به‌ناوی خوا.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێرم وت داوه‌تتان ده‌كه‌م له ماڵه‌وه، ئیدی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ڕێك نه‌كه‌وت هه‌مان قسه‌م به گوێی هه‌ندێك (براده‌رانی نێو ئینته‌رنێت) چرپاندن دیسان هۆكاری تر هه‌بوون كه ئه‌نجاممان نه‌دا. جا ئه‌م باسه هه‌ر كۆتایی نه‌هاتووه‌و ناڕه‌زاییه‌كان بۆ سه‌رم به‌رده‌وامن دواینیان یه‌كێك له براده‌رانی نێو ئینته‌رنێت ئه‌مه‌ی بۆ نووسیم:
(بۆدایكی سات)
نووسینی: شكور شه‌یدا
كاپتن زۆر مه‌دحت ده‌كات
به‌س هێشتا نه‌مان دیوه،
ههردهلێ دایكی ساتی
یه‌كه‌مین وه‌ستای شیوه،
ئه‌تۆش رۆژێك دابنێ
ده‌عوه‌تمان بكه له ماڵێ،
چاومان له كاپتنی بێ
هه‌تا ده‌مرین وهناڵێ،
ئه‌توو شیومان لۆ لێنێ
ئیشه كانیش به‌خۆمان
وه‌كو دانای سفره‌و
ڕێكخستن و شیوهێنان،
دڵنیابه پاش ئه‌وه‌ی
كه‌وا نانه‌كه ده‌خۆین
هه مووی هه‌ڵده‌گرینه‌وه
قاپهكانیشتان ده‌شۆین.
نووسینی: شكور شه‌یدا.