ماندونه‌بی ده‌سته‌كانت خۆش برام
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستـان چ په‌یامێكیان هه‌یه ؟! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ماندونه‌بی ده‌سته‌كانت خۆش برام
رۆژی جیهانی فۆتۆ.
فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستـان چ په‌یامێكیان هه‌یه له‌م رۆژه‌دا .
رۆژنـامهنوسێكی وه‌رزشی له‌م رۆژه‌دا چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فۆتۆگرافی وه‌رزشی كوردستان ده‌كـات .
ئا/ سـانی ناصیح :
ئه‌مـرۆ 19 ئـاب رۆژی جیهانی فۆتۆیه، فۆتۆگرافی، هونه‌رێكی زۆر گه‌وره و نایابه و دنیایه‌كی جیاواز و پڕ له نهێنییه، ئه‌وه‌ی وێنه‌گر به كامێراكه‌ی ده‌یگوازێته‌وه، به‌شێكه له یاده‌وه‌ری و رووداوه گرنگه‌كانی ژیان ، فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستان له‌م رۆژه‌دا په‌یـامی خۆیـان هه‌یه ده‌ربـاره‌ی گرینگی دان به فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستـان ..
له پرسیارێكی ئێمه دا بۆ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی ( وه‌ك فۆتۆگرافێكی وه‌رزشی له‌كوردستان له‌رۆژی جیهانی فۆتۆ ، چ په‌یامێكت هه‌یه ؟ چ بكرێت بۆ فۆتۆ گرافهرانی وه‌رزشی كـوردستـان ؟ )
به‌شێك له فۆتۆ گرافهره دیارهكـانی وه‌رزشی شـارهكـانی كوردستـان له‌رۆژی جیهانی فۆتۆ بۆ ( YSM21) به‌م شێوێیه دواین
له شـاری كـه‌ركوك :
يوسف علي محمد ( یوسف كه‌ركوكی ) : یانه‌ی غازی باکور
من پێم باشە فۆتۆگرافەران تایبەت مەندیان پێ بدریت وەکو ( وەرزشی ، سرۆشتی ، ھونەری .. ھتد ) من وەکو فۆتۆ گرافەرێکی وەرزشی کە زیاتر کارەکەم لە نیو یاریگا و گۆرەپانە وەرزشیەکان شوێنی تایبەتی خۆمان ھەبێت وەک سەرجەم دەزگاکان ڕاگایندن رێز و ھەڵس وکەوتمان لەگەڵدا بکرێت
- بۆ زانیاری گەشە کردنی فۆتۆگرافی پێم باشه خوڵى بەرپێدانی توواناکان بکرێت و زیاتر کارەکەی بە ئەکادیمی بکرێت و کارئاسانی بکریت بۆ بەدەست ھێنان پیداویستەکانی فۆتۆ
- کار بکرێت بۆ پاراستنی مافەکانمان و ماندووبونمان بۆ نمونە لە یارییکدا کەزیاتر لە کات ژمێرێک دەخاینێت ولە کەشی سارد وگەرمدا چەند گرتەیەک دەگرێت ، پێگەیەک یاخود دەزگایەک ھەڵدەستێت بە بڵا کردنە وێنەکەی تۆ، بێ گویدان ھیچ پرنسیبێکی کار
هژار جبار(هـژار كركوكی ) فۆتۆگرافی یـانه‌ی كه‌ركوك
له‌ئێستا دا فۆتۆ گرافی وه‌رزشی له‌كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆیه داوا ده‌كه‌م گرینگی بهكـردنهوهی خولی تایبه‌ت بده‌ن تاوه‌كو به‌جوانترین شێوه له یاریگـا فۆتۆی وه‌رزشی بگرین .
له شـاری هه‌ولێر :
ئاسۆ موحسین ( فۆتۆگرافی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ):
گەرمترین پیرۆزبای لەفۆتۆگرافەران وئارەزوومەندانی فۆتۆ دەکەم هیوای تەمەن دریژی و کاری جوانتریان لـئ دەکەم.
هیوادارم فۆتۆگرافەر مافیکی تەواوی هەبـئ لەنیویاریگاکاندا شوینی تایبەتیان هەبـئ لەکاتی وینەگرتندا باجی تایبەتیان هەبـئ لەکاتی روومالکردنی یاریەکاندا .
پیویستە سالانە لەکاتی تەواوبوونی پالەوانیەتیەکاندا پیشانگنای تایبەتیان بۆبکریتەوە جوانترین وینەی سال دەست نیشان بکرێ ،ریزیان لـئ بگرێ ئەگەر رۆژنامەنوس وینەیەکی جوانی نەبوو ئەوا ناتوانی جونترین هەوال پیشکەش بە دەزگاکەت بکەی کەبلاوی دەکەیەوە بۆیە مافی پاریزراوبیت لەکاتی بلاوکردنەوەی وینەکەی
به‌یار ئیسمـاعیل :
روژى جيهانى فوتوگرافان له هه موو فوتوگرافه رى كوردستان پيروزبيت به تايبه ت فوتوگرافه رى وه رزشى .
داواكارى ؛
١- كردنه وه ى خولى به هيز كردنى تواناى فوتوگرافه ران .
٢- دروست كردنى باجى تايبه ت به خوله كان ، پيم باشه باجه كه ريگه پيدراو بيت له گشت ياريه كان و گشت ياريگاكان ريگريت لى نه كريت .
٣- ئاسانكارى بكريت له ياريگاكان بو ئه و كه سانه ى ئارازوى فيربونيان هه يه به تايبه ت ئه وانه ى خاوه ن په يجى گه وره ن له توره كومه لايه تيه كان كه ده يه وى خزمه ت به يانه يه ك يان خزمه ت به وه رزش بكات به گشتى . چوونكه زورجار ده بينين ئه و جوره كه سانه له روژنامه نووسيك كاره ترن .
٤- دروست كردنى وه يان ده ست نيشان كردنى شوينى تايبه ت به فوتوگرافه ران كه وا له زوربه ى ياريگاكان و هوله وه رزشيه كان بوته به ربه ست و كيشه له به رده ميان بو ئه وه ى بتوانن وينه كانيان به جوانترين شيوه بگرن .
هندرین حکیم احمد
داوام ئەوەیە پشت گیریمان بکری وە سەرۆکیکی دیاری کراومان هەبی بۆ پەرە پیدان بە وینەگرەکان
احمد جه‌لال / ئه‌ندامی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ
داوه‌له یانه كـانم ده‌كه‌م ئاسانكـاری بۆ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی بكه‌ن نه‌وه‌ك رێگربن له چوونه ژووره‌وه بۆ یاریگـا
له شـاری دهۆك :
قيس ويس / فۆتۆگرافی یـانه‌ی دهۆك
له‌م رۆژ دا دوا ده‌كه‌م وه‌ك هه‌موو كارێك رێز له فۆتۆگرافی وه‌رزشی بگیرێت ، داوه ده‌كه‌م له‌هه‌مووان زۆر رێز له فۆتۆگرافه‌ران بگه‌رن و پاڵپشتی مان بكه‌ن چوونكه زۆر مـاندوونه ، داوه‌له فۆتۆگرافه‌ران ده‌كه‌م به‌چاوێكی كه‌م سه‌یری فۆتۆگرافی وه‌رزشی نه‌كه‌ن چونكه یه‌كێكه له‌گرینگترین كـارهكـانی جیهانی وه‌رزشی .
بستير حكمت حيدر / فۆتۆگرافی یانه‌ی دهۆك
داوهدهكهم یه‌كێتیه وهرزشیهكـان گرینگی به فۆتۆگرافی وه‌رزشی بده‌ن و كـارئاسیـانیـان بۆ بكه‌ن له‌كـاتی چـالاكیهكانی وه‌رزشی .
صباح صديق عبدالكريم / فۆتۆگرافی یانه‌ی زاخۆ
هیوادارم گرینگی به فۆتۆگرافی وه‌رزشی بده‌ن چونكه هیچیـان كه‌م ترنیه له رۆژنـامه و كهنـاڵهكـان .
له شـاری سلێمـانی :
دانا عوبێد موحه مه د / ده‌ربه‌ندی خـان
هیوادارم رۆژنـامه‌كـانی كوردستان و راگه‌یاندنی وه‌رزشی مـافی فۆتۆگرافی وه‌رزشی نه‌خۆن ، هیوادارم له یاریگـا دا رێز لهفۆتۆگرافی بگیرێت ، جێگای تایبهتیـان بۆ دیاری بكه‌ن .
رۆژنـامهنوس و پێشكه‌ش كاری كه‌نـاڵی ئاسمـای روداو له‌به‌شی وه‌رزشی ، ئه‌رسه‌لان عبدالله باسی فۆتۆگرافی بۆ كردین له هه‌رێمی كوردستـان .
ئه‌رسه‌لان عبدالله (من كاری وێنه‌گری رۆژنامه‌وانی به تایبه‌تی، به كار و هونه‌رێكی گه‌وره ده‌زانم و له دنیادا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستاندا هێشتا وێنه‌گری رۆژنامه‌وانی بایه‌خی خۆی نییه و ته‌نانه‌ت فۆتۆش له نێو رۆژنامه و میدیاكاندا ئه‌و بایه‌خه‌ی پێنه‌دراوه.
به هیوای ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و كار و هونه‌ره گه‌وره‌یه بایه‌خی زیاتری پێبدرێت و نرخی راسته‌قینه‌ی خۆی بزانن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستـان چ په‌یامێكیان هه‌یه ؟! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]