[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » شێروانه له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستان میواندارى دهۆك ده » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش[/size]
[center][color=به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى وه‌رزشى و نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م یانه وه‌رزشى یه‌كانى كوردستان
له هه‌ولێر كۆنفرانسى ساڵانه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌نجام درا
زۆربه‌ى یانه‌كان داواى دواخستنى سه‌رجه‌م خوله‌كانى تۆپى پێ ى كوردستانیان كرد
وهفدێكى یانه‌ى شێروانه به‌شدارى له كۆنفرانسه كه‌دا كرد
تیروپشكى سه‌رجه‌م خوله كان ئه‌نجام درا
كاتى ده‌ست پێكردنى سه‌رجه‌م خوله‌كان دیارى نه‌كراوه
شێروانه له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستان میواندارى دهۆك ده‌كات
وهفدى یانه‌ى شێروانه چه‌ند داواكارى و پێشنیارێكى ئاراسته‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان كرد
رۆژى شه‌مه به‌روارى 16-8-2014 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رى سه‌رجه‌م یانه كانى كوردستان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له هۆڵى كۆنفرانسى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر كات ژمێر 2 ى پاش نیوه‌رۆ كۆنفرانسى ساڵانه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌نجام درا .
سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه به چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له شه‌هیدانى رێگاى رزگارى كوردستان ده‌ستى پێكرد .
سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له ده‌ستپێكى ووته‌كانى دا په‌یامى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و سه‌رجه‌م یانه‌كان و وه‌رزشكارانى كوردستانى ئاراسته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستان كرد.
سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتى یه كه بۆ وه‌رزى نوێ باسى كێشه و گرفته‌كانى كرد و چه‌ندین بریارى گرنكى ئاشكرا كرد كه بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ له خوله جیاوازه‌كانى كوردستان په‌یره‌وى ده‌كه‌ن له‌وانه :
1- بۆ دیاریكردنى ده‌ستپێكردنى خولى نایاب و خوله‌كانى تر بریاره له به‌روارى 15-9-2014له كۆبونهوههیكى تایبه‌ت دا كاتى ده‌ست پێكردنى سه‌رجه‌م خوله‌كان دیارى بكرێت .
2- هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌توانێ ته‌نها سوود له 2 یاریزانى ده‌ره‌كى وه‌ربگرێت .
3- یاریزانى سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانى سنورى ماده‌ى 140 له خانه‌قین و شه‌نگال هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن رێگه‌یان پێ ده‌درێت بۆ یانه‌كانى كوردستان یارى بكه‌ن وه‌كو هه‌ڵوێستێك بۆ كوردستانى بوونى ئه‌و ناوچانه هاوشێوه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك كه ساڵانى رابردوو سوودى له‌م رێنماییانه وه‌رگرتبوو .
4- بۆخولى لاوان یاریزانانى ته‌مه‌ن 1995-1996 ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن و یاریزانانى ته‌مه‌ن 1997 بۆ سه‌ره‌وه بۆ تازه پێگه‌یشتووان ده‌توانن یارى بكه‌ن .
5- راهێنه‌رو یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رو راهێنه‌رى گۆڵچى سه‌رجه‌م یانه‌كانى پله نایاب و پله یه‌كى كوردستان ده‌بێت خاوه‌ن بروانامه‌ى راهێنه‌رى بن پاشان رێگه‌یان پێ ده‌درێت سه‌رپه‌رشتى ئه‌ركى راهێنانى یانه‌كانى كوردستان بكه‌ن و نابێت راهێنه‌رى گۆڵچى ببێت به راهێنه‌رى تیپه‌كان چونكه راهێنه‌رى گۆڵچى ته‌نها ئه‌ركى راهێنانه به گۆلپارێزهكان .
6- هیچ یاریزانێك به بێ وه‌رگرتنى (ئیستغنا - رێگه پێدان ) ى یانه كه‌ى ناتوانێ بچێته یانه یه‌كى تر .
7- راهێنه‌ر به‌رپرسى یه‌كه‌م ده‌بێت له رێكخستنى سه‌رجه‌م یاریزانان و ستافى راهێنه‌رى یانه‌كان له كاتى یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستان دا به پێچه‌وانه وه راهێنه‌ر ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى سه‌رجه م لێپرسینهوهكانى ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌كاتى روودانى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له شوێنى كورسى یه‌ده‌كى یاریزانه‌كان دا .
8- سه‌باره‌ت به بودجه‌ى یانه‌كان ئه‌وه‌ى پێشتر له سهریهكێتى تۆپى پێ ى كوردستان بووه وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه و یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به نوسراوى فه‌رمى ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێ كوردستانى ده‌كات به زووترین كات به مه‌به‌ستى جێ به جێكردنى .
9- بۆ په‌خش كردنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌كات ئه‌وانه‌ى ئهیانهوى مافى په‌خش كردنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه به ده‌ست بێنن ده‌توانن تاوه‌كو به‌روارى 1-9-2014 سه‌ردانى یه‌كێتى یه بكه‌ن به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن .
هه‌ر له كۆبونه‌وه كه‌دا چه‌ندی پێشنیار‌و بابه‌ت باسى لێوه كرا‌و وهفدى یانه‌ى شێروانه كه له سكرتێرى یانه ى وه‌رزشى شێروانه ( كۆمار خداداد حسن ) و لێپرسراوى راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى شێروانه ( ئه‌ركان محمد ره‌شید ) پێكهاتبوو چه‌ند پێشنیار‌و داواكارییه‌كی یان ئاراسته‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كرد كه بریتى بوو له :
1- له‌كاتى وه‌رگرتنى مافى په‌خش كردنى یارییه‌كانى خوولى نایابى كوردستان ى ئه‌م وه‌زره له لایه ن هه‌ر كه‌ناڵێكه‌وه بێت ده‌بێت ئه‌و كه‌ناڵه سه‌ردانى یاریگاكانى گه‌رمیان بكات ( یاریگاى شێروانه ) بۆ په‌خش كردنى چه‌ند یارییه‌كى ئه‌و یانه‌یه هاوشێوه‌ى یانه‌كانى تر‌ى شاره‌كانى كوردستان كه به داخه‌وه ساڵى پێشوو كه‌ناڵى رێگه پێدراو ته‌نها یارییه‌ك و راپۆرتێكى له‌سه‌ر یانه‌ى شێروانه‌و هانده‌رانى شێروانه ئه‌نجام نه‌داو پێمان راگه‌یاندن كه ده‌بێت ئه‌و كه‌ناڵه‌ى مافى په‌خشى وه‌رگرت بێ َجیاوازى كار بكات .
2- ده‌بێت راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان راهێنه‌رێكى به توانا بێت و بێ لایه‌ن بێت راهێنه‌رى هیچ یانه‌یه‌كى به‌شداربووى خولى نایابى كوردستان نه‌بێت چونكه دانانى راهێنه‌رى یه‌كێك له یانه‌كان به راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان كاریگه‌رى سلبى زۆرتربووه تاوه‌كو ئیجابى .
3- ئاستى ناوبژیوانان باشتر بكرێت و له كاتى هه‌ڵه دا سزاى گونجاو بدرێن و باسى ئه‌وه‌مانكرد كه له‌كاتى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به گشتى و تازه پێگه‌یشتووان به تایبه تى هه‌ڵه‌ى گه‌وره له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه به‌رامبه‌ر به یانه‌ى شێروانه كراوه به تایبه تى له یارى نێوان تازه پێگهیشتووانى شێروانه‌و دهۆك له دهۆك كه ناوبژیوانێكى دانیشتووى شارى موصل به ناوى ( احمد خلیل ) به ئاشكرا غه‌شى كرد و سه‌ره‌راى په‌یوه‌ندى كردن به به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌و ناوبژیوانه سزاى قورس نه‌دراو بۆ دواى ئه‌و یارییه جارێكى تر ئه‌ركى ناوبژیوانى پێدرایه‌وه .
4- زیاد كردنى لیستى ناوى ئه‌ندامانى وهفدى یانه‌كانى كوردستان له25 كه‌سه‌وه بۆ 27 كه‌س كاتى سه‌فه‌ركردن و مانه‌وه له شوێنى نزیك له راهێنه‌رو یاریزانانى یه‌ده‌كى یانه‌كان له كاتى یارى كردن دا چونكه زۆربه‌ى یاریگاكانى كوردستان شوێنى دانیشتننى تایبه‌تى بۆ ستافى ئیدارى یانه‌كانى میوان نیه له‌كاتى ئاماده‌بوون له یاریگاى تیپى خاوه‌ن یاریگاو زۆر جار سه‌رۆك و سكرتێرى یانه‌كان له ناو هانده‌رانى تیپه كانى خاوه‌ن یاریگا دا ده‌نیشتن و هه‌ندێ جار كێشه درووست بووه .
5- بۆ نه‌هێشتنى كێشه‌و گرفتى گومانى یارى كردن به ئه‌نجامى یارییه‌كانى خولى نایاب و خوله‌كانى تر‌ى كوردستان پێشنیارى ئه‌وه‌مان كرد (دادگایه‌كى تایبه‌ت به وه‌رزشى له كوردستان ) دابمه‌زرێ بۆلێكۆلێنهوهى ووردو بێ لایه‌ن له كاتى گومان كرد ن له ئه‌نجامى یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستان .
6- خشته‌ى كات و شوێنى ئه‌نجام دانى یارییه‌كانى هه‌فتانه‌ى خولى نایابى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واو وبونى كۆبونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى یهَكێتى تۆپى پێى كوردستان كه رۆژانى شه‌مه ئه‌نجام ده‌درێت بڵاِو بكرێته به پێهوانهى ساڵى رابردوو كه هه‌ندێ جار تا رۆژانى 2 شه‌مه و3 شه مه‌و 4 شه‌مه دوا ده‌كه‌وت .
7- سه‌باره‌ت به بروانامه‌ى راهێنه‌رو یاریده ده‌رى راهێنه‌رو راهێنه‌رى گۆڵى داوكارییمان ئاراسته‌ى یه‌كێتى یه‌كه كرد بۆ ئه‌وى پێش ده‌ستپێكردنى خووله‌كانى كوردستان خوولى تایبه‌ت به پێدانى بروانامه بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى به توناو خاوه‌ن ئه‌زموون به‌شدارى بكه‌ن و ببن به خاوه‌نى بروانامه‌ى راهێنه‌رایه‌تى كردن .
له كۆنفرانسه كه‌دا به‌شداربووان چه‌ندین پێشنیارییان ئاراسته‌ى یه‌كێتى یه‌كه كرد بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنى خولى نایاب و خوله‌كانى تر‌و سوپاسى یهكێـى تۆپى پێى كوردستان یان كرد كه له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا به باشترین شێوه هه‌وڵى خۆیان داوه بۆ سه‌ركه‌وتنى خووله‌كانى كوردستان .
راگه‌یاندنى
یانه‌ى وه‌رزشى شێروانه
http://smn21.com/up/uploads/jpg/74257af391.jpg
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » شێروانه له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستان میواندارى دهۆك ده » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]