زۆر سوپاس بۆ ئێوه به‌خته‌وه‌ربن
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون لە سزای تاوانەکانمان چیه ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ ئێوه به‌خته‌وه‌ربن
چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون لە سزای تاوانەکانمان، نزا وپاڕانه‌وه باشترین وبه‌سوودترین چاره‌سه‌ره.
سوپاس كاك سامان گیان، سودمهندت كردم.
ده‌ست خۆش کاک سامان
ده‌ست خۆش کاک سامان
چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون لە سزای تاوانەکانمان چیه ؟
دوعا ونزا وپاڕانه‌وه باشترین وبه‌سوودترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه ودوژمنی سه‌ره‌كی نه‌هامه‌تی وبه‌ڵا وموصیبهته، وڕێگر ده‌بێت له‌دابه‌زینی وده‌بێت به‌هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر باوه‌ڕدار، وه‌هه‌ر كاتێكیش ( خودا په‌نا بدات ) دابه‌زین بۆ سه‌ر مرۆڤ ئه‌وه چاك بزانه دیسان دوعا ونزا وپاڕانه‌وه چه‌كی به‌هێزی باوه‌ڕداره له‌به‌رامبه‌ریدا .
دوعا ونزا وپاڕانه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی به‌ڵا وموصیبهتدا سێ پله‌یه :
یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه ئه‌و دوعا ونزایهی كه باوه‌ڕدار ده‌یكات له‌و موصیبه‌ت وبهڵایه به‌هێز تره وله‌ناوی ده‌بات وده‌یداته دواوه .
دووه‌م : ئه‌وه‌یه دوعا ونزاكه له به‌ڵا وموصیبهتهكه لاواز تره، له‌م كاته‌دا به‌ڵا وموصیبهتهكه زاڵ ده‌بێت وئه‌و كه‌سه گیرۆده ده‌بێت به‌ده‌ستیه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند ئه‌و دوعا ونزایه لاوازیش بێت ده‌بێت به‌هۆی سووك كردنی ئه‌و به‌ڵا وموصیبهته له‌سه‌ر كه‌سی گیرۆده بوو .
سێهه‌م : ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له دوعا ونزا وبه‌ڵا وموصیبهتهكه له‌یه‌ك ئاستدان، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوولایان به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " لايغني حذر عن قدر، والدعاء ينفع مما ينزل ومما لم ينزل، وإن البلاء لينزل فيلقاه الدعا‌ء فيعتلجان إلى يوم القيامة " ( ( ) ئيمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه، له مهسنهدهكهیدا، ( ٥/٢٣٤ ) له حه‌دیثێكی مه‌عاذی كوڕی جه‌به‌له‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت ) هه‌روه‌ها ئیمامی تورموذیش ڕیوایه‌تی كردوه به فه‌رمووده‌ی ژماره ( ٣٧٨٠ ) له فه‌رمووده‌یه‌كی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ره‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت ) به‌ڵام به‌بێ بوونی ده‌سته‌واژه‌ی ( وإن البلاء لينزل .... )، هه‌روه‌ها حاكمیش به لهفظهكهی ئیمامی ئه‌حمه‌د به‌ته‌واوی ڕیوایه‌تی كردووه، له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه عائشه‌ی دایكی ئیمانادران ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، شیخ ئه‌لبانی یش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن داناوه، هه‌روه‌ك له ( صحیح الجـامع ) دا بـه فهرمــوودهی ژماره ( ٧٧٣٩ ) هاتووه ) واته : ترس ودڵه‌ڕاوكێ هیچ سوودی نیه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری خوادا، دوعا ونزاش سوودی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵا وموصیبه‌تانه‌ی كه دابه‌زیوون وئه‌وانه‌ش كه دانه‌به‌زیوون، به‌ڵا وموصیبه‌ت داده‌به‌زێت، دوعا ونزا له‌ئاسمان پێی ده‌گات هه‌تا ڕۆژی دوایی ده‌كه‌وێته زۆران له‌گه‌ڵیدا وده‌سته ویه‌خه ده‌وه‌ستێته‌وه.
لهفهرموودهیهكی تردا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت : " من لم يسأل الله يغضب عليه " ( ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه ( ٢/٤٤٢) هه‌روه‌ها ئیمامی تورموذیش به فه‌رمووده‌ی ژماره ( ٣٥٩٧ ) ڕیوایه‌تی كردوووه، له‌فه‌رمووده‌یه‌ك كه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕاویه‌تیه‌وه، شێخ ئه‌لبانی یش له ( صحیح الجامع ) دا به ژماره ( ٢٤١٨ ) به صه‌حیحی داناوه ) واته : هه‌ركه‌س داوا له‌خودا نه‌كات و لێی نه‌پاڕێته‌وه خوای گه‌وره لێی تووڕه ده‌بێت .
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون لە سزای تاوانەکانمان چیه ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]