تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

راپۆرت : هه‌فتیه‌كی جیاواز له‌خولی نایابی كوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێ !

راپۆرت:سانی ناصیح
رۆژانی پێنج شـه‌ممه‌ و هه‌ینی یارییه‌كانی گڕی 18ی خولی تۆپی پێ نایابی یانه‌كانی كوردستان له‌ یاریگا جیاجیاكانی كوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت كه‌چه‌ندین یاری به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێت .

یارییه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ( 2 / 4 / 2015 )
رۆژی پێنج شه‌مم سێ یاری ئه‌نجـام ده‌درێت كه‌تێدا یـانه‌ی نه‌ورۆز ی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م روبه‌رووی یـانه‌ی زێره‌ڤانی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌جیاوازی یاری  له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك له‌پله‌ی سێیه‌مه‌ كه‌دهۆك پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ ، یارییه‌كه‌ش له‌ یاریگای زانكۆیه‌ له‌شاری سلێمانی  به‌رێوه‌ده‌چێت یه‌كێك ده‌بێت له‌به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌ی خولی نایابی كوردستان چونكه‌ هه‌ردوو یانه‌ بۆ پێشه‌نگ یاری ده‌كه‌ن .
یانه‌ی نه‌ورۆز: له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 33 )خاڵ ، له‌ 17 یاری دا ( 9 )سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ و ( 6 )به‌رامبه‌ر بوونی هه‌یه‌  له‌گه‌ڵ ( 2 )دۆراندن .
یانه‌ی زێره‌ڤانی : به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 32 )خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م ده‌بین درێت ، كه‌ ( 8 )بردنه‌وه‌ و ( 8 )به‌رامبه‌ر ( 1 )دۆراندنی هه‌یه‌

له‌یارییه‌كی دیكه‌دا كه‌له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت ، یانه‌ی هندرێن له‌نێو یاریگایی روبه‌رووی یانه‌ی دهۆك ده‌بێته‌وه‌ ،كه‌هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌ .
یانه‌ی دهۆك به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 32 )خاڵ له( ‌16 )یاری له‌پله‌ی دووه‌م دێت .
یانه‌ی هندرێن به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 17 )خاڵ له‌پله‌ی ( 11 ) ده‌بین درێت .

له‌یارییه‌كی دیكه‌ی گرینگ  كه‌ ئه‌ویش رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت یانه‌ی له‌شاری زاخۆ یانه‌ی زاخۆ روبه‌رووی یانه‌ی پ-هه‌ولێر ده‌بێته‌وه‌ .
یانه‌ی زاخۆ به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 24 )خاڵ له‌پله‌ی چواره‌م دێت .
یانه‌ی پ-هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 23 )خاڵ له‌پله‌ی پێنجه‌م دێت .

یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی( 3 / 4 / 2015 )
رۆژی هه‌ینی یارییه‌كانی گڕی 18 كۆتایی دێت به‌ئه‌نجام دانی سێ یارییه‌كی دیكه‌  ، یه‌كێك له‌یارییه‌ گرینگه‌كان یانه‌ی هه‌ولێر له‌شاری هه‌ولێر روبه‌روی یانه‌ی كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ ، سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی كه‌ركوك له‌م یارییه‌ واته‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هێلی سور كه‌ دابه‌زینه‌ بۆ خولی پله‌یه‌ك .
یانه‌ی هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 21 )خاڵ له‌پله‌ی شه‌شه‌م دێت .
یانه‌ی كه‌ركوك به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 12 )خاڵ له‌پله‌ی ( 12 ) ده‌بین درێت

هه‌رله‌رۆژی هه‌یه‌نی له‌یارییه‌كی دیكه‌دا له‌شاری هه‌ولێر یانه‌ی برایه‌تی له‌نێو یاریگایی خۆی روبه‌رووی یانه‌ی شێروانه‌ ده‌بیته‌وه‌
یانه‌ی شێروانه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 21 )خاڵ له‌پله‌ی حه‌وته‌م دێت .
یانه‌ی برایه‌تی به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 19 )خاڵ له‌پله‌ی 10یه‌م دێت .

له‌یارییه‌كی دیكه‌ی گرینگ دا كه‌له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌ ده‌چێت یانه‌ی سلێمانی له‌نێو یاریگای خۆی روبه‌روی یانه‌ی ئارارات ده‌بێته‌وه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ یارییه‌ به‌هێزه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی پێشه‌وه‌ .
یانه‌ی سلێمانی به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 20 )خاڵ له‌پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
یانه‌ی ئارارات به‌كۆكردنه‌وه‌ی ( 19 )خاڵ له‌پله‌ی نۆیه‌م دێت .

تێبینی : هه‌موو یارییه‌كان كاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/6be0dac11d.jpg