راهێنه‌ری ئافره‌تانی فوتساڵی هه‌ولێر ، سودمـان له بەهێزكردنی خولی راهێنەران وه‌رگرت .
ئه‌مـرۆ شه‌ممه خولی به‌هێز كردنی راهێنه‌رانی فوتسـاڵ كۆتایی هات كه چوار ڕۆژی خه‌یاند له شـاری هه‌ولێر بهبهژدار بوونی 25 راهێنه‌ری له‌سه‌ر ئاستی پیاوان ئافره‌تـان كۆتایی هـات .
لەهۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر خولێكی بەهێزكردنی ئاستی راهێنەرانی فوتساڵ بۆ زیاتر لە 25 راهێنەر و ئارەزوومەندان به‌سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی هـات .
به‌نـاوی هه‌موو راهێنه‌رای فوتسـاڵی بهژدابوو راهێنه‌ری ئافره‌تانی هه‌ولێر مـا.مه‌زن سوپاسی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله كه‌بۆیه‌كه‌م جـاره له‌مێژوو دا یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان خولێكی له‌م جۆره بكـاته‌وه ، داواكاریه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان كرد گووتی داوام وایه خولێكی ئاسیایی بكرێته‌وه بۆ راهێنه‌ران چونكه بۆمن زۆر پێویسته كه ئێستا یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق م، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستـان به‌ڵێنی پێدان ئه‌و خوله‌ش بكـاته‌وه ، كه باری دارایی یهكێتهیهكه باش بوو ،له‌كۆتایی قسه‌كـانی دا راهێنه‌ری ئافره‌تانی هه‌ولێر گوتی به‌نـاوی هه‌موو راهێنه‌رانه‌وه سوپاسی یه‌كێتی تۆپی پێ ده‌كه‌ین ، بۆ كردنه‌وه‌ی خولێكی له‌م شێویه .
بۆ ئەم خولە وانەبێژی ئاسیوی عەلی عیسا وانەكان بەشێوەی پراكتیكی و تێوەری گوته‌وه .
سانی ناصیح ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تـانی هه‌ولێر .