ده‌سته‌كانت خۆش كاریگه‌ر بوو
داكیش به‌و جۆره نه‌بیت باشه ههمووشتهك بڤه بیتن شت هه‌یه باشه بكیتن باشه وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا 25دسناری به‌دیاری پی داوه بالای ئاسایی بوایه نه‌ك برێ نامانه‌وێت ئیهی نیعهمتێكهو خوا ناردیتی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » لەفە » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش كاریگه‌ر بوو
داكیش به‌و جۆره نه‌بیت باشه ههمووشتهك بڤه بیتن شت هه‌یه باشه بكیتن باشه وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا 25دسناری به‌دیاری پی داوه بالای ئاسایی بوایه نه‌ك برێ نامانه‌وێت ئیهی نیعهمتێكهو خوا ناردیتی
بارزان حمەعەلی
كوڕێكی دراوسێمان له‌فه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، منیش به‌لا چاو سه‌یرم ده‌كرد كه چۆن به شه‌وق و زه‌وقه‌وه ده‌یخوات، دایکیشم بینیمی و بە تووڕەییەوە گوتی: نەک خواردن، ڕۆحی بەشەر بەدەست هەرکەسێکەوە بێت و سەیری بکەیت، گیانت ئەکێشم، نەفس بیگریت مشتێکە و بەری دەیت دەشتێکە، چڵێس نەبیت، باکەس نەڵێت: برسی و تینوون!!
دەبوو چاو برسی نه‌بین، ده‌بوو چڵێس نه‌بین، ده‌بوو خۆمان برسی پیشان نه‌ده‌ین، ده‌بوو هه‌میشه نهخورده ده‌م و لێوی برسیمان وه‌ك نیشانه‌ی تێری بسڕین، كه ده‌یان گوت شه‌ربه‌ت؟ ده‌بوو بڵێین حه‌زمان لێی نییه، له‌فه ؟ حه‌زمان لێی نییه، میوه؟ حه‌زمان لێی نییه، ساردی، بسكیت، پاقلاوه، بنێشت، هه‌رچییه‌ك كه هه‌موو منداڵێك حه‌زی لێیه‌تی، ده‌بوو ئێمه بڵێین حه‌زمان لێی نییه!!
من دێمی نه‌بووم، من گۆشت و خوێن و ئێسك بووم، من وه‌ك هه‌ر منداڵێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، حه‌زم له نوقڵ و شه‌ربه‌ت و بنێشت و بسكیت و له‌فه و پاقلاوه و كێك و كولیچه‌ش بوو... من كوڕی سه‌رده‌مێكم كه به‌هه‌موو سه‌رمایه‌ی دونیا ده‌وڵه‌مه‌ند ناكرێت، یه‌ك ملیۆن دۆلاریشم هه‌بێت هه‌ژاری گه‌ردنم به‌رنادات، من ئێشتاش وه‌ك منداڵ ئایس كرێم ده‌خۆم و هه‌موو ده‌م و پهلمی تێ وه‌رئه‌ده‌م، هه‌ر وه‌ك منداڵ له‌فه به‌ده‌ستمه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێت و له سێ چوار لاوه ته‌ماته و خه‌یاره‌كه‌ی ناوی ده‌كه‌وێت!! جاری وایه هێنده ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ منداڵیم، ئه‌چم له شهكردانهكه به‌دزییه‌وه كڵۆیه‌ك شه‌كر ده‌ردێنم و ئه‌یخه‌مه ده‌ممه‌وه! من وه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕابردووم له‌گه‌ڵدا ده‌ژی، بكیست و شه‌ربه‌ت و پاقلاوه و له‌فه‌كانی ئه‌مڕۆ، بارزانه منداڵه‌كه‌ی ناوه‌وه‌می پێ ڕازی ناكرێت!!
من قه‌ڕنێكی منداڵه‌نه‌م له‌برسێتی بینی، کە ئەچووینە ماڵی کەسێک و میوەیان دەهێنا، نەدەبوو سەیری سینی و سەبەتەکە بکەین، دایکم هەر بەخێسە و چاو داگرتنێک، لێی دەکردین بەقوزەڵقورت، ده‌بوو چاوەڕێ بکەین تاوەکو خۆی لەتێک... پارچەیەک... تۆزێکی بداینایەتێ، نه‌كا شه‌رمه‌نده‌ی خانه‌خوێ بین و به برسی و تینوو، به چڵێس و چاوبرسی ناومان ببه‌ن، هەرگیز بۆمان نەبوو خۆمان هاشاوڵ بۆ شتەکان ببه‌ین!!
لەمەکتەب دەبوو کراسی سپی و بۆینباخی سوور لەمل بکەین، من نه‌مبوو، هەموو ڕۆژێک لە ڕیزدا ئەهێنرامە دەرەوە و کۆڵێک تەریق دەکرامەوە، دایکم هات بۆ قوتابخانە و بە مامۆستا کەژاڵی گوت: ئەوەی هەیەتی و نییەتی هەر ئەو جلە شڕانەیە کە لەبەریایەتی، نە پارەی کراسی سپیمان هەیە و نە بۆینباخی سوور، ڕۆژ تا ئێوارە عەلاگەی پێ ئەفرۆشم و هەر بەشی کیلۆیەک خورما و نیو کیلۆ ئارد دەکات، ئەوەندە لێی تووڕە مەبن و لەناو مناڵاندا تەریقی مەکەنەوە، بە نەگبەتی و کولە مەرگی بەخێوم کردوون شێتیان مەکەن، گەرنا گو بەخوێندنەکەتان و فەسڵی بکەن!!
بۆ سبەینێ مامۆستا خۆی کراسێکی سپی و بۆینباخێکی سووری بۆ هێنام، کول و کافر بوو تیامدا لەترسی دایکم لێم وەرنەگرت، مامۆستا کەژاڵیش سوک و باریک چوار داری مزری لێدام و بەتووڕەییەوە وتی: تۆ بزانە ئەم فەقیر و لات و پووتانە چەندە تڕیان زلە و چه‌نده به تهكهبوورن! خوا چاکیان دەناسێت بۆیه ئاوای لێ كردوون!!
له‌بیركاریدا سه‌د لهسهدم هێنا، به‌بیانووی ئه‌وه‌وه، مامۆستا کوێستان لەپۆلدا هێنامییە دەرەوە و دوور لەچاوی قوتابییەکان زەرفێکی دایە دەستم، وتی ئەوە دیاری منە بۆ تۆ، کە جەڕەس لێیدا، لە حەوشە زەرفەکەم کردەوە ٢٥ دیناری تیا بوو، بەپەلە بردمەوە بۆ مامۆستا و وتم نامەوێت دایکم تووڕە ئەبێت، وتی منیش تووڕە ئەبم، وتم ئاخر دایکم زۆرتر تووڕە ئەبێت!!
ئه‌وه ئه‌مڕۆ منداڵێكم له فامیلی مۆڵ بینی، سواری عه‌ره‌بانه‌یه‌ك كرابوو، منداڵێكی تریش زۆر به‌كزی سه‌یری ده‌كرد، باوكیشی په‌لی ڕ‌اكێشا و بردی.. به‌وه‌دا منداڵی خۆمم بیر هاته‌وه. جار و بار ئاوڕێك له دوواوهوهی خۆم ده‌ده‌مه‌وه، تا چاو بڕكات پڕه له خه‌ونی منداڵیم له چاڵه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆدا، به‌خۆم ده‌ڵێم چه‌نده جوانی گوت سالم:
ئه‌ی ڕه‌قیب با تۆ له‌گه‌ڵما زوڵمی فیرعه‌ونی بكه‌ی
سه‌رزه‌مین قووتت ده‌دا وه‌ك گه‌نجی قاڕوون عاقیبه‌ت!!
باقی وه‌سسه‌لام
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » لەفە » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]