تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

parwana gul نووسی:

[size=17] دةسته‌كانت خۆش بێت ئه‌زيزم [/size]

ســوپــاس خـــۆت ئــه‌زیـــزی

6

[size=17] دةسته‌كانت خۆش بێت ئه‌زيزم [/size]

5

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ به‌ هیوای به‌رده‌وامیت[/size]

زۆر سوپاس كاكه‌ شه‌یدا

4

SaMaN992 نووسی:

زۆر جوان و به‌سووده‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م

زۆر سوپاس كاك سامان

3

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ به‌ هیوای به‌رده‌وامیت[/size]

2

زۆر جوان و به‌سووده‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م

1

لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە (خوای لێ‌ ڕازبێت) فەرمووی پێغمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: [ إِنَّ مِنْ النَّاسِ مَفَاتِيحَ لِلْخَيْرِ مَغَالِيقَ لِلشَّرِّ، وَإِنَّ مِنْ النَّاسِ مَفَاتِيحَ لِلشَّرِّ مَغَالِيقَ لِلْخَيْرِ، فَطُوبَى لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِيحَ الْخَيْرِ عَلَى يَدَيْهِ، وَوَيْلٌ لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِيحَ الشَّرِّ عَلَى يَدَيْهِ ].
رواه ابن ماجه (237)، وحسنه الألباني رحمه الله في (صحيح سنن ابن ماجه) (194).

واته: ((خەڵكانێ‌ هەن كلیلی كردنەوەی چاكەن و داخستنی خراپەن، وە هەروەها خەڵكانێ‌ هەن كلیلی كردنەوەی خراپەن، وە داخەری كلیلی چاكەن، سەرفرازی بۆ ئەو كەسەی كە خوای گەورە ئەیكات هۆكاری كلیلی كردنەوەی چاكە، وە وەیل بۆ ئەو كەسەی كە ئەبێتە هۆكاری كردنەوەی كلیلی شەڕ(خراپە)).
وە هەركەسێ‌ ئەویەوێ‌ ببێتە كلیلی كردنەوەی خێرو داخستنی خراپە، ئەوە لە سەرفرازانە، وە لە سەریەتی ئەمانە بكات:
1- ئەبێ‌ دڵسۆزی بنوێنێ‌ بۆ خوای گەورە لە گوفتارو كردارەكانیدا، لەبەر ئەوەی بنچینەی هەموو خێرێكەو، سەرچاوەی هەموو چاكەیەكە.
2- نزاو پێداگیری كردن بۆ ئەوەی خوای گەورە یارمەتیت بدات لە سەر ئەم كارە، لەبەر ئەوەی نزاكردن (دوعا) كلیلی هەموو چاكەیەكە، وە خوای گەورە نزای بەندی خۆی ناگەڕێنێتەوە، وە باوەڕدار نائومێد ناكات ئەگەر پەنای بۆ ببات.
3- سوربوون لەسەر فێربوونی زانست و بە دەستهێنانی، لەبەرئەوەی زانست، خوازیاری چاكەكردن و پایە بەرزی و دەست فراوانی یە، وەڕێگرە لە خراپەو ڕیسوایی.
4- ئەنجام دانی پەرستنەكان بەتایبەتی فەرزەكان، وە بە تایبەتی تر نوێژ لەبەر ئەوەی دوورت ئەخاتەوە لە خراپە.
5- خۆجوان كردن بە ڕەوشتی جوان و بەرز، وە دووركەوتنەوە لە ڕەوشتی خراپ و نزم.
6- هاوەڵی كردنی چاكەكاران و دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان، لەبەر ئەوەی دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان فریشتەكان دەوریان دەگرن و ڕەحمەتی خوای مەزن بەسەریان دەڕژێ‌، وە ئاگاداربوون لە خراپە كاری و دانیشتن لەگەلەڵ پیاو خراپان لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانە جێگەی شەیتانن.
7- ئامۆژگاری كردنی ئەو كەسانەی كە هاوەڵتن یان تێكەڵاویان دەبیت، بۆ ئەنجام دانی خێرو دورخستنەوەیان لەشەڕ.
8- بیركردنەوە لە ڕۆژی دوایی و ڕاوەستان لەبەردەم پەروەردگاری خاوەن جیهانیان، پاداشتی چاكە بەچاكە ئەداتەوەو خراپەش بە خراپە [فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَه (*) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَه (*)]  [الزلزلة:7-8]
9- كۆڵكەی ئەمانە هەموو ئارەزووی بەندە بۆ خێروچاكە، سود گەیاندن بە بەندەكانی تر، هەر كاتێك ئارەزوو بوونی هەبوو، وەنیەت جێگیربوو، وە بە دڵنیایەوە بڕیاری دا، وە پشتی بە خوا بەست، وە هەرشتێك لە دەرگای خۆیەوە ڕۆیشتە ژوورەوە بۆی ئەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەبیتە هۆی كردنەوەی كلیلی خێرو داخستنی كلیلی خراپە.
وە خوای مەزن پشتیوانی بەندەی خۆی ئەكات و سەری ئەخات و دەرگای خۆی بەسەردا ئەكاتەوە ئەگەر ویستی لە سەر بێ‌.