سوپاس
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » سيد عبدالله محەممەد توتمەیی (عاجز) » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس
گهلهک جوان بوو دهست خۆش ..............
گهلهک جوان بوو دهست خۆش ..............
دهست خۆش
چەند ڕۆژە لەبەر فیكری تۆ داماوە دڵی من
بێ خواردن و خەو زەرد و زەبوون ماوە دڵی من
بەو داوە كە زوڵفی تۆیە گیراوە دڵی من
بەو تیرەی كە چاوی تۆیە گوژراوە دڵی من
ئەمشەو لە خەوما دڵبەری شەنگم كەرەمی كرد
تەشریفی كە هات بۆ دڵی تەنگم نیعمەتی كرد
ئەمڕۆ كە بە مەغروری فرەنگم ئەلەمی كرد
بەم خاڵە دوو ڕەنگییە فەوتاوە دڵی من
هەروەها لە شوێنێكی تردا بەم شێوەیە هەستی خۆی دەردەبڕێ و دەڵێ :
چەند مودەیە دڵ پڕ خەفەتو مات و حەزینە
بۆ زیارەتی ڕەوزەی شاهو سەرداری مەدینە
دائمە لە غەمی دووری بە ئەفغان و گرینە
ئەی خودایە چۆن حاڵەتی من شێوەن و شینە
یارەب سەفەرم دوورە مەسافاتی قەریب بێ
جارێ بە كەرەم مودەیی وەسڵی بە نسیب بێ
بەڵكو دڵەكەم لەم غەمە شاد و بە شەكیب بێ
ئەمجا گەلێ مەمنوونە بە قووربانی حەبیب بێ
شاعیر
سيد عبدالله محەممەد توتمەیی (عاجز)
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » سيد عبدالله محەممەد توتمەیی (عاجز) » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]