تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » نیمه‌ هه‌واڵێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس کاپتن گیان ان شاء الله‌ به‌رده‌وام ئه‌بم له‌م یانه‌ جوانه‌ ، مه‌گه‌ر مه‌رگ لێکمان بکا له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌ جوانه‌ ، بۆ شعره‌که‌ش من له‌ خزمه‌تام زوو زوو شعره‌کانیان به‌رچاوم ئه‌که‌ون منیش حه‌ز ئه‌که‌م هه‌نێکی لێره‌ دابنێم به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ته‌بعه‌ن

2

سوپاس بۆ به‌ژداریت له‌ ysm21، به‌هیوای به‌دره‌وام بوون.
كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ كتێبی هیچ شاعیرێكم نه‌خوێندۆته‌وه‌ بۆیه‌ ناسینه‌وه‌م بۆ هیچ له‌وانه‌ نیه‌ تا نه‌بینم نووسرایه‌ شیعری فلانه‌ كه‌س. دووباره‌ سوپاس به‌ئاشناكردنمت به‌و شیعره‌.

1

نیمه‌ هه‌واڵێ له‌ گۆشه‌ی بێکه‌سی دا خه‌م نه‌بێ
چاکه‌ ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه‌، سایه‌ی که‌م نه‌بێ

لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه‌ تێیدا نییه‌
باسی فرمێسک و هه‌ناسه‌ وشیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ

ڕۆژگاری سپڵه‌ بۆ من بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه‌
نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ

ڕه‌نجی دووری دلبه‌رم بۆ کوشتنی من کافی یه‌
گه‌ر له‌ دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تێکی دیکه‌م نه‌بێ

کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه‌ حاڵی من ؟
ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌یی ئه‌گریجه‌ و په‌رچه‌م نه‌بێ

ڕه‌مزی دڵداری له‌ زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کو من، مه‌م نه‌بێ ؟

کیژی شاریمان له‌خۆی وه‌رگرتووه‌ چارشێوی ڕه‌ش
داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ

شادی جارێکی به‌ میوانی نه‌هاتۆته‌ دڵم
ڕه‌نگه‌ خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ

خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م
کێ له‌ ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ

هێمن

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » نیمه‌ هه‌واڵێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌