پاڵه‌وانیه‌تی پاسكیل سواری له‌هه‌ولێر كۆتایی هات و ههولێریهكـان باڵاده‌ست بوون
راپۆرت : سانی نـاصیح
رۆژی شه‌ممه لقی هەولێری یەكێتی پایسكلسواری كوردستان پاڵەوانیەتیەكی پایسكلسواری كراوەی بۆ چەند یانەیەكی شاری هەولێر كردەوە لە ژێر ناونیشانی ( هەمووان پێشمەرگەین) ، له‌م پاڵهوانیهتهدا شەش یانە لەسەر ئاستی كوڕان بەشداریان كرد، كە بریتی بوون لە (هەولێر ، برایەتی ، كۆیە ، ئارارات ، پێشمەرگەی هەولێر ، هەندرێن) سێ یانەیش لەسەر ئاستی كچان بەشداری كرد كە بریتی بوون لە ( پێشكەوتن ، فەتاتی هەولێر ، قەڵا)، بۆ كوڕان 30 كیلۆمەتر و بۆ كچانیش 10 كیلۆمەتر بوو ، ئه‌م پـاڵهوانیهته له پاڵەوانیەتەكە لەسەر ڕێگای 120 مەتر ( هەولێر – موسڵ) بەرێوە چوو .
دوی ئه‌وه‌ی هه‌موو یانه‌كـان هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنـانی پله‌ی پێشهوهیـان ده‌دا ئه‌نجـامی تیپهكـان به‌م شێوه‌یه بوو .
ئاستی كوڕان (پێشكەوتوان)
1-رێباز سەلاح (یانەی كۆیە)
2-جۆڤان تۆمی (هەولێر)
3-هونەر عەبدولسەتار (هەولێر)
4-سوهیل سامی (كۆیە)
ئاستی كوڕان (لاوان)
1-مەحەمەد عەبدولڵا (هەولێر)
2-زانا خەسرۆ (هەولێر)
3-هەستی باوەدین (پێشمەرگەی هەولێر)
4-زیرەك جوتیار (هەولێر)
ئاستی كوڕان (تازەپێگەیشتوان)
1-مەحەمەد شاهین (هەولێر)
2-ئیسماعیل شێرزاد (هەولێر)
3-دانا فەریق (هەولێر)
4-ئوسامە عەزیز (هەندرێن)
ئاستی كچان
1-ئیلاف سەردار (پێشكەوتن)
2-ڕەییان مەغدید (پێشكەوتن)
3- هێرۆ نهجـات ( هه‌ولێر )
حاجی محمود عزیز سه‌رۆكی یه‌كێتی پاسكیل سواری هه‌ولێر و عێراق ده‌رباره‌ی بتولهكه به‌م شێویه بۆ ( ysm) دووا
تاچه‌ند ئه‌م بتوڵانـانه گرینگیـان هه‌یه بۆ تیپهكـان ؟
تـارادهیهك زۆر باش بوو چونكه یانه‌كـانی هه‌ولێر ئێستـا خۆیـان ئـامـاده ده‌كـه‌ن بۆ خولی كوردستـان ، یه‌كه‌م جـاره سێ یانه له كچـان به‌ژدار بوو له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆیه ئه‌م بتوڵهمـان كـردوه وه چونكه قه‌یرانی دارایی هه‌بوو بۆیه گوتمـان با دانه‌بڕێن یاریزانه‌كـان ئاستیـان به‌ره‌و نه‌مـان نه‌روات .
كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یـانه‌ی پێشكه‌وتن یاریزان ئیلاف سه‌ردار كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا
ده‌رباره‌ی بتولهكه به‌م شێویه گوتی : ( لەراستی لەدوای پالەوانیەتی عیراق ئیمە دانە نیشتوین بەردەوام مەشقو راھینانەکانی خۆمان دەکەین تارادەیەک باش بوو مونافەسە ھەبوو لەنیوان یاریزانەکان توانیم پلەی یەکەم بە دەست بینم دلیشم زۆر خوش بوو ھۆکاری سەرکەوتنم دەگەریتەوە سەر مودەریبەکەم زۆر ماندووە لەگەلم بەردەوەوام ھاوکاریم دەکا زۆرر سوپاسی دەکەم )
یاریزان ئیلاف له‌رێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشكه‌وتن یاری ده‌كـات له 2012 وه هه‌رده‌م له پاڵه‌وانیه‌تی عێراق و كوردستان توانیتی پله‌ی رێزی پێشه‌وه بگرێت یه‌كه‌م تا سێیه‌م ، هه‌روه‌هـا له وڵاتی جه‌زائیر له پاڵهوانهیهتی عه‌ره‌بی دا توانیتی مه‌دالیه‌ی برۆنز به‌ده‌ست بهێنێت .
كچه یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر هێرۆ نهجـات كه‌تاكه كچی هه‌ولێر بوو پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنـا به‌م شێویه ده‌رباره‌ی بتوڵهكه گووتی : ( خۆشحالم بە بەژداری کردنم لە پلەی سیەمدا چونکە من خۆم بئ تەمرین ناکەم نامەویت ئاستم دابەزیت گەر تەمرینیشمان راگیریت بە تەنیا تەمرینی خۆم ئەکەم ده‌رباره‌ی هـاویهكـانیشم ئاستی هاوریانم لەم پالەوانیەتەدا کە وەک پیویست نەبو ئەگەریتەوە بۆ بئ تمرینیان کە تەمرینیان نەبوو لە بەژداری کردنی ئەم پالەوانیەتەدا ، ده‌رباره‌ی ئه‌م پـاڵهوانیهتیهدا ئاستیکی خراپ نەبوو بەلام زۆر باشیش نەبوو چونکه پالەوانیەتەکە لە ناکاو بوو وەکو ئاگادارم هیچ لە یاریزانەکانی بەژدایان کرد تەمرینیان نەبوو ئەم ماوەیە تەنیا 2رۆژ پیش سیباق تمرین ئەنجامدرا )..
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێك له پـاڵهوانیهتیهكه كه له‌هه‌ولێر به‌رێوه چوو ،
وێنه‌كـان وه‌رگیران به‌سوپاسه‌وه .