ئامـاده‌كـاری كچانی هه‌ولێر بۆوه‌رزی نوێ .
راهێنه‌ر: ئه‌گه‌ر هاوكـاریمـان نه‌كرێ به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق ده‌كشێینه‌وه !
سـانی ناصیح YSM
یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تـانی هه‌ولێر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی عێراق چه‌ند رۆژێكه مه‌شق و ئامـاده‌كـاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان ده‌كه‌ن كهوابریاره رۆژی 2 / 10 یـارییه‌كـانی ده‌ست پێ بكـات .
راهێنه‌ری یانه‌كه مه‌زن له‌لێدوانێكی دا بۆ ( YSM ) گوتی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری ئێمه بۆ وه‌رزی نوێ خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێ كـردووه به‌ڵام به‌هۆی نه بوونی پاڵپشتێك له‌رووی مـادیه‌وه ئامـاده‌كـاری ئێمه زۆر باش نیه له چـاو یانه‌كـانی دیكه ، ئه‌وه‌شی گوت یاریزانه‌كـانی ئێمه شه‌ش مـانهگه موچهیـان وه‌رنه‌گرتووه یاریزانمـان هه‌یه له‌بێ پاره‌یی نه‌ی توانیه‌وه بێته مه‌شق و راهێنـان .
لهپرسیـارێك دا ئایا راسته به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق كشانه‌وه ؟! راهێنه‌ر مه‌زن گوتی ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا بێت كه‌س هاوكاری مـان له‌روی مـادیه‌وه نهكـات به‌ڵی به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق ده‌كشێینه‌وه .
ده‌رباره‌ی یارییه‌كـانی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان راهێنه‌ری هه‌ولێر گوتی ئێمه ئهركمـان ئـاسان نیه چونكه گروپه‌كه‌ی ئێمه زۆر به‌هێزتره له گروپی یه‌كه‌م ، به‌ڵام ئێمه كۆڵناده‌ین و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ست هێنـانی نـازنـاوهكه ده‌ده‌ین .
یـانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تـانی هه‌ولێر له گروپی دووه‌م یـاری ده‌كـات به‌رامبه‌ر یـانه‌كـانی ( ئارارات
زێرەڤانی- كەركووك )
گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه (رانیە- دەروازی راپەرین ، ئەفرۆدێت- پیرمەگروون )
چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری 15 / 9 / 2015