، نا.. ئه‌وا ئێوه‌ بكشێنه‌وه‌ و له‌ دووره‌وه‌ سه‌یر بكه‌ن یه‌كسه‌ر باوه‌ڕمه‌كه‌ن، تا نه‌یكێشن وه‌ك امام شافعی ده‌فه‌رموویت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌سه‌ر ئاودا رۆیشت و له‌ ئاسماندا فڕی ئێوه‌ یه‌كسه‌ر باوه‌ڕ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو بیكێشن به‌و قاڵبه‌ی ئه‌وكات كه‌ هه‌بووه‌ و په‌یامبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی (كه‌ ئه‌و په‌ری به‌رزیان نواندووه‌ له‌ مێژوودا) له‌سه‌ری بوونه‌ نه‌وه‌ك شتێكی تر كه‌ له‌ گیرفانی ئه‌م و ئه‌و ده‌رهاتبێ و كرابێ به‌ دین؛ ئه‌گه‌ر پاك بوو رێزی لێبگرن و ئه‌گه‌ریش دوور بوو ئه‌وا بیده‌نه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی..! (جنێوی مه‌ده‌ن و ته‌شهیری مه‌كه‌ن, رۆژگار خۆی بۆتان ده‌رده‌خات). (من احدث في امرنا هذا ماليس منه فهو رد) بخاري و مسلم

(دووبارة..مه‌به‌ستم پشتگیری هیچ لایه‌نیك نییه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ ساحه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه)

ئیسلامییه‌تییه‌كمان گه‌ره‌كه‌ پڕبێ له‌ دڵسۆزی له‌ دادگه‌ری له‌ وه‌فا له‌ خۆشه‌ویستی له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان... دووربێ له‌ درۆ و له‌ خیانه‌ت و له‌ نایه‌كسانی و له‌ یه‌كێ تێر و هه‌زاری برسی و له‌ فێڵ و له‌ كوشتن و بڕین و له‌ نه‌زانی و له‌وه‌رنه‌گرتنی ره‌خنة...هتد
به‌هیوام بزانن حه‌قیقه‌تێكتان هه‌یه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی هات پێیدا هه‌ڵبێین و "هی خۆمان" كه‌ گه‌نجینه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ وه‌لای بنێین و شوێن ئاره‌زوو و هه‌وا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بكه‌وین...هتد
ئه‌م باسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام من لێره‌و ده‌یبڕمه‌وه‌؛ كورده‌واری ده‌ڵێ: قسه‌ هه‌زاره‌ دووی به‌كاره‌.

جـاســم شــوانــی
http://im38.gulfup.com/DfHrR.jpg