تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندوونه‌بی[/size]

4

[size=16]ده‌ست خۆش شيعرێكى زۆر جوانه‌ به‌گشتى ئه‌و شيعرانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر كێشى 16 برگه‌يى ده‌نوسرێن ئاوازى شيعره‌كه‌ زۆر خۆش ده‌خوێنريته‌وه‌
به‌س وه‌ك تێبينيه‌ك هه‌موو شيعره‌كه‌ به‌ 16 برگه‌يى نوسراوه‌ ته‌نيا نيوه‌ دێرى كۆتايى نه‌بێت كه‌ ۱۷ برگه‌يه‌ كه‌ كه‌مێك گرانيه‌كى له‌خوێندنه‌وه‌ دروست كردووه‌
ده‌كرا له‌ جياتى (تادیدارێكی تر ده‌تبینم ) كه‌ ۹ برگه‌يه‌ (تا جارێكی تر ده‌تبینم ) بوايه به‌مه‌ش نيوه‌ دێرى كۆتايى ده‌بووه‌ 16 برگه‌ و مۆسيقاى نيوه‌ دێرى كۆتايى له‌نگ نه‌ده‌بوو...
دوباره‌ ده‌ست خۆش[/size]

3

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندوونه‌بی[/size]

2

منیش گوتم گه‌رحه‌زئه‌كه‌ی بزانی كێیه‌ ئه‌م جوانـــــــــــه‌
ببن به‌ هاوڕێ تامردن ئه‌و نازداره‌ش(چرۆ)خانـــــــــه‌

smile
- هی کێیە ؟

1

به‌خه‌یاڵی ڕووخساری تۆ خه‌وم زڕاو شه‌و دره‌نگـــــــه‌
من بێدارم و ئه‌ناڵێنم دونیاش خامۆش و بێ ده‌نگــــــــــه‌
جگه‌ له‌مانگ هیچ شك نابه‌م تاجوانی تۆی بۆباس بكــه‌م
پرسیم له‌مانگ تۆ ئاماده‌ی گه‌ر پرسیارێكت لێ بكــــه‌م؟
گوتی فه‌رموو لێم بپرسه‌ چی ئه‌ته‌وێ من ئامـــــــــــاده‌م
له‌گه‌ڵ مانگدا به‌گفتو گۆ كاتێكی زۆر بووین به‌ هـــاوده‌م
گوتم ئه‌تۆ گه‌ڵێ جوانی له‌ تۆ جوانتر ئاخۆهه‌یــــــــــــــه‌
گوتی نه‌خێر زۆر ئاسته‌مه‌ ئه‌گه‌ر هه‌شبێ تاقانه‌یــــــــــه‌
گوتم به‌ڵێ ئه‌وقه‌شه‌نگه‌ی سه‌ركرده‌ی دڵی شه‌ یدامـــــــه‌
گه‌لێ له‌تۆ جوانتره‌گه‌ر ده‌ی بینی وینه‌ی لامـــــــــــــــــه‌
مانگیش گوتی زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی دڵت ببیـــنـم
ئه‌گه‌ر له‌من جوانتربێ پێی شادومان و گه‌ش بینـــــــــــم
منیش سینه‌م بۆی واڵاكرد گووتم فه‌رموو لیی بڕوانــــــه‌
ئه‌گه‌ر له‌تۆ جوانتر نه‌بوو بڵێ ئه‌مه‌ كه‌ی جوانــــــــــــــه‌
مانگ له‌جوانی سه‌ری سووڕما ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ی وایه‌
قه‌شه‌نگ وشۆخ ونازه‌نین له‌ جوانیدا بی هاوتایـــــــــــــه‌
منیش گوتم گه‌رحه‌زئه‌كه‌ی بزانی كێیه‌ ئه‌م جوانـــــــــــه‌
ببن به‌ هاوڕێ تامردن ئه‌و نازداره‌ش(چرۆ)خانـــــــــه‌
گوتی گه‌لێ به‌خته‌وه‌ربووم كه‌شازاده‌ی جوانیم ناســـــــی
له‌لای خۆرو ئه‌ستێركان به‌شای جوانان ئه‌كه‌م باســـــــی
به‌مانگم گوت خه‌و دایگرتم توانای گوتنم نه‌ما ئازیــــــــز
تادیدارێكی تر ده‌تبینم گه‌ردنم ئازادكه‌ خوا حافیـــــــــــــز.