تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
[size=18] ده‌ست خۆش خوشكم
به‌ڵام خودى وتاره‌كه دژيه‌كى زۆرى تێدايه بۆ نموونه باسى ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ڵێت ئه‌ده‌ب كشانه‌وه‌يه له ژيان به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆى ده‌ڵێت ئه‌ده‌ب نوێنه‌رى ژيانه ؟؟ ئه‌مه دژيهكيیه...
دواتر راسته رۆمان چيرۆكێكه كه زه‌حمه‌ته به‌م شێوه‌يه رووى دابێت به‌ڵام ئه‌و چيرۆكه‌ى كه له قالبی ژانرێکی
وه‌ک رۆماندايه سه‌دان نموونه‌ى له‌م شێوه‌يه ده‌كرێ له واقيع رووى دابێت
ئه‌ده‌ب به‌هه‌موو ژانرهكانيهوه ره‌نگدانه‌وه‌ى واقعى كۆمه‌ڵگايه
مه‌گه‌ر شيعره‌كانى حاجى قادر وبێكه‌س و قانع و پيره‌مێرد و چه‌ندانى تريش
ره‌نگدانه‌وه‌ى ژيانى نێو کۆمه‌لگاى كوردى نه‌بوون...
يان ته‌نانه‌ت رۆمانه‌كانى ( برايانى كارۆمازۆفى دۆستۆڤسكى و دايكى مه‌كسيم گۆركى و دۆنكيشۆتى سێرڤانتس... ) هه‌ڵقوڵاوى ژيانى واقعى سه‌رده‌مى خۆيان نه‌بوون [/size]
[size=22]ده سته كانت خۆش به‌رده‌وام به خاتوونی یانه[/size]
MARYAM نووسی:هونەرەکانی نوواندنیش (وەک سەما و شانۆ) دڵخۆشکەرن. بەڵام ئەدەب شتێکی ترە، کشانەوەیە لە ژیان، گۆڕینێتی بۆ خەونێک. هونەرەکانی تر ناتوانن بەو چەشنە لە ژیان بکشێنەوە.
فێرناندۆ پسووا
خوێندمەوە دەست خۆش مەریام خان
نووسین، لەبیرکردنە. ئەدەبیش باشترین ڕێگەی لەبیرکردنی ژیانە.
موزیک هێورکەرەوە و ئارام بەخشە. هونەرەکانی شێوەکاریی خۆشی‌ئاوەر و وزە بەخشن. هونەرەکانی نوواندنیش (وەک سەما و شانۆ) دڵخۆشکەرن. بەڵام ئەدەب شتێکی ترە، کشانەوەیە لە ژیان، گۆڕینێتی بۆ خەونێک. هونەرەکانی تر ناتوانن بەو چەشنە لە ژیان بکشێنەوە - هەندێکیان لەبەرئەوەی شێوگی زیندەیی و بینراو بەکاردەبەن، هەندێکیشیان لەبەرئەوەی ڕاستەوخۆ لە ژیانی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرن.
بەڵام ئەدەب شتێکی ترە. ئەدەب نووێنەری ژیانە. ڕۆمان چیرۆکێکە کە هەرگیز بەو شێوەیە ڕووی نەداوە، وە شانۆ ڕۆمانێکە بەبێ گێڕانەوە. شیعر دەربڕینی بیرۆکە و هەستەکانە بە زمانێک کە کەس بەکاری نابا، چون هیچ کەسێک قسەکانی ناهۆنێتەوە.
فێرناندۆ پسووا – کتێبی بێ‌ئارامی
و. هێرش سەعید