تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

به‌سوود بوو مام شه‌ره‌فخان به‌رده‌وام به‌

4

بابه‌تێكى زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش بێت ..

منیش چه‌ند که‌سێک ده‌ناسم به‌خۆشه‌ویستی ژنیان هێناوه‌ ئێستاش په‌شیمانن له‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان پێک هێناوه‌((

ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ لۆ چه‌ند خاڵێک:

1- زۆربه‌ی گه‌نج ژیانی هاوسه‌رگیری لۆ غه‌ریزه‌ی جنسی پێکده‌هێنێت ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ که‌هه‌بێت له‌نێوماندا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی جوتبوونی نێوان ژن و مێرد خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ نه‌بوو بێزاربوون روو ده‌دات له‌پاش بێزاربوون ئه‌گه‌ری زۆر کێشه‌ دروستبوونه‌!

2(واتە (كوروكچ) لە پرۆژەی زەواج دەبێت بەدل لەچوار جێوەی (دڵ) كۆببنەوە بەرلەوەی چوار چێوەو دیواری (مالێك) كۆیان كاتەوە.
)
ئه‌مه‌ خاڵێکی گرنگی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی زه‌واجه‌ به‌ڵام هه‌ڵه‌شکه‌ ئێستا ئه‌وه‌یه‌ گه‌نج له‌ 18 ساڵی ژن ده‌هێنێت و کچ له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵی شوده‌کات پاش گه‌یشتنیان به‌ته‌مه‌نی (باڵق) بوون بڵێی و نه‌ڵێ له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵی و 16 ساڵی ئه‌قڵ حوکم ده‌کات نه‌ک دڵ ئینجا هاوسه‌رگیری ئه‌و ته‌مه‌نه‌شم پێ فاشله‌

ئه‌م دوو خاڵه‌م باسکرد هیوادارم له‌رێره‌وی بابه‌ته‌که‌ت لام نه‌دابێت

دوباره‌ ده‌ست خۆش

3

بابه‌تێكى زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش بێت ..
وه‌ك وتت ئه‌بێت به‌ دڵ زه‌واج بكرێت جا چ كور بێت چ كچ ئه‌بيت به‌ دڵى خۆى بيت ، زۆرێك هه‌ن ئێستا زه‌واج له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئه‌كه‌ن و دڵيان لاى كه‌سێكى تره‌ ! ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌يه‌  ..
هاوسه‌رگيرى واته‌ خۆشبه‌ختى لايه‌نى به‌رامبه‌ر ...
دووباره‌ ده‌ست خۆش به‌راستى زۆر پر واتا بوو بژيت برام smile

2

دەست خۆش مام شەرەفخان
زۆر جوانی باس کردووە
بەتایبەتی ئەمەی ( زانایان دەفەرمون (لتسكنوا الیها) بە(دڵە) (لتسكنوا عندها) بە (جەستە) یە. )

چەندی لەم دێرە وردببیەوە مانای زیاتر دەدات
......................
چآومانی مامۆ

1

پەیوەندی ژن وپیاو لە چوارچێوەی (خێزان)

ئاماده‌كردنی : مامۆستا سه‌رباز محمد

كور ژن دێنێ و کچیش شودەكا ... گرنگە كور بەدڵی خۆی ژن بهێنێ و ئەوەی دەیهێنێ بەزۆر نەبێ ... گرنگیشە كچ شو بەو كەسە بكات كە دلی دەیگرێ ... ئەو هەنگاوانەش لە چوار چیوەی شەرعی خوا بێ .
(خیزان) لەئیسلام دا پلەیەكی زۆر گەورەی هەیە، ئەو كچ و كورەی بەیەك رازی دەبن و یەكتریان دەوی مەرجێكی زۆر گرنگە بۆ دروستبوونی خێزانێكی سەركەوتوو.
زۆر جاریش خۆشەویستی (ژن و پیاو) دوای گواستنەوە دروست دەبێ .
جار جاریش خۆشەویستی دوای گواستنەوە نامێنێ دیارە رەچاوی ( شەرع نەكراوە )
زەواج خۆی لەخۆیدا (ئایەتێكە) كچ و كورێك یەكتر ناناسن ئەركێكی گەورەیان دەكەویتە سەرشان لەبن چاودێری دایک و باوکیان دەردەچن و خۆیان رووبەروی سەختی ژیان دەبنەوە و خێزان پێك دەهێنن.

دوو تەبعی جودا... دوو بنەمالەی جودا... دوو پەروەردەی جودا...

تا لەگەل یەك دەگونجین كاتێكی دەوی ... زۆر جار خالە هاوبەشەكانی نێوان (كورو كچەكە) لەدوای زەواج تۆختر دەبێ و زیاتر لەیەك حالی دەبن .
خوای پەروەردگار دەفەرمێ:
{ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (21) الروم.
ئەو ئایەتە پیرۆزە سەرنجمان بۆ چەند خالێكی زۆر گرنگ رادەكێشێ .
ژن و پیاو بەجەستە لەیەك جودان بەلام بە (نەفس) یەك نەفسن كەس نەڵێ نەفسی ئافرەت نەفسێكی نزمە و نەفسی پیاو نەفسێكی بەرزە .
{ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ واحِدَةٍ... } [النسا‌ء: 1]
گەر ورد بینەوە لەو ئایەتە خوای پەروەردەگار دەفەرمێ :
(لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا...) نەی فەرموە (عزوجل) (لتسكنوا عندها ... )
لەبەر ئەوەی (الیها) لەگەل (عندها) جیاوازێكی زۆر گەورەیان هەیە.
(الی) لەزمانی عەرەبی حەرفی (غایەیە) واتە (مەبەست)... دەڵێی
( من الیوم الی الغد ) لەو رۆوە ... تا بەیانی.
(بەیانی) مەبەستەكەیە لەورۆ دەستپێدەكات و بەیانی كۆتایی پێدێ .
(عند) زەرفی مەكانە شوێن (لەلای)
زانایان دەفەرمون (لتسكنوا الیها) بە(دڵە) (لتسكنوا عندها) بە (جەستە) یە.
واتە (كوروكچ) لە پرۆژەی زەواج دەبێت بەدل لەچوار جێوەی (دڵ) كۆببنەوە بەرلەوەی چوار چێوەو دیواری (مالێك) كۆیان كاتەوە.
ئینجا سبحانه وتعالی دەفەرمێ:
(وجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَودَّةً و رَحْمَةً) مەوەدەو رەحمەی لەنێوان داناون.
(مەوەدە) خۆشەویستی (رەحمە) سۆزو بەزەیی.
ژن و پیاو لە زەواجدا خۆشەویستی و سۆزو بەزەیی لەئامێزیان دەگرێ.
خۆ ئەگەر خوا نەخواستە خۆشەویستیەكەش نەمێنێ دەبێ رەچاوی سۆزو بەزەیی بكەن لەنێوانیاندا.
ئەو زەواجەی خۆشەویستی و سۆزو بەزەیی تێكەلە سەركەوتوە .
ئەگەر خۆشەویستیەكەش نەما دەبێ رەچاوی سۆزو بەزەیی بكەن لەگەل یەكتر ...
خۆ ئەگەر خوا نەخواستە سۆزو بەزەیەکەی نێوانیانیشیان نەما ئەو كات ناكری بەزنجیرو ئاسن لەیەك ببەسترێنەوە ئالەو كاتە چاكترین چارە (تەلاقە) خوای پەروەردگار خێزانە موسڵمانەکان بپارێزێ.

ژن وپیاو خۆشەویستیان لەنێوان نەماو دڵیشیان بەیەک نەسوتا ئەو ماڵە نابێتە (سوکنەت) بەڵکو هەر رۆژێک لەگەڵ یەکی دەبەنە سەر کارەساتێکە لەکارەساتەکان.
(خۆشەویستی و سۆزو بەزەیی نێوان ژن و پیاو ) پێکەوە زۆر جوانیان دەکا گەورەتر دەبن لەهەموو ئەکۆسپانەی (دەخرێتە) یان (دێتە) پێشیان.
بۆیە گرنگە بزانی (کێ) دەهێنی و کچیشت دەدەی بە (کێ) زۆر جوان لەو (کێ) یە ورد ببنەوە.