تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش برام ماندونه‌بی
مامۆستایه‌كمان له‌گه‌ڵه‌ دوێنێ باسێكی ئاوای كرد كه‌له‌ په‌یمانگاش بووه‌ نوێژی نه‌كردیه‌ براده‌رێكیشی هه‌بووه‌ كه‌ شریتی ئاینی لۆ هینایه‌ وتا گوێی لێ بگرێت ئه‌ویش شریته‌كانی وه‌ر ده‌گرت به‌س گوێی لێ نه‌ده‌گرت تا رۆژێكی پێی گوتبوو ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تم نه‌داتن عه‌بدت ناتوانێت هیچم له‌گه‌ل بكاتن
من له‌گه‌ڵ رای ئه‌وم ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی دا خۆی موسولمان ئه‌ بیتن
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ۚ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ
صدق الله‌ العظیم[/size]

2

Bo xo dzinawa la muslman bun hazar rega haya
Abu talb labar away mutakabir bw nabwa muslman
Am julakayash agar biawe islamy rastaqyna bdozetawa pewist naka sayry am w aw bka , chunka aesta zorbay aw grup anay dayanawe islam nashryn bkan lalayan julakakanawa barewa abrdryen, amn pem waya aw kcha tanha lo nashryn krdny muslmanan w guman drust krdn aw karay krdwa , chunka regay rast w regay hala xoy diara .....

1

موسڵمان بزانه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ یه‌هودیه‌ بۆ موسڵمان نابێت .

ئەم بابەتە پێشکەش،بەهەمووان و بەتایبەت کاپتن سەرهەنگ چونکە خۆی گوتەنی تەنها مسلیم بە نەک سەلەفی و سۆفی ،،،هتد

(نه‌جات نه‌هاری) ژنه‌ نوسه‌ری یه‌هودیه‌ له‌یه‌مه‌ن ئه‌لێت :
زۆر که‌س پیم ده‌ڵێن که‌واز له‌بیرو باوه‌ری یه‌هودیه‌ت بینم برۆمه‌ ناو ئیسلام ،وه‌زۆر که‌سیش نه‌فره‌تم لێده‌که‌ن و به‌کافر ناوم ده‌به‌ن ،پیم ده‌ڵێن ناموسڵمانه‌کان جێگایان دۆزه‌خه‌.
هاورییه‌کی خۆشه‌ویستم چیرۆکی زۆر جوانی ده‌رباره‌ی(محمد) پێغه‌مبه‌ر بۆناردم ،کاتیک پێغه‌مبه‌ر دراوسێ جوله‌که‌یه‌کی هه‌بوو زۆر جار ئازاری پێغه‌مبه‌ری داوه‌ ،وه‌کاتێک یه‌هودیه‌که‌ نه‌خۆش ئه‌که‌وێت پێغه‌مبه‌ر سه‌ردانی ده‌کات ویه‌هودیه‌که‌ زۆر هه‌ست به‌ خه‌جاڵه‌تی ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌وشته‌ جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ،هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ موسڵمان ده‌بێت .
کاتیک ئه‌م چیرۆکه‌م خوێنده‌وه‌ تێگه‌یشتم که‌ئه‌وه‌ ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر بوو که‌بوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ ئه‌و یه‌هودیه‌ که‌موسڵمان بیت ،پێش ئه‌وه‌ی قورئان بخوێنیته‌وه‌ بزانێ چی تێدایه‌ .
له‌م کاته‌دا پرسیارم له‌خۆم کرد و وتم :تۆبلێ ی ئێسته‌ موسڵمانان به‌چ شتێک یه‌هودیه‌ک ئه‌گۆرن به‌ره‌و ئیسلام ،هیوادارم ئه‌م ڕاشکاویه‌م توره‌تان نه‌کات .
من ئه‌مه‌وێت له‌ئیسلام تێبگه‌م که‌ئه‌و یه‌هودیه‌ی پێ موسڵمان بوو به‌هۆی ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رپێش خوێندنه‌وه‌ی قورئان ، وه‌ گفتوگۆی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌که‌م به‌سێ خاڵ :
1-قسه‌م له‌گه‌ڵ کچه‌ هاورییه‌کی موسڵمانم دا کرد له‌به‌یروت که‌بانگه‌شه‌ی بۆ چونه‌ ناو ئیسلام ده‌کرد ، له‌کاتی گفتوگۆکاندا توشی موفاجه‌ئه‌ بوم کاتێک موسڵمانان ئه‌مه‌ ئه‌لینه‌وه‌ له‌قسه‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (محمد) (که‌موسڵمانان ئه‌بنه‌ (70) گروپ و هه‌مویان خوا سزایان ئه‌دات به‌دۆزه‌خ ته‌نها گروپیکیان نه‌بیت )
پرسیارم له‌هاورییه‌کم کرد که‌ناوی ئه‌و گروپه‌ چیه‌ ؟ووتی: هیچ موسڵمانیک ناوی ئه‌وگروپه‌ نازانێت و هه‌ر گروپیک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌وه‌ ئه‌و گروپه‌ !!!
پرسیارم له‌خۆم کرد :باشه‌ ئه‌گه‌ر یه‌هودیه‌ک بچێته‌ ناو ئیسلام له‌لای چ گروپیک ده‌بیته‌ ئه‌و موسلمانه‌؟ وه‌کام له‌زانا موسڵمانه‌کان گرنتی ئه‌وه‌م ئه‌داتێ که‌له‌سه‌ر گروپه‌ راستیه‌که‌م و که‌خوا سزام نادات ؟
ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌شیه‌کی گه‌وره‌ و مه‌ترسی داره‌ !
2- موسڵمانان ئه‌مرۆ یه‌کتری ده‌کوژنه‌وه‌ له‌زۆر شوێن یه‌کتری سه‌رده‌برن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر درندانه‌ ! ئه‌ی چۆن یه‌هودیه‌ک قه‌ناعه‌ت ده‌کات که‌بیته‌ ناو ئاینی ئیسلام و که‌موسڵمانان برا موسلمانه‌که‌ی سه‌رده‌بریت به‌هۆی هه‌مان دینه‌وه‌ !به‌لام نابیستی هیچ که‌سیک له‌یه‌هودییک یه‌کتری بکوژنه‌وه‌ به‌هۆی دینه‌وه‌ ،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئیسرائیل به‌هۆی دینه‌وه‌ بنیات نرا !
پێش دوو رۆژ ڕاپۆرتیکم خوینده‌وه‌ که‌ پێشکه‌ش به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان کرابوو له‌ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌ موسلمانه‌کانه‌وه‌ که‌باس له‌کوستنی (80) هه‌زار موسڵمان ده‌کات که‌کوژراون له‌سوریا له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا به‌ده‌ستی موسلمانان خۆیانه‌وه‌ !
ئایا له‌لای ده‌سه‌ڵاتی سوریاوه‌ بیت وه‌یان له‌ نه‌یاره‌کانیه‌وه‌ بیت ،وه‌بینیم پارجه‌ ڤیدیۆیه‌ک که‌یه‌کیک له‌به‌ر به‌رهه‌ڵستکاره‌کان دڵی سه‌ربازێکی ده‌رهیناو خواردی !
وتم چون موسڵمان دڵی برا موسلمانه‌که‌ی ده‌خوات !
موسلمانان ئه‌مرۆ جه‌ند مه‌زهه‌بیکن ،ئه‌م مه‌زهه‌ب ئه‌ویتر (کافر) ده‌کات و خوێنی حه‌ڵال ده‌کات .ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌هودیه‌ک بیته‌ ناوئیسلام ئایا له‌ده‌رگای (سونه‌وه‌ بێت یان شێعه‌وه‌) یان هیتر ؟
هه‌رکاتیک هاتمه‌ناو مه‌زهه‌بیکیان ئه‌و یتر (کافرم ) نه‌کات و خوینم حه‌ڵاڵ نه‌کات ؟!
پێشتر سه‌رژمیریه‌کم ده‌رباره‌ی کوژراوان له‌عێراقدا به‌هۆی شه‌ری ناوخۆ و (مه‌زهه‌بیه‌وه‌) خوێنده‌وه‌ که‌ (280) هه‌زار عێراقی کوژراون و زۆربه‌یان موسلمان بون و که‌میکیان مه‌سیحی بون .
ئه‌م نمونه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕابمینی وپرسیار بکه‌ی که‌چۆن یه‌هودیه‌ک یان مه‌سیحیه‌ک بیه‌وێت موسلمانبیت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حالی موسڵمانان بیت ؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌من زۆر دڵنیام به‌ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ی که‌ ڕوئه‌دات له‌ڕینمایه‌کانی ئیسلام نیه‌ و هه‌مووئاینه‌ ئاسمانه‌یه‌کان بانگه‌شه‌ی ئاشتی ده‌که‌ن .
3- کاتیک (محمد)پێگه‌مبه‌ر خه‌ڵکی بانگ ده‌کرد بۆئیسلام مژده‌ی ئازادی و داد په‌روه‌ری و ڕزگاربون له‌سته‌م و نه‌زانین و هه‌ژاری پێده‌دان ، هه‌ربۆیه‌ خه‌ڵک شوێنی که‌وت ، به‌لام له‌مڕۆژه‌دا کاتێک موسڵمانیک یه‌هودیه‌ک بانگ ده‌کات بۆ ئسلام مژده‌ی چی پی ده‌دات ؟
بابه‌بێ پێچوپه‌نا و ڕاستگۆیانه‌ بدویین :
زۆربه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌به‌ موسلمانه‌کان فه‌قیری و نه‌زانی و سته‌م و پێشێلکاری مافی مرۆڤ تیایاندا بلاوه‌و پێویستی به‌ ئاوه‌دانی و هیزێکی ئابوری هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌م و کورتیه‌ نه‌بونایه‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ڕوی نه‌ده‌دا !
به‌لام ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌مسیحیه‌کان ویه‌هودیه‌کان ده‌یبه‌ن به‌ریوه‌ که‌هه‌ندیک به‌ (کافر) ناویان ده‌به‌ن بونه‌ته‌ هۆی هه‌لنانی موسڵمانان تا کۆجیان بۆ بکه‌ن و کاری تیدا بکه‌ن و تییدا بژین ، وه‌هه‌تا ئه‌و وڵاتانه‌ن که‌جلوبه‌رگی ژیروه‌ی موسلمانان دروست دکه‌ن و -داوای لیبوردن ده‌که‌م مه‌به‌ستم پێ ی گاڵته‌کردن نیه‌- به‌لکو دان پێیانانیکی رونه‌ به‌ و واقعه‌ی که‌ئیسته‌ دنیا تییدا ده‌ژی !!
ڕاسته‌ من یه‌هودیم به‌ڵام ریز له‌ئیسلام ده‌گرم وائه‌بینم کاتێک ده‌رباره‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵا ئه‌که‌ن موسڵمانه‌کان که‌ ئیسلام ده‌ستورێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی ، وه‌ ده‌ستگرتنم به‌ بیر و باوه‌ره‌که‌مه‌وه‌ (کوفر) نیه‌ هه‌رچه‌ند وای بۆ ده‌جم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاورییه‌کم ئه‌م ده‌قه‌ قورئانیه‌ی بۆ ناردم که‌ ته‌ئکید له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ قورئان هه‌ڵگرانی ئاینه‌کانی تر (کافر) نه‌کرده‌وه‌ وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌ هاتوه‌ (لیسوا سواء من أهل الکتاب أمة قائمة یتلون آیات الله‌ آناء اللیل وهم یسجدون)
له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌ستم کردوه‌ به‌ لیکۆلینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی قورئان هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌رسورمانم زیاد ده‌بیت و پرسیار له‌خۆم ده‌که‌م : که‌وا بۆجی جیهانی ئیسلامی گه‌یشوه‌ته‌ ئه‌م حاڵه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ که‌ ده‌ستورێکی ئاینی زۆر جوانی هه‌یه‌ و پێغه‌مبه‌ریکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ که‌توانی به‌ ڕه‌وشتی یه‌هودیه‌ک بکاته‌ شوێن که‌وته‌ی خۆی به‌هه‌ڵسوکه‌وتیکی بچوک به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت که‌قورئان جی تیدایه‌ ، به‌لام ئه‌مرۆغه‌یره‌ موسلمانیک به‌گومان و ترسه‌وه‌ سه‌یری موسلمانیک ده‌کات .
وه‌رگێرانی -( محمد سان)
----------------------------------------
من وه‌ک وه‌رگێر هه‌ندێ تیبینیم هه‌یه‌ له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌م خانمه‌ به‌لام ئه‌م چیرۆکه‌ زه‌نگیکی ئاگا دار که‌ره‌وه‌یه‌ له‌ شێوازی دینداریمان و تێگه‌یشتمان له‌ئیسلام .