ده‌سته‌كانت خۆش برام
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » دوویاریزان دوای یاری هه‌ولێر و كه‌ركوك چیان گوت ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش برام
كاپتنی یانه‌ی كه‌ركوك ئه‌نجامێكی باش بوو بۆ ئێمه ، یاریزانێكی هه‌ولێر ئه‌گه‌رگۆڵ نه‌كه‌ی گۆڵ ده‌خۆی .
ئا/ سانی ناصیح :
له‌درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان له‌هه‌فته‌ی 18 دا ئه‌مرۆ له‌نێو یاریگایی خۆی یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌رووی یانه‌ی كه‌ركوك بۆوه له یارییه‌كه‌ش دا هه‌ردوو یانه به‌خاڵێك رازی بوون ، به‌ئه‌نجامی ( 1-1 )به‌رامبه‌ر بوون .
ده‌رباره‌ی یارییه‌كه‌ش هه‌ردووی یاریزان ، یاریزانی و كاپتنی یانه‌ی كه‌ركوك علی سیروان ته‌ها و یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر گۆران ، به‌م شێویه بۆ مـاڵپه‌ری سه‌رهه‌نگ موحسین دوان .
یاریزانی یانه‌ی كه‌ركوك علی سیروان : به‌م شێویه باسی له یارییه‌كه كرد " ئه‌مرۆ توانیمان یارییه‌كی باش پێش كه‌ش بكه‌ین هه‌رچه‌نده یارییه‌كه به‌رامبه‌ر بوو به‌ڵام ئه‌مه ئه‌نجامێكی باشه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆمان به‌ده‌ستمان هێنا ، یانه‌ی هه‌ولێر یانه‌یه‌كی باشه و توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات ، ئێمه‌یش له‌یاری داهاتوو هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له‌خولی نایابی یانه‌كـانی كوردستان بمێنینه‌وه " .
یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر گۆران : به‌م شێویه بۆ ئێمه دووا " ئێمه له‌سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌م توانیمان ئاستێكی باش پێش كه‌ش بكه‌ین و توانیمان گۆلێك تۆمار بكه‌ین پاش گۆڵه‌كه هه‌لێكی زۆرمان له‌ده‌ست دا كه‌ده‌مان توانی گۆڵی زیاتر بكه‌ین به‌ڵام ئێمه . له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش ده‌بوایه ئێمه زوو گۆڵ تۆمار بكه‌ین به‌ڵام تیپی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی چر كرده‌وه بۆ سه‌رتیپی ئێمه و ئێمه‌ش له‌به‌رگری بوون تا گۆلێكمان لێكرا ، به‌ڵام ئه‌مه یارییه ئه‌گه‌ر گۆڵ نه‌كه‌ی گۆڵ ده‌خۆی ، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌لی گۆڵ تۆمار كردنمان زۆر له‌ده‌ست دا .
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » دوویاریزان دوای یاری هه‌ولێر و كه‌ركوك چیان گوت ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]