تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

K O S R A T نووسی:

ده‌ست خۆش کاپتن ئه‌م چیرۆکه‌ی له‌په‌یچی خۆی له‌فه‌یسبوکیش بڵاو کردباوه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

سوپاس هيوام سه‌ركه‌وتنى تۆشه‌ كاك كۆسره‌ت ...

10

Sarhang Muhsin نووسی:

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌مه‌یان له‌یاسای ئه‌م به‌شه‌ لاتداوه‌ چونكه‌ زۆره‌ وه‌لێ گه‌لێك به‌لامه‌وه‌ به‌هێز بوو!

ببوره‌ كاك سه‌رهه‌نگ به‌ڵام نه‌مزانيوه‌ كه‌ به‌و شێوه‌يه‌ زۆر بێت له‌ ياسا لادانه‌ !

زۆۆر سوپاس گرنگ ئه‌وه‌يه‌ لات جوان بوبێت ...

9

ده‌ست خۆش کاپتن ئه‌م چیرۆکه‌ی له‌په‌یچی خۆی له‌فه‌یسبوکیش بڵاو کردباوه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

8

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌مه‌یان له‌یاسای ئه‌م به‌شه‌ لاتداوه‌ چونكه‌ زۆره‌ وه‌لێ گه‌لێك به‌لامه‌وه‌ به‌هێز بوو!

7

Jaw Zard نووسی:

هەموووووم خوێندەوە

نایابترینەکان بووو ، بژیت

چاوت نه‌يه‌شێت ...

سوپاس ده‌ست خۆۆۆش بێت smile

6

SAWSAN نووسی:

زۆر زۆر جوان بوو لانه‌ گیان زۆر به‌ سود بوو
هه‌ربژیت باوانه‌که‌م ..........

چاوت جونه‌ گيانى من ... سوپاس رۆحه‌كه‌م

5

هەموووووم خوێندەوە

نایابترینەکان بووو ، بژیت

4

زۆر زۆر جوان بوو لانه‌ گیان زۆر به‌ سود بوو
هه‌ربژیت باوانه‌که‌م ..........

3

SaMaN992 نووسی:

هه‌موویم خوێنده‌ سودم لێ بینی

ده‌ست خۆش..:)

زۆۆر سوپاس كاكه‌ سامان گيان ..
دوستى تۆ خۆش بێت

2

هه‌موویم خوێنده‌ سودم لێ بینی

ده‌ست خۆش..:)

1

چيرۆكى دوو راسته‌هێڵ
ك: ( موعجيزه‌كانى عه‌شق ) >>>> زۆره‌ چيرۆكه‌كه‌ به‌س دڵنيام ئه‌گه‌ر كه‌مێكى بخوێنيته‌وه‌ حه‌زه‌كه‌ى تا كۆتايى بيخوێنيته‌وه‌ ,,,, هيوام وايه‌ بيخوێننه‌وه‌ !

دوو راسته‌ هێڵ هاوته‌ريب له‌دايك بوون : كورێكى بچووك له‌ناو پۆل له‌سه‌ر په‌رێك كێشاينه‌وه‌
ئه‌و كاته‌ دوو هێڵه‌ هاوته‌ريبه‌كه‌ چاويان به‌ يه‌ك كه‌وت و
له‌ هه‌مان نيگاى يه‌كه‌مدا دڵيان بۆ يه‌ك لێيداو
ئه‌ويينى يه‌كتريان له‌ سنگدا جێگير كرد
هێڵى يه‌كه‌م وتى : ئێمه‌ ده‌توانين ژيانێكى باشمان هه‌بێت !
هێڵى دووه‌ له‌ خۆشيان له‌رزى گرت ..
هێڵى يه‌كه‌م وتى: ماڵێكمان هه‌بێت له‌ په‌ره‌ كاغه‌زێكدا
من به‌ رۆژ ده‌چم بۆ كار . ده‌توانم ببم به‌ هێڵى شه‌قامێكى دووركه‌وته‌ و چۆڵ ، يان هێڵى ته‌نيشت په‌يژه‌يه‌ك
هێڵى دووه‌ك وتى: منيش ده‌توانم ببم به‌ قه‌راخى گوڵدانێكى چوارگۆشه‌ى گوڵى سوور
يان هێڵه‌كانى ته‌نيشت مێزێكى به‌تاڵ له‌ پاركێكى بچوك و كه‌م هاتووچۆ .
هێڵى يه‌كه‌م وتى: پيشه‌يه‌كى شاعيرانه‌يه‌ و ، به‌ دڵنياييه‌وه‌ ژيانێكى خۆشمان ده‌بێت !
هه‌ر له‌م ساته‌دا مامۆستا هاوارى كرد : دوو راسته‌ هێڵى هاوته‌ريب هه‌رگيز به‌يه‌ك ناگه‌ن !
منداڵه‌كانيش دووپاتيان كرده‌وه‌ : دوو راسته‌ هێڵى هاوته‌ريب هه‌رگيز به‌يه‌ك ناگه‌ن !
دوو هێڵه‌ هاوته‌ريبه‌كه‌ هه‌ڵله‌رزين ، سه‌يرى يه‌كتريان كردوو هێڵى دووه‌م ده‌ستى كرد به‌ گريان ..
هێڵى يه‌كه‌م وتى: نــا ، شتى وا نابێت ، رێگه‌يه‌ك هه‌ر په‌يدا ده‌بێت !
هێڵى دووه‌م وتى: خۆ بيستت چيان وت . هيچ رێگه‌يه‌ك له‌ ئارادا نيه‌ !
ئێمه‌ هه‌رگيز به‌ يه‌ك ناگه‌ين و ، دووباره‌ ده‌ستى كرده‌وه‌ به‌ گريان
هێڵى دووه‌م وتى: نابێ نائومێد بين ، ئێمه‌ له‌م په‌ره‌ كاغه‌زه‌ ده‌رده‌كه‌وين و هه‌موو دونيا ده‌گه‌رێين له‌ ئاكامدا كه‌سێك په‌يدا ده‌بێت كه‌ كێشه‌ى ئێمه‌ چاره‌سه‌ر بكات .
هێڵى دووه‌م ئۆقره‌ى گرت. به‌ جووته‌ مات و مه‌لول له‌ په‌ره‌ كاغه‌زه‌كه‌ خزينه‌ ده‌ره‌وه‌
له‌ ژێر ده‌رگاى پۆله‌كه‌وه‌ تێپه‌رين و چوونه‌ ناو حه‌وشه‌ .
له‌و ساته‌ به‌ دواوه‌ گه‌شته‌كانى دوو هێڵى هاوته‌ريب ده‌ستى پێكرد ....
ئه‌وان ده‌شته‌كانيان تێپه‌راند ... بيابانه‌ وشك و سوتێنه‌ره‌كان ... چيا به‌رزه‌كان ... دۆڵه‌ قوڵه‌كان ... ده‌رياكان ... شاره‌ گه‌وره‌كان ...
ساڵانێك ده‌رباز بوو و ئه‌وان چاويان به‌ زۆر زانا كه‌وت .

زاناى بيركارى پێى وتن : ئه‌مه‌ مه‌حاڵه‌
هيچ فۆرمێكى بيركارى ئێوه‌ به‌يه‌ك ناگه‌يه‌نێت ، ئێوه‌ هه‌موو شت ده‌شێوێنن ..

زاناى فيزيا وتى : با هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ نائومێدتان بكه‌م
ئه‌گه‌ر ده‌كرا ياساكانى سروشت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گيرێ ، ئيتر زانستێك به‌ ناوى فيزيا نه‌ده‌بوو ...

پزيشك وتى: من هيچم له‌ده‌ست نايه‌ت ، ده‌رده‌كه‌تان بێده‌رمانه‌

زاناى كيميا وتى : ئێوه‌ دوو ماده‌ن كه‌ ئاوێته‌ى يه‌كدى نابن ، ئه‌گه‌ر بريار بێت ئاوێته‌ى يه‌كتر بن ، هه‌موو مادده‌كان تايبه‌تمه‌ندى خۆيان له‌ه‌ست ئه‌ده‌ن !

ئه‌ستێر ناس وتى: ئێوه‌ خۆويستترين بوونه‌وه‌رانى سه‌ر زه‌وين ، به‌يه‌ك گه‌شتنى ئێوه‌ يه‌كسانه‌ به‌ له‌ناوچوونى جيهان ، دنيا سه‌رو ژێر ده‌بێت ، هه‌ساره‌كان له‌رێى خويان ده‌رده‌چن ، ئه‌ستێره‌كان به‌ريه‌ك ده‌كه‌ون ، سيسته‌مى جيهان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئێوه‌ ياسايه‌كى گه‌وره‌تان پێشێل كردووه‌ .

فه‌يله‌سوف وتى : به‌داخه‌وه‌ .... يه‌كگرتنى دژبه‌ره‌كان مه‌حاڵه‌ .

له‌ كۆتاييدا گه‌يشتنه‌ لاى منداڵێك .. منداڵه‌كه‌ سێ رسته‌ى وت: ئێوه‌ به‌يه‌ك ده‌گه‌ن ، نه‌ك له‌ دونياى راستيه‌كاندا ، له‌ دنيايه‌كى تردا بۆى بگه‌رێن !

دوو هێڵى هاوته‌ريب ئه‌ويشيان به‌جێ هێشت و ديسانيش له‌ گه‌شته‌كانيان به‌رده‌وام بوون .
به‌ڵام ئێستا شتێك خه‌ريك بوو له‌ ناخياندا شێوه‌ى ده‌گرت .
ئه‌وان ورده‌ ورده‌ مه‌يلى به‌يه‌ك گه‌يشتنيان له‌ده‌ست ده‌دا .
هێڵى يه‌كه‌م وتى: ئه‌مه‌ بێ واتايه‌
هێڵى دووه‌م وتى: چى بێ واتايه‌ ؟؟!
هێڵى يه‌كه‌م وتى: ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ به‌يه‌ك بگه‌ين !
هێڵى دووه‌م وتى: منيش هه‌روا بير ده‌كه‌مه‌وه‌ !
ئه‌وان درێژه‌يان به‌ رێگه‌دا
رۆژێك گه‌يشتنه‌ ده‌شتێك ، نيگاركێشێك له‌ناو مێرگێكدا وه‌ستا بوو و له‌سه‌ر تابلۆكه‌ى خه‌ريكى نيگاركێشى بوو . هێڵى يه‌كه‌م وتى : وه‌ره‌ با بچينه‌ ناو ئه‌و تابلۆيه و له‌م ئاواره‌ييه‌ رزگار بين .
هێڵى دووه‌م وتى: وابزانم ئێمه‌ هه‌رگيز نه‌ده‌بوايه‌ له‌و په‌ره‌ كاغه‌زه‌ بێينه‌ ده‌ره‌وه‌ !
هێڵى يه‌كه‌م وتى: له‌و تابلۆيه‌دا بێگومان ده‌حه‌سێينه‌وه‌ ..
به‌ جوته‌ چوونه‌ ناو ده‌شته‌كه‌
چوونه‌ سه‌ر ده‌ستى نيگار كێش و دوايى كه‌وتنه‌ سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى
نيگاركێش كه‌مێك بيرى كرده‌وه‌ و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى جوڵاند
ئه‌وان بوون به‌ دوو سكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌ له‌ ده‌شتێكه‌وه‌ تێده‌په‌رى .
له‌ولا كه‌ خۆرى سور ئارام ئارام داده‌به‌زيه‌ خواره‌وه‌ ،
سه‌رى دوو هێڵى هاوته‌ريب عــــاشقــانه‌ به‌يه‌ك ده‌گه‌يشت !