خەندان -
فيفا لەڕێگەی ماڵپەڕی تايبەتی خۆيانەوە ناوی ئەو ياريزانانەی ئاشکرا کرد کە پاڵیوراون بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ ، بەپێی ڕاگەياندنەکەی فيفا ئەم ليستە لەڕێکەوتی ٢ / ١ / ٢٠١٤ سێ ياريزانی لێهەڵدەبژێردێت و دواتر لە ڕێکەوتی ١٣ / ١ / ٢٠١٤ هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی تيروپشک بۆ دياری کردنی کۆمەڵەکانی مۆنديالی ٢٠١٤ هەمان شەو باشترين ياريزانی جيهان دياری دەکرێت.
ئەمەش ناوی ياريزانە پاڵێوراوەکانە:
(مێسی، ئينێستا، نێيمار، ئەلڤێس، چاڤی، پيکێ، ڕۆناڵدۆ، بەيڵ، نۆيێر، ڕيبێری، ڕۆبن، ماندزوکيچ، ئالابا، گۆتزێ، مۆلەر، شڤانشتايگەر، ئيبراهيمۆڤيچ، کاڤانی، تياگۆ سێلڤا، لێڤاندۆڤسکی، گۆندۆگان، ڕيۆس، ڤان پێرسی، ڕونی، ئۆزێل، سوارێز، لويز، يايا تۆرێ، ئەگوێرۆ، فرێد، درۆگبا).