تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

به‌عام بابه‌تێکی جوانبوو ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌ی جوانتر کردبوو نوسین به‌زمانی هه‌ولێری بوو به‌رده‌وامبه‌

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م پارچه‌ نوسینه‌ دانیم

باشه‌ ئه‌منیش ده‌رێم كه‌وایه‌ ئه‌دیسۆن كاره‌بای دروست كردووه‌
ووس ووس ئه‌و كوفره‌ مه‌كه‌ ئه‌گه‌رده‌ستی ئه‌و كابرای لای خۆمانی له‌گه‌ل نه‌بووایه‌ چ عه‌دی هه‌بوو ده‌ست بۆ داهێنانێكی وا گه‌وره‌ ببا ـ وس قسه‌ی قۆر ئه‌دیسۆن ـ !؟

کابرا هه‌رچی کردبێت زۆرینه‌ی کورد شانازی پێوه‌ ده‌کات هه‌روه‌ک چۆن ئه‌دیسۆن کاره‌بای دروست کرد جیهان و ئه‌مه‌ریکا شانازی پێوه‌ ده‌کات ئه‌دیسۆن کابرایه‌کی گێل بوو له‌ناو قیتار ئاگری کرده‌وه‌ زله‌یه‌کی خوارد تا مردیش گێ یه‌کی که‌ڕبوو به‌ڵام کابرا له‌ناو ژووری گفتوو گۆ ته‌قاندیانه‌وه‌ به‌ڵام سه‌لامه‌ت ده‌رچوو !
ئه‌دیسۆن کاتێک فکره‌ی داهێنانی لۆهات کاتێک دایکی نه‌خۆشبوو به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی کورد کاتێک فکره‌ی شۆرشیان لا دروست بوو که‌هه‌ستیان کورد ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌
ئه‌دیسۆن کاتێک به‌دوو رۆژ نه‌ده‌چۆوه‌ ماڵ سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ به‌مانگ نه‌ده‌چوونه‌وه‌ ماڵ
ئه‌دیسۆن کاتێک مرد به‌رێزه‌وه‌ نێژرا به‌ڵام کاتێک کابرای ئێمه‌ مرد به‌عس هه‌ولی رفاندنی دا لۆ ئه‌وه‌ی سوکایه‌تی پێ بکرێت

دوباره‌ ده‌ست خۆش

7

[size=17] ده‌ست خۆش بابه‌ته‌که‌ زۆر جوان بوو
لێی تێگه‌یشتم [/size]

6

ده‌ستتخۆش كاك ئارسه‌ر چاوه‌ڕوانی بابه‌تی تری له‌و شێوه‌یه‌م..

5

له‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانت که‌ ده‌یان خوێنمه‌وه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگم بیر ده‌که‌وێته‌وه‌
هه‌رنوسی لێی تێنگه‌شتن ئاخر ئارسه‌ری هاوڕێم ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌ به‌ گولـله‌ پێشوازیان
لێ ده‌کرێ ئه‌وان ته‌نها نوسه‌ری ترسنۆکیان لا په‌سه‌نده‌ .................
ده‌ستت خۆش بیت به‌ڕاستی جوان بوو به‌رده‌وامه‌ ..........

4

سەردێری بابەتەکە زۆر بیزارکەر و ناشیرنە !
ناوەرۆکەکەشی بە هەمان شێوە . . .

3

باشه‌ ئه‌منیش ده‌رێم كه‌وایه‌ ئه‌دیسۆن كاره‌بای دروست كردووه‌
ووس ووس ئه‌و كوفره‌ مه‌كه‌ ئه‌گه‌رده‌ستی ئه‌و كابرای لای خۆمانی له‌گه‌ل نه‌بووایه‌ چ عه‌دی هه‌بوو ده‌ست بۆ داهێنانێكی وا گه‌وره‌ ببا ـ وس قسه‌ی قۆر ئه‌دیسۆن ـ !؟

بابه‌ته‌كه‌م زۆر به‌دڵ بوو هه‌ر له‌و بابه‌ته‌ ئه‌چووووووو كه‌ كوڕی مام عسمانی جوانه‌ مه‌رگ نوسی بووی .

2

[size=22]ئه‌رێ ئه‌وه‌ چیه‌ سه‌ر شێتیه‌ یان سه‌ رخۆشیه‌ به‌ر نامه‌ی هه‌مه‌ ره‌نگه‌ یان گۆرانی داواكراوه‌ ئه‌مه‌ چیه‌  تێناگه‌م  میخله‌مه‌یه‌ یان شیوی ده‌ر وێشان پێم بڵێ ئه‌هه‌موو ماندوبونه‌ی بۆچی بوو ده‌ بت نوسیبا بژی كوردستان و ته‌واو [/size]

1

هه‌ڵبه‌ت ئه‌ورۆ ئه‌و لاپتۆپ و خه‌ته‌كه‌م ( ئنته‌رنێت )ه‌م كه‌وته‌ ده‌ستی نه‌مزانی خۆم به‌ چییه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌م ، چونكه‌ چاوه‌ڕێی كه‌سێكم ده‌كرد كه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌مێكی تر بێت ، یان له‌وانه‌یه‌ هه‌ر نه‌یه‌ت كێ نالێ خه‌یاڵه‌ و هیچی تر ئیدی ئاوا ..
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌م به‌بیر داهات كه‌ باسی خه‌بات بكه‌م ـ و باسی شۆرش بكه‌م به‌ڵام سه‌رم به‌ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی ئه‌م ماڵه‌ هار و هاجه‌ی دنیا داكرد مه‌به‌ستم له‌ فه‌یسبووكه‌ هه‌ر باسی سیاسیه‌ته‌ و هیچی تر ـ ئه‌ی كه‌وایه‌ خه‌باتی چی ، خه‌بات بۆ گیڤارا نه‌چووه‌ سه‌ر كه‌ له‌ دوا جار له‌ شه‌رێكی توند و دوور درێژی رێگه‌ی ئازاد كردنی بۆلیڤیا به‌ دیلی گیرا و تا له‌ زیندان قوربانی یه‌ك فیشه‌كیان كرد ـ ئه‌و كۆمیندانه‌ی كه‌ هه‌رگیز سڵی له‌ مردن نه‌ده‌كرده‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ ناوی نرا بوو تی تی له‌ مندالی ئه‌وه‌نده‌ هار و هاج بوو ئیدی بۆچی سه‌ری خۆم به‌م سیاسیانه‌ی ئه‌مرۆی ئێره‌ ژان پێ بخه‌م ـ كه‌ له‌ دزی و بێ غیره‌تی ناویان نراوه‌ گه‌نده‌ڵ ،
سه‌رم ژان ناكا بۆ په‌رۆی تێخه‌م .....

باشه‌ ئه‌ی باسی چی بكه‌م ؟
كه‌وایه‌ باسی سادق هیدایه‌تی ده‌كه‌م !
كوره‌ باسی ئه‌و هه‌ر واز لێبهێنه‌ ، چونكه‌ ئه‌و پیاوێكی یه‌كجار درۆزن بوو ـ ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ ژووره‌كه‌ی خۆی غازی ناوبۆریه‌كه‌ی بیرچوو بگرێته‌وه‌ و له‌ده‌ستی چوو جا له‌ دواجار مرۆڤه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یخه‌ملێنن كه‌ خۆی كووشتووه‌ بابه‌ واز له‌مه‌ بێنه‌ خۆكوشتنی چی ئه‌و ساخته‌ چی یه‌ ـ بۆری غازی بیر چوو كه‌ بیگرێته‌وه‌ ...

ئه‌ی كه‌وایه‌ بۆ كامۆ نالێی ـ
هه‌ر به‌ گاڵته‌ و بۆخۆشی خۆی باسی له‌ یاخی بوون ده‌كرد و زانی كه‌ مرۆڤ گه‌لێك دێن سه‌رسامی خوێنده‌وه‌ ده‌بن و ده‌كه‌ونه‌ ژێركاریگه‌ری ئه‌وانی تر داكوتایه‌ درۆی زل زل و ده‌ستی كرده‌ نووسینی ژیانی خۆی به‌ مانای یاخیی بوون كه‌چی له‌ بنچوبناوانی ئه‌و پیاوه‌ بكۆلایته‌وه‌ هه‌ر ژن بووه‌ له‌ ژیانی ئه‌و ره‌قس و سه‌مای داكوتاوه‌ هه‌ر ئه‌و بووه‌ به‌ نێو دیسكۆكانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سۆزانیان رایبورادووه‌ ـ

باشه‌ ئه‌منیش ده‌رێم كه‌وایه‌ ئه‌دیسۆن كاره‌بای دروست كردووه‌
ووس ووس ئه‌و كوفره‌ مه‌كه‌ ئه‌گه‌رده‌ستی ئه‌و كابرای لای خۆمانی له‌گه‌ل نه‌بووایه‌ چ عه‌دی هه‌بوو ده‌ست بۆ داهێنانێكی وا گه‌وره‌ ببا ـ وس قسه‌ی قۆر ئه‌دیسۆن ـ !؟

حه‌قی خۆمانه‌ باس له‌وه‌ش بكه‌ین كه‌ كه‌شتی ئاسمانی دیسكفری ئه‌و حاجیه‌ ته‌قاویدانه‌ی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی بازار دروستیان كردوه‌ كه‌ رۆژ تا ئێواره‌ سه‌یری قاچ و قولی ژن و كچان ده‌كه‌ن ئیدی بۆ جیگه‌ی شانازی نین ئێمه‌ ـ..

ئا ئا بیرم كه‌وته‌وه‌ به‌راست ئه‌وه‌شم بیركه‌وته‌وه‌
ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ كۆمپانیای ئه‌پلی داهێنا ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌لكی كوردستانی خۆمانه‌ و لێره‌ له‌و گه‌ره‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌ی خۆمان داده‌نیشێ مه‌به‌ستم گه‌ره‌كی كوران ه‌ ...

به‌راست با ئه‌وه‌شم بیر نه‌چێ مایكرۆسۆفت له‌و دێیه‌ی لای خۆمان گوندی سۆربه‌ش كاكه‌ڵا له‌وێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئیدی هه‌روایه‌ زۆر بلێی بۆچیه‌ !؟

ئه‌وه‌ش AT&T هه‌ر به‌رهه‌می خه‌لكه‌ ره‌ش و رووته‌كه‌ی ئێوارانی ره‌مه‌زانی ته‌عجیله‌ ..

نۆكیاش كورێكی منداڵ كاره‌ی لای خۆمان ئه‌و گه‌ره‌كه‌ سه‌یداوه‌ ئه‌و دروستی كرد ـ هه‌ر بێزم نایه‌ باسی سه‌مسوونگ بكه‌م چونكه‌ ئه‌ویش هه‌ر له‌ته‌یراوه‌ دروست كراوه‌ به‌ڵام ناوی داهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ تا ئێستا ـ



ئه‌ی باشه‌ بۆچی ئه‌من شانازیت پێوه‌ نه‌كه‌م كووووووووووووووووووورررردسسسسسسستان ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كورررررررررررررررررررررررردسسسسسسسسسستان


.........................................................


Arsar Ari Sarhang