گۆڵكاری خولی فوتسـاڵی نایابی یانه‌كـانی كوردستـان ئێمه شایسته‌ی ئه‌وه بووین كه ببینه پاڵه‌وان .
سـانی نـاصیح :
ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ له هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر یاری كۆتایی خولی فوتستاڵی نایابی یانه كـانی كوردستان كۆتایی هات ، یانه‌ی زێراڤانی توانی بۆ سێیه‌م سـاڵ یه‌ك له دوای یه‌ك ببێته پاڵه‌وان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مـرۆ توانیان له كچانی ئافرۆدێت ببه‌نه‌وه به‌ئه‌نجـامی ( 8 : 6 ) ، دوای ته‌واو بونی یارییه‌كه‌ش گۆڵكاری خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان سيبل شكر كه له یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو به كۆكردنه‌وه‌ی 33 گۆڵ ، له لێدوانێكی تایبه‌تی دا بۆ ( YSM ) گوتی ، پیرۆزبایی له‌گه‌شت یاریزانه‌كـانمـان ده‌كه‌ین ئێمه توانیمـان یارییه‌كی باش بكه‌ین و شـایسته‌ی نازنـاوه‌كه بوون ، ده‌رباره‌ی خولی ئه‌مسـاڵی نایابی فوتسـاڵی كوردستـان گوتی به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه كوردستانی گرتۆته‌وه زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بوو خوله‌كه . له كۆتایی شدا گوتی دوباره ئه‌م نـازنـاوه له‌گشت یارزانـان و فه‌رمـانده‌ی زێره‌ڤـانی پیرۆز بێت .