هه‌مشه سه‌ركه‌وتووبن
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » راپۆرت ئافرۆديت بۆ پله‌ی یه‌كه‌م كێبڕكێ خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هه‌مشه سه‌ركه‌وتووبن
[center]راهێنه‌ر و یاریزانانی يانەى وەرزشى ئافرۆديت بۆ پله‌ی یه‌كه‌م كێبڕكێ خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین
راپۆرت : سانی ناصیح – سلێمـانی
له شـاری سلێمـانی خولى دۆستانەى فوتساڵى کچانى یانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کۆتایى پێ هات و ئافرۆدێتیش نازناوەکەى بەدەست هێنا .
دوێنێ سێ شه‌ممه له‌شـاری سلێمـانی له‌هۆڵی مامۆستا صالح علی خولى دۆستانەى فوتساڵى کچانى یانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كه چوار یانه به‌ژداری تێدا كرد بوو كه‌پێك هاتبوون له ( هه‌ڵه‌بجه و سروانی شاره‌زوور و پیره مه‌گروون و ئافرودێت ) کۆتایى پێ هات له یاری كۆتایی دا یانه‌ی ئافرۆدێت توانی بەئەنجامى 5 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه و جامى خولەکەشیان بەرزکردەوە .
له‌م خوله‌دا هه‌ریه‌ك له یاریزانـان (شاجوان جەبار) وەک گۆڵپارێز و (بێریڤان جەلال) وەک بەرگریکار لەیانەى ئافرۆدێت و (شێنێ قادر)یش لەسیروانى شارەزوو بەباشترین دیارى کران و ( هێدى خان مەجیدى) هێرشبەرى یانەکەش بەتۆمارکردنى 15 گۆڵ وەک گۆڵکار و باشترین یاریزانى خولەکە لەلایەن راگەیاندنکارانەوە دەست نیشان کرا
له‌لێدوانێكی تایه‌بتی دا بۆ پێگه‌ی ( YSM21 ) راهێنه‌ر و هه‌ریه‌ك له یاریزانان هێدى خان مەجیدى گۆڵكاری خوله‌كه و شاجوان جەبار باشنرین گۆڵپارێزی یانه‌ی وه‌رزشی كچانی ئافرۆدیت بۆمـان دووان .
راهێنه‌ر( عباس فهرهچ ) : ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ی كهكردمـانهوه بۆ خۆئـامادهكـردن بوو بۆ خولی نایابی فوتساڵی كوردستـان كه له‌گه‌ڵ مامۆستا صالح توانیمـان به‌رێوه‌ی ببه‌ین به‌چه‌ندین یانه‌ی سنوری پارێگایی سلێمـانیمـان گوت كه‌به‌ژداری ئه‌م خوله بكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی باری دارایی نه‌یان توانی به‌ژداری بكه‌ن ، ئامـانجی ئێمه له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه دا لێره‌یه وه‌ك یانه‌ی ئافرودێت خاڵی به‌هێز و لاوازی یانهكهمـان دیاری بكه‌ین بۆ خولی نایابی كوردستان ئامـاده‌كـاری یانهكهشمـان باشه و كێبڕكێ ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنـانی خولی نایابی كوردستان و چاومـان لهنازنـاوهكهیه پله‌ی یه‌كه‌م ئامـانجی ئێمه‌یه .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان خوله‌كه‌ی به‌رێوه نه‌برد به‌هۆی نه‌بوونی باری دارایی یانه‌كـان ؟
عباس فهرهچ ، یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان پێ راگه‌یاندووین ئێمه ناتوانین پاره بۆ یانه‌كـان خه‌رج بكه‌ین ، ئێمه‌ش داوامـان له یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان كـرد بۆ كه‌م كـردنه‌وه‌ی خرهجی یانه‌كـان با خوله‌كه به‌شێوه‌ی دوو گروپ به‌رێوه‌بچێت ، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ردا ، كهوابریاره یارییه‌كـان رۆژی 2 / 10 به‌شێوه‌ی دووگروپ به‌رێوه بچێت .
گۆڵكاری خوله‌كه ( هێدى خان مەجیدى) من زۆر دڵخۆش بووم كه‌توانیم به 15 گۆڵ له سێ یاری ببمه گۆڵكار ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رێكه بۆمن تـا له‌خولی نایابی فوتسـاڵی كوردستان ئاستێكی به‌رز نیشان بده‌م ، ئێمه‌ی یاریزانه‌كـانی یانه‌ی ئافرۆدیت متمـانهمـان بهخۆمـانه ئاستێكی به‌رز نیشان بده‌ین و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ده‌ین .
باشترین گۆڵپارێزی خوله‌كه (شاجوان جەبار) : توانیم له پاڵه‌وانیه‌تیه ببمه باشترین گۆڵپارێز سوپاسی راهێنهرهكهمـان ده‌م مامۆستا عباس كه‌زۆر ماندوو بوو له‌گه‌ڵ ئێمه دا ، هیوادارم له‌خولی كوردستانیش ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنین و پله‌ی یه‌كه‌م ئامـانجی ئێمه‌یه .
وێنه‌كـان تایبه‌تن به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ( Sanynaseh )
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یاری كۆتایی[/center] .
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » راپۆرت ئافرۆديت بۆ پله‌ی یه‌كه‌م كێبڕكێ خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]