تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
شه ی‌دا نووسی:[size=20]ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی خاتوون وه‌كو جاران بابه‌ته‌كه‌ت جوانه‌و سه‌رنج راكێشه به‌ڵام وه‌كو كاكه سامان گوتی هه‌ندێك خاڵی تیایه من له گه‌ڵی ناكۆكم به‌ڵام پێویست به گفت‌و گۆناكاتلهسهر ی برۆین چونكه ته‌وه‌ره‌كه ته‌وه‌ره‌ی گفت‌و گۆنیه[/size]
ڕاست ده‌که‌ی مامۆستا وه‌کو گوتم نه‌مویست ده‌ستکاری نامه‌که بکه‌م بۆیا وه‌کو خۆی دامنا
زۆر سوپاس مامۆستا خۆشحاڵم به دڵت بوو به‌خته‌وه‌ر بیت ............
Godar501 نووسی:دەست خۆش بابەتێکی جوانە خوشکەکەم خوێندمەوە ...
زۆر سوپاس براکه‌م به‌خته‌وه‌ر بیت ........
kamarany salma نووسی: نامةيةكى جوانه
دةست خؤش بؤ بلاو كردنةوةى.....
خۆشحاڵم به دڵت بوو
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت ............
K O S R A T نووسی:هه‌موویم خوێنده‌وه زۆر به‌دڵم بوو دیاره به‌نوسینه‌کانی نه‌به‌ز گۆران سه‌رسامی
ده‌ست خۆش
به‌ڵێ به زۆربه‌ی نوسینکانی سه‌رسامم
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت ............
SaMaN992 نووسی:بابه‌ته‌كه‌ی به‌گشتی جوانه به‌لام خاڵی سه‌لبیشی تیایه به‌لام ئیجابیاتی زۆر زیاتره ئه‌كرێت ئێمه سود لهئیجابیاتهكهی وه‌گرین سهلبیهكهش وه‌لا نێن
ده‌ستت خۆش خوشكه سه‌وسه‌ن
ڕاست ده‌که‌ی نه‌مویست ده‌ستکاری نامه‌که بکه‌م بۆیا وه‌کو خۆی دامنا
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت ............
[size=20]ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی خاتوون وه‌كو جاران بابه‌ته‌كه‌ت جوانه‌و سه‌رنج راكێشه به‌ڵام وه‌كو كاكه سامان گوتی هه‌ندێك خاڵی تیایه من له گه‌ڵی ناكۆكم به‌ڵام پێویست به گفت‌و گۆناكاتلهسهر ی برۆین چونكه ته‌وه‌ره‌كه ته‌وه‌ره‌ی گفت‌و گۆنیه[/size]
دەست خۆش بابەتێکی جوانە خوشکەکەم خوێندمەوە ...
نامةيةكى جوانه
دةست خؤش بؤ بلاو كردنةوةى.....
هه‌موویم خوێنده‌وه زۆر به‌دڵم بوو دیاره به‌نوسینه‌کانی نه‌به‌ز گۆران سه‌رسامی
ده‌ست خۆش
بابه‌ته‌كه‌ی به‌گشتی جوانه به‌لام خاڵی سه‌لبیشی تیایه به‌لام ئیجابیاتی زۆر زیاتره ئه‌كرێت ئێمه سود لهئیجابیاتهكهی وه‌گرین سهلبیهكهش وه‌لا نێن
ده‌ستت خۆش خوشكه سه‌وسه‌ن
واران گیان کچه‌که‌م.....
ڕەنگە بۆتۆ قورس بێت لەبارەی ژن و پیاوەكانەوە شتێك بزانی، بەس بۆمن ئاساییە گەر لە ئێستەوە شتێك لەو بارەوە لەگەڵ تۆ باس بكەم، بیرت نەچێت هەندێك پیاو هەن دنیا ئەگۆڕن، ئەوانە ئەو پیاوانەن لە ماڵەكانی خۆیان دانیشتون و بە بێدەنگی دەسكاری دونیا دەكەن، ئەم جۆرە پیاوانە زۆر دەگمەنن، هەوڵمەدە ئەمانە بدۆزیتەوە چونكە ئەمانە گەر لەهەمووشتێكەوە نزیكبن لەژنەكانەوە دوورن، هەرپیاوێك نەیتوانی بە باشی بنوێت ناشتوانێت بە باشی بەئاگابێت، پیاوان هەمیشە تفەنگەكانیان خۆشتر دەوێت لەهەمووشت، زۆرجار ڕوئەدات پیاوان هەمووشت بەجێبهێڵن بۆئەوەی تفەنگەكەیان لەدەست نەدەن، بیرت نەچێت كچم ئەو پیاوەی نەیتوانی باوەشی ژن بە گەورە بزانێت باشترە ئەو پیاوە بنێریت بۆ بەرەی جەنگەكان.نەك بۆلای ژنێك. دەزانی پێكەوەبوون بەرپرسیاریەتیە هەمووپیاوێك توانای ئەم بەر پرسیاریەتیەی نیە.
تۆ وەك ژنەكان مەبە هەوڵ مەدە پیاوەكان بناسیت هەوڵبدە ئەو منداڵە بدۆزیتەوە لەناخی پیاوەكاندایە، هەمووپیاوێك منداڵێك لەناخیایەتی باشترین ژن ئەو ژنەیە منداڵەكە دەناسێت، دەزانی پیاوەكان وەك ژنەكان دوو جۆرن، یادڕندەن یان عارف، دڕندەكانیان زۆرترن لە عارفەكان، ئەگەر پیاوێكت بینی شیعری نووسی و خۆی شیعر نەبوو مەیخوێنەوە، پێویست ناكات پیاوەكان روخساریان جوان بێت چونكە جوانی پیاو لەروخساردا دەرناكەوێت لە چەمۆڵەكانیا دەردەكەوێت، ئەگەر پیاوێك مشتەكۆڵەكانی بەهێزبوون ئەوپیاوە هی هاورێتی نیە هی جەنگە، پێت ناخۆش نەبێت ژنەكانیش دوو جۆرن یان قەسابن یان میهرەبان شاعیرێك وائەڵێت، تۆدەتەوێت كامەیان بیت؟ ئەگەر دەتەوێت ببیتە قەساب هەموو رۆژ دەتوانی بەوشەیەك پیاوێك پارچە پارچە بكەیت، ئەگەر بەنیازیشی میهرەبان بیت دەبێت خۆت ئامادەبكەیت ببیتە دایك. من شتی زۆر لەبارەی ژنانەوە نازانم. قسەی ئەو فەیلەسوفەم بیرناچێت. وەختێك دەڵێت. هەرپیاوێ ویستی لەژن تێبگات گەمژەیەكی گەورەیە. منیش بۆئەوەی دووربم لەو قسەیە نامەوێت لەژنەكان تێبگەم. چون ئەزانم ژن ئەوەندە دیوی تاریكی زۆرە. قورسە پیاو بیەوێت كەشفی بكات. بەڵام خۆ لەدەرەوەی ژن و پیاوەوە ئەشێت وەك مرۆڤ تەماشایی یەكدی بكەین. باشترە لەبری ژن و پیاو مرۆڤانە لەیەكدی بروانین. ئەم قسەیەشم خۆلادانە لە بێ ئەزومەنیم لەگەڵ ژنان.
نەكەویتە شوێن ناوبانگ، ناوبانگ بۆئەوانە خۆشە خەونی بچوكیان هەیە، ناوبانگ هیچت لێنەكات وات لێدەكات ئازادیەكانی خۆتت لێدەسێنیتەوە، دەزانی ئازادی گرنگترە لەناوبانگ، بەڵام ئەوانەی ناوبانگیان نیە ئەمە نازانن، تائازادیەكانی خۆت بەدەست نەهێنی نەگەڕێیت بەشوێن ئازادی خەڵكی تردا، شتێك كەلەخۆتدا بوونی نەبێت باسی مەكە باروخسارت سور هەڵنەگەڕێت، هەمیشە لەبارەی پیاوەكانەوە قسەلەگەڵ خۆیان بكە نەك قسە بۆژنەكان قسە بكەیت، هەركاتێك ژنێكت بینی تووڕەبوو لەپیاو بزانە ئەو ژنە خەون بەبۆنی پیاوێكەوە دەبینێت لەدەستی چوە، نەكەی لە فیمینیزمەكان نزیك بیتەوە، ئەوانە جگە لەسوكایەتیەك بۆگەورەیی ژن شتێكی ترنین، ململانێی ژنەكان و پیاوەكان ڕەچەڵەكی دەچێتەوە سەر سەرتاكانی ژیان، ئەوە بزانە تۆ تورەكەیەك نیت بۆمنداڵ هەڵگرتن بەڵكو تۆژنی. تۆ دەتوانی ببیتە مەلیكەی خەونەگەورەكانی خۆت و ببیتە پاشای حەوشەكەی خۆت، دەشتوانی ببیتە گەریدەیەك رۆحی پیاوەكان تەی بكەیت، پیاوانێك هەن دەڵێن ژن عەقڵی داگیر بكە شتەكانی تری هی خۆتن، تۆش هەوڵبدە عەقڵت ئازاد بكەیت بۆئەوەی هیچ لەدەست نەدەیت.
ئەگەر باوەشێكی میهرەبان لەخۆتا شك دەبەیت ئەوا بزانە جیهان لای تۆیە، ئەگەر پیاوێك دەست نەخاتە ناو رۆحتەوە دەستت نەخەیتە ناودەستیەوە، كەمتر هاورێیەتی ژنەكان بكەو زۆرتر هاورێیەتی پیاوەكان بكە، چونكە ژنەكان هاورێیتی نازانن خۆشەویستی ئەزانن، ئەگەر ویستت دۆریەك ئاشكراكەی لە زمانی پیاوەوە سەیری روخساری مەكە بەڵكو بە بێدەنگی دانیشە، چونكە روخساری پیاوەكان هەمیشە درۆكان دەشارنەوە، شەهامەتی پیاو ئەوەنیە ببێتە چەترێك بۆ ژنەكەی بەڵكو شەهامەتی پیاو ئەوەیە هاورێی ژنەكەی بێت، ئەزانی پیاوەكانی ئێرە ئەوەنازانن بۆیە هەمیشە دەڵێن ژنەكەمان. من زۆر كەیفم بەو ژنانە ناوێت هەمووشت دەبەستنەوە بەجەستەی خۆیانەوە. پێیان وایە ئەگەر جەستەیان بپارێزن ئیدی ئەبنە فریشتە. زۆر لەو ژنانە ناخیان هێندە پیسە ئیدی ناپار ئەبێت جەستەیان بشۆن. تۆ هەرگیز لەوانە مەبە. لەبری ئەوەی جەستەت بشۆیت سەرقاڵی ناخت بە.
بۆئەوە لە پیاوەكان نزیك مەبەوە داگیرت بكەن، بۆئەوە نزیكبەوە ژیانت لەگەڵ بەش بكەن، هەندێك پیاو هەیە دەتوانێت وڵاتێك داگیر بكات بەڵام ناتوانێت دڵی ژنێك رازی بكات تۆ بەدەیان فرسەخ لەم پیاوانە دووربە، دەرگاكەت داخە بائەوكەسەی تۆی دەوێت لەپەنجەرەوە بێتە ژورێ، باشترین پیاو ئەو پیاوەیە بەئاسانی دەستت نەكەوێت،
بەرگری لە ژنەكان بكە، نەك لەبەر ئەوەی گیرۆدەن بەدەست هەندێك پیاوە، بەڵكو لەبەرئەوەی فێربن ئەرك و مافەكانی خۆیان بزانن، تۆقەت لەو ژنانە مەبە هەمیشە داوابكەن لەپیاو ئەوانە ژنانێكن بە رۆح كۆیلەن، باشترین ژن ئەوەیە داواناكات و بەدەست دەهێنێت، خراپترینیشان فیمینیستەكانن، ئەگەر ژنێكت بینی شانازی بەجەستەی خۆیەوە كرد بزانە ئەو ژنە تەنەكەیەكی بەتاڵە و هیچ شتێك شكنابات بۆرازی كردنی پیاوەكان جگە لەجەستەی، بۆئەوە خۆت مەرازێنەوە سەرنجی پیاوەكان راكێشی بۆئەوە خۆت برازێنەوە ژیان جوان بێت، تۆلەوانەبە شانازی بە بیركردنەوەی ژنانەتەوە بكەیت، قەت خۆشەویستی بۆئەوە مەكە دەستكەوتێكت بداتێ، خۆشەویستی بۆخۆشەویستی بكە، لێرە هەمووشت پرۆسەیە بۆیە خۆشەویستی هەستی پێناكرێت، ئەگەر بیرت لە پێكەوەبوون كردەوە بیریش لەدووری بكەرەوە، هیچ شتێك مەكە پێشوەختە كۆتایەكەت بینبێت، مەترسە لەوەی دەستت بسوتێت یان سەرت بشكێت، تائازار نەبینیت لەئازاری كەسانی تر تێناگەیت، یانی دەبێت مەزنانە بژیت و مەزنانە بیر بكەیتەوە بۆئەوەی خۆت بیت كچەكەم. هەروەختێك خۆشەویستی بوو بە پرۆسە ئەوەبزانە مەرگەی ئەو خۆشەویستیە دەستی پێكردوە. خۆشەویستی راستەقینە تموحی نیە جگە لە خۆشەویستی. بەڵام هاورێكانت ئەوەنازانن بۆیە خۆشەویستی ئەكەن تاپرۆسەیەك ئەنجام بدەن. تۆوامەبە تكایە.
من ئەبێت بڕۆم بەس وەك پیاوێك ناڕۆم وەك هاورێك دەڕۆم
دەریایەك رێزم بۆت....
نه‌به‌ز گۆران