تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ناوبیژوانێک لەسەر ئاستی خولی نایابی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی خولەکە دەدوێت

ئومێد موستەفا ناوبیژوانی پلەیەک دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی وەرزی ۲۰۱٤ بۆ ۲۰۱٥ی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان کە زێرەڤانی بووە پاڵەوانی خولەکە و بۆ سێیەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە، لەسەر گشت لایەنەکان بۆمان دواوە، وەک ناوبیژوانێک کە لەم وەرزەدا 20 یاری خولەکەی بەڕێوەبردووە.

(گفتۆگۆکان)

ئاستی خولەکەت بە گشتی پێ چۆن بوو؟
ئومێد موستەفا: من زۆر سەرکەوتووانە دەیبینم، ئەم وەرزە سەرەڕای ئەم هەمووە کێشەی بە سەر کوردستان داهات، قەیرانی دارایی یانەکان و هتد، دوو خول ی بەهێز زۆر سەرکەوتووانە بە کۆتا هات، کە خولی پلەیەک و پلە نایاب بوو، پێویستە هەموو ئەوانەی بەشداربوونە لەم سەرکەوتنەی هەردوو خولەکە سوپاس بکرێن و رێزیان لێ بگیرێت.
ـ ئاستی یانەکانت چۆن هەڵدەسەنگێنیت چۆنبوو؟
ئومێد موستەفا : یانەکان ی ئەم وەرزەی خولی نایاب ئاستیان خراپ نەبوو سەرەڕای ئەم هەمووە کێشەیەی رووی لە هەرێم کرد، بەڵام لایەنی رۆشنبیری وەرزشیان کەمە و کێشەی تیایە، بە هیوام لە داهاتوودا باشتر بن.
ـ بە گشتی راهێنەرانت پێ چۆنبوو؟
ئومێد موستەفا: بێ گومان ئێمە لە کوردستان راهێنەری چاک و خراپمان هەیە ، بەگشتی راهێنەران دەبێت زیاتر گرنگی بدەن بە ئاستی تیپەکانیان و شێوازی یاریکردنیان پێویستە دانبەوە دابنێن کە باشن یاخود خراپ  وە ئەنجامە خراپەکان نەخەنە سەر ئەستۆی ناوبیژوانان بەڵکو هەڵەکانی خۆیان ببین و یاری دوای یاری هەڵەکانیان راست بکەنەوە.
ـ بە شێوەیەکی گشتی ئاستی یاریزانەکانت پێ چۆن بوو؟
ئومێد موستەفا: یاریزانەکانمان دەبێت زیاتر شارەزا بن لە  یاساکانی تۆپی پێ و ئەوە بزانن ئەوان لەسەر یاریگادا یاری دەکەن تەنها رەخنە نەگرن  هاوار نەکەن بەسەر ناوبیژواناندا، پێویستە هەڵەکانی خۆیان بخەنە سەر شانی خۆیان نەک لایەنێکی تر دەبێت دان بە هەڵەکانیان دابنێن و پاشان هەڵەکان چاک  بکەن.
ـ یاریگاکان ی یانەکان ی کوردستان چۆن دەبینی شایەن ی ئەوەن یاریان لەسەردا بکرێت؟
ئومێد موستەفا: کام یاریگا هەیە شایەنی یاریکردن بێت! بەداخەوە کە ئەم قسەیە دەکەم بەڵام راستیە دەبێت باوەڕمان پێ هەبێت، یاریگای چاکمان لە کوردستان بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن کە ئێمە لە کوردستان چەندین یانەمان هەیە و هەندێکیان باری داراییان بە گشتی نەک تەنها ئەم وەرزە،باشە، کەچی یاریگاکانیان وەک پێویست نیە، هیوادارم لە داهاتوودا یاریگای باش و پرۆفیشناڵانە دروست بکرێت وەک ئەم یاریگایەی یانەی (زاخۆ)، بە گشتی یاریگاکان دەبێت رێو شوێنی تیپەکان و ناوبیژوانان و رێو شوێنی ئەمنی و  هتد، ئامادەبکرێت پێش یاریەکان بە باشی کە ئەمە مەرجی سەرەکی یاریگا یێکە کە یاری تێدا ئەنجام بدرێت.
ـ رێژەی ئامادەبوونی هاندەرانت پێ چۆنبوو لەم وەرزەدا هاندەرانت پێ چۆنبوو؟
ئومێد موستەفا: بەداخەوە تاک و ئێستا هاندەرانی ئێمە  لە وشەی (هاندەر) نەگەشتوون، هاندەر دەبێت هانی تیپەکەی بدات نەک بێت دانیشێت و بەس خەریکی خواردن بێت قسەی نا بەجێ و ناشیرین بکات بەرامبەر بە یاریزانان و راهێنەران و ناوبیژوانان، هاندەری راستەقینەمان کەمە!.
ـ تۆ خۆت ناوبیژوانی وە چەندین یاریت بەرێوە برد بەڵام بە گشتی ئاستی ناوبیژوانانت پێ چۆن بوو؟
ئومێد موستەفا: ناوبیژوانان پێویستە هەموو کات ئاگاداری یاساکانی تۆپی پێ ببن و بەردەوام لە راهێنان و خۆ ئامادەکردن بن دەبێت بزانن ئەوان کە ئەوان کارێکی قورسیان لەسەر شانە ئەویش بەرێوەبردنی یاریەکانە بە باشترین شێوە و دادپەروەر بن لە نێو یاریگادا.
راگەیاندن ڕۆڵێکی باشیان بینی، بە گشتی چۆنبوون؟
ئومێد موستەفا: راگەیاندکاران بە گشتی خراپ نین بەڵام هەندێکیان زیاتر لەو زانیاریانەی بەدەستیان هێناوە شت دەنووسن رەنگە ئەمەش ببێتە کێشە، بەڵام بەراستی روویێکی دیاریان داوە بە خولەکانی کوردستان بە تایبەتی خولی نایاب.
ـ چیت هەیە لەسەر یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان؟
ئومێد موستەفا: هەموو یەکیەتیێک لایەنی باشی و خراپی هەیە یەکیەتی ئێمەش لایەنی خراپەی کەمەو باشەی زۆرە بەڵام بە بڕوای من یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان کەمترین هاوکاریان دەکرێت کەم کەس هەن دان بە هەوڵ و مادندیبوونەکانیان دادەنێت کە پێویستە رێز لە ماندوو بوونیان بگیرێت.

ئومێد موستەفا لە دوا وتەکانی هیوادارە بۆ وەرزەکانی داهاتووی خولەکانی کوردستان کە دەستەی کارگێری یانەکان بە چاوێکی پیشەگەرانە لە راهێنەر و یاریزانەکان بڕوانن و هەواڵ بدەن کە تام و چێژ بگەرێنەوە بۆ نێو یاریکاگانی کوردستان بتوانن زۆرترین هاندەر لەیاریگاکان کۆبکنەوە بۆ ئەوەی هانی تیپەکانیان بدەن وەک (هاندەر)، وە هەروەها هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی ئاستی یانەکان و راهێنەران و ناوبیژوانان بەرزبکەنەوە بە شێوەیەکی زانستیانە و پیشەگەرانە، وە بە هەموو لایێک هەوڵ بدەین لەگەڵ یەکیەتی تۆپی پێی کوردستان ساڵ بەساڵ ئاستی خولەکە بەرەو پێشتر ببەین و درێژەی پێ بدەین چونکە (بژێوی جەندەها کەس لەسەر ئەم خولەیە بەسەرجەم پێکهاتەکانیەوە).

عەبدولعەزیز ئومێد
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7b67b3a696.jpg