زەڕقا یەمامە: لە ئیمارات كچمان لە كونجی ماڵ بۆ پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی برد
دیمانە..زاگرۆس نانەكەلی
لەپەراوێزی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی تۆپی سەرمێزی عەرەبی كە لە شەرمم شێخی وڵاتی میسر بەرێوەچوو، یانەی خانمانی شاریقەی ئیماراتی یەكێك بوون لە تیپی تۆپی سەرمێزی كچانی بەشداری بووی ئەم پاڵەوانیەتییە و سەرۆك شاندەكەیانم هێنا ئاخاوتن.
پ/سیڤی یانەكەتان چی تیایە؟
زەرقا یەمامە: یانەی وەرزشی خانمانی شاریقە (نادی سیدات الشارقە- SLC )،یەكەم یانەی تایبەت بە وەرزشوانانی خانمانە لە ئیمارات،هەشت تیپی خانمان هەیە ئەویش ( تۆپی سەرمێز،موبارەزە،ئەسپ سواری،باسكە،بالە، تیر وكەوان،گۆڕەپان ومەیدان، كاراتێ،تیر) هەروەها ئەندامانی تیپی كچانی تۆپی سەرمێز پێك هاتوون لە (زەڕقا یەمامە ئیداری،ئەنیتا سارجسیان ئەرمەنی راهێنەر،ریجیا گۆمێزی فلیپینی چارەسەركاری پزیشكی، یاریزانەكانیش ئەحلام عادل و نورە حەسەن و مەجد بلوشی)،ئێمە یەكەم یانەی تایبەتین بە خانمان بۆ وەرزش لە وڵاتی ئیمارات.
پ/ ئێوە بۆپاڵەوانیەتی دێن تەنها بەشداری كردن؟
زەرقا یەمامە: نا وە اللە نەخێر، سەرەتا وەرزشی خانمان لە ئیمارات تەنها ئارەزوو بوو،پاشان گرنگی دان بە منداڵان لە قوتابخانەكان بۆ ئەوەی حەز لە وەرزش بكەن،بەڵام ئێستا بەشداریكردن نیە،بەڵكو پسپۆڕییە ودەمانەوێت و چاومان لە نازناو و ئەنجامی باشە،چونكە سەرەتا دامەزرێنەری ئەو یانەیە خێزانی حاكمی شاریقە (جواهر ئەلقاسمی) كە ئەم خاتوونە تێكڕایی تیپەكانی ئەو یانەیەی دامەزراند و پێشی خست، هەروەها بەرێوەبەری یانەكە ( نەدا عەسكەر)،ئەمانە هەمووی هەنگاوی سەرەتایی دروست بوون و لەدایكبوونی وەرزشی خانمانی ئیمارات بوو،چونكە دەڵێن هەموو سەرەتایەك قورسە،بەڵام دەتوانین لە كۆتا بەرهەمەكەی بە خۆشی بخۆین،سوپاس بۆ خوای گەورە ئێستا خانمانی ئیمارات لە لوتكەی وەرزشی وپێشبڕكێی كەنداو و وڵاتانی عەرەبی وئاسایی و بۆ نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێن لەرێگای یەكێك لە یانەكان كە كچانی شاریقەیە.
پ/ دەڵێن ناوچەی كەنداو بەتایبەت بۆ خانمان داخراون وبۆ وەرزشیش خراپتر؟
زەڕقا یەمامە: ئەگەر باس لە سەردەمێكی زووبكەین دەتوانین بڵێین تا رادەیەك بەڵێ،بەڵام ئێستا نەخێر،وەكو باسم كرد لە باخچەی پەپولە منداڵەكانمان وا راهێناوە وەرزشییان خۆش بوێت،لەقۆناغی سەرەتایی مومارەسەی ئەو وەرزشە دەكەن كە ئارەزوو و حەزیان لێیە،ئینجا كۆمەڵگاكەمان لە ئیمارات وا فێر كردووە كە مەبەستم زیاتر خانمانە جگە لە بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتییەكان،وەرزش بۆ لەش ساغی وتەندروستی ئەنجام بدەن،ئینجا ئەم پاڵپشتیە كچانی ئیماراتی لە كونجی ماڵەوە دەرهێنا بۆ پاڵەوانیەتی نێو دەوڵەتی بردن ئەمەش واتە پێشكەوتنی گەورە بۆ وەرزشی خانمانی ئیمارات.
پ/ چۆن دەتوانیت بڵێیت وەرزشی خانمان پێشكەتووە؟
زەڕقا یەمامە: بەشداری سەرەتایی یانەكەمان ناوخۆی بوو،پاشان بوو بە عەرەبی و ئینجا ئاسایایی و پاشان بەشداریمان كردن لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی،لەساڵی 2016 لە رێكەوتی 2-2-2016 پاڵەوانیەتی جیهانی لەسەر ئاستی خانمان میوانداری دەكەین وەكو یانەی شاریقە،ئێمە ساڵانە پاڵەوانیەتی ئۆلۆمپیادی قوتابخانەكانمان هەیە،مناڵەكانمان كچ و كوڕ لە قوتابخانەوە ئامادەی دەكەین بۆ ئۆلۆمپیاد،بۆیە لەسستەمی ئێمە خوێندن وزانست و پەروەردە ،كە ئەمانەت بەدەست هێنا وەرزشێكی راستەقینە وتەندروست بۆ نەوەكان و وڵاتەكەت بەدەست دێنی.
پ/ چی تر؟
زەڕقا یەمامە: لە پاڵەوانیەتی ساڵی داهاتوو لە وڵاتی ئیمارات حەز دەكەم تیپی كچانی یانەكانی كوردستان بەشداربن،چونكە بەهۆی كەمی بەشداریكردن یەكترمان نەناسیوە و زۆر سوپاس.