تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

سڵاو لە تۆ برالە ...

* ڕەخنەی یەکەمت تا ڕادەیەک دروستە، بەڵام لە ئەدەبیاتدا ڕێگا بە زەرورەتی شعری دراوە لە پێناو کامل کردنی شیعرێک.
* ڕەخنەی دووەمت: ئەو ئاسمانە چواندنە، یاخود هەر شتێکە کە خوێنەر خۆی بیەوێ پێی بچوێنێت.

* ڕەخنەی سێیەم: جوان بیخوێنەوە خارە گیان " لەگەڵ " نییە " لە کەل "ە، واتە کەلی چیا کە خۆر لێیەوە ون دەبێت.

چاومانی ...

8

- سڵاو مامه‌ سیروان، هه‌مووی نا، یه‌ك دوو دێڕی ده‌كه‌مه‌ نیشانه‌ smile

S i r w a n نووسی:

دەمەو ئێواران خۆر ئاوابوونە
[color= red]ئاسمان[/color] شیوەنی تاریکبونیەتی

- ئه‌و (خۆر ئاوابوونه‌) زیاده‌یه‌! پێویستی به‌ پێناسه‌یه‌كی وا نیه‌. ئاخر مه‌گه‌ر ده‌مه‌و ئێواران شتێكی تره‌ جگه‌ له‌ ئاوابوونی خۆر؟!

- سه‌باره‌ت به‌ دێڕی دووه‌م: خۆر كه‌ لێره‌ ئاوا ده‌بێت زانیمان تۆوته‌نی (ئاسمان شیوه‌نی تاریك بوونیه‌تی) ئه‌ی خۆ هاوكات كه‌ له‌ودیو هه‌ڵدێ، له‌وێ ئاسمان سه‌مای ڕووناك بوونیه‌تی. بۆیه‌ ده‌بوو ئاسمان له‌م دێڕه‌دا دیاری بكرێ به‌ دڵ، شار یان وڵات.

S i r w a n نووسی:

دڵەی سیاپۆش نابینێ ئۆقرە
گەر سیمای ڕۆژی لەگەڵ ئاوابێ

- وشه‌ی (له‌گه‌ڵ) بۆ ئه‌و شوێنه‌ هه‌ڵه‌یه‌. "لێ" دروستتره‌!

- له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ ته‌واوی نووسینه‌كه‌ت دووباره‌ بوونه‌وه‌ی یه‌ك دیمه‌نه‌!

7

سوپاس کاکە گیان..

6

دەست خۆش برام زۆر زۆر جوانە ، سەرکەوتووبی

5

زۆر سوپاس بۆتۆ.. هەمیشە سەرنج و ڕەخنەکانت بۆ من جێگای بایەخن...

4

وه‌ک هه‌میشه‌ نوسینکه‌ت زۆر جوان بوو ده‌ستت خۆش بیت سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌میشه‌..........

3

سوپاس کاکە کۆسرەت .. چاوەکانت ماچەکەم

2

بەسەر تابوتی خۆشبەختی منا
ئەمشەو چاوانم دوا تنۆکیان ڕشت
کڕێوەی هەناسە و گڕکانی دەروون
دوایین بزەی، منداڵێمی کووشت....


زۆر جوانه‌ کاک سیروان به‌خێرهاتیه‌وه‌ برام بۆیانه‌ ده‌ستت خۆش

1

بەشی یەکەمی ئەم قەسیدەیەم نزیکەی دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر لێرە بڵاو کردەوە، ئێستا بەشێکی دیکەم بۆی زیاد کردووە، واتە یەک و دوو بڵاو دەکەمەوە.
هیوادارم لاوازم نەکردبێت لە بەشی دووەمدا.
--

دەمەو ئێواران خۆر ئاوابوونە
ئاسمان شیوەنی تاریکبونیەتی
بەدەم هەنسکی ماڵئاواییەوە
شەوی دەیجورە و پشکۆ دڵیەتی
*
دڵەی سیاپۆش نابینێ ئۆقرە
گەر سیمای ڕۆژی لە کەل ئاوابێ
چۆن بۆ مەرگی نور ناگێڕێ پرسە،
پەردەی زوڵمەتی بەسەر چاوا بێ؟!
*
ئای بۆ سەحەرێک کە ئەبەدی بێ
شەقایق هەردەم بزە بۆ خۆر کا
خۆریش بە هەستی پڕ میهر و سۆزی
کڵپە لە سینەی عاشق ڕەها کا
*
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
*
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم
*
باڵات درەختی سەوزی بەهارە
چۆن دەستی پاییز هەڵیوەرێنێ!؟
چۆن موچڕکەی خەزانی ڕۆحم
جوانی لە لەپی بەهار دەربێنێ؟!
*
تاکە تروسکەی ئاسمانی رەشپۆش
ئەستێرەیەکە مات و گڕگرتوو
ژیلەمۆی ئەویش ببیتە خۆڵەمێش
کێ بگری بۆ، عومری بابردوو؟
*
بەسەر تابوتی خۆشبەختی منا
ئەمشەو چاوانم دوا تنۆکیان ڕشت
کڕێوەی هەناسە و گڕکانی دەروون
دوایین بزەی، منداڵێمی کووشت....

سیروان عەباس


.