چل و دوو سال له‌مه‌وبه‌ر لە ڕۆژێکى وەکو ئەمڕۆدا (٢٩ى ئه‌یلولى ساڵی ١٩٧١)
كاربه‌ده‌ستانى رژیمى به‌عس هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا بارزانى سه‌ركرده‌ى بزافى رزگاری خوازى كوردستانیان دا، هه‌رچه‌نده له‌ئه‌نجامى ئه‌و كاره تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌دا مسته‌فا بارزانى نه‌مر كه‌مێك برینداربووه، به‌لام گیانى سه‌لامه‌ت بوو،هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كه له كاتێكدا بووه كه ته‌نیا ساڵێك و چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ئیمزاكردنى رێكه‌وتنامه‌ى یازده‌ى ئاداردا تێپه‌ڕ بووه، له ئێواره‌ى رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ساڵى ١٩٧١ دا ژماره‌یه‌ك مامۆستایانى ئاینى عه‌ره‌بى عێراق بۆ بینینى مسته‌فا بارزانى و وتوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و ساردییه‌ى كه له نێوان شۆڕش و رژێمدا هه‌بووه ده‌گه‌نه حاجى ئۆمه‌ران، ده‌زگاى موخابه‌راتى رژیمى به‌عس له گیرفانى یه‌كێك له مه‌لاكاندا كه ناوى ئیبراهیم خوزاعى بووه ریكۆردهرێكى بهمین چێنراوویان داناوه، كه گوایه له به‌غدا پێیان وتوه به‌هۆیه‌وه ده‌نگى مسته‌فا بارزانى و قسه‌كانى تر تۆمارده‌كات، كاتێك ناوبراو بێ ئاگا له‌و مینه چێنراوه ریكۆردهرهكه داده‌گیرسێنێت یه‌كه‌مین ته‌قینه‌وه له‌هۆڵى پێشوازى كردنه‌كه رووى داوه، به‌لام گیانى مسته‌فا بارزانى نه‌مر سه‌لامه‌ت بووه، چونكه له‌وكاته‌دا چایچییه‌ك چاى داناوه‌و بۆته سووپهرێك له‌به‌رده‌م ته‌قینه‌وه‌ى مهلاكهدا، پاش ته‌قینه‌وه‌ى مه‌لاكه دوو شۆفێرى ئوتومبێله‌كان كه ئه‌فسه‌رى ده‌زگاى موخابه‌راتى رژێم بوون ده‌ستیان به نارنجۆك هاویشتن و ته‌قه‌كردن كردووه، پاش كه‌مێك ئوتومبێلێك له‌وانه‌ى كه پێیى هاتوون ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش رووداوه‌كه به ته‌واوى ئاشكرا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه كه وا ده‌زگاى موخابه‌راتى به‌عس به‌پێى پیلانێكى نه‌خشه بۆكێشراوو هه‌وڵى تیرۆركردنى بارزانى نه‌مرى داوه، له‌ئه‌نجامدا نۆ كه‌س له مه‌لاكان و دوو شۆفێره‌كه كوژران و دوو پێشمه‌رگه‌و چایچییه‌ك شه‌هید بوون و چوارده‌ى تریش برینداربون، هه‌رچه‌نده دوابه‌دواى ئه‌و رووداوه رایه‌كى وا دروست بوو كه‌په‌یوه‌ندى و وتوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا بپچرێنرێت به‌لام بارزانى نه‌مر ئامادهنهبوووه كه له‌سه‌ر پیلانێك كه دژى گیانى ئه‌و بووه وتوێژه‌كان كۆتایى پێ بهێنێت، چونكه تا ئه‌و كاتیش هیواى به‌وه هه‌بووه كه به‌ڵكو كوردستان و عێراق له‌شه‌ر دووربخاته‌وه، مێژوونووسان ده‌ڵێن مسته‌فا بارزانى نه‌مر له وهلامى ئه‌و داوا‌و جۆره رایانهدا وتوێتى ((گه‌ر ده‌ستیشمان به شهر كرده‌وه باله‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ى كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال بێت نه‌ك به‌هۆى منه‌وه بێت)) .