dast xoshhh....
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » حه‌سه‌ن غه‌فور: دڵم بۆ یانه‌ی هه‌ولێره » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xoshhh....
har kasak jarak beta hawler azani
ch wafaiak ch insaniak lam shara jwana
haia boia kaka hasan ba fidai qalau mnara
dabitn hamuman ba hawler jwanin ba paitaxti
kurdstan
دةستةكانت خوش بيت براكةم هةر سةركةوتو بيت
دةستت خوشبیت کاک سیروانی بةریز.....
ده‌سته‌كانت خۆش بێت سه‌ركه‌وتو بیت
دةستت خوشبیت کاک سیروانی بةریز.....
دةستةكانت خوش بيت براكةم هةر سةركةوتو بيت
[size=24]دةستخۆش کاک سیروان[/size]
سوپاس كاكه مازن گیان
ده ست خؤش كاكه سيروانى كول
با برام هه‌موی خوێندۆته‌وه به‌س وتم خۆ ده‌ست خۆشیم بۆ ئه‌وی تریش نارد پرسیاریشم ئاراسته کردبوو براکه‌م:)
ده‌ست خۆش براکه‌م ئه‌وه دوووباره داتان نیته‌وه یان یه‌کێکی تره
ئاشكرابووی دیاره تۆ بابهتهكان ناخۆێنیتهوه:lol:
ئه‌مه دووباره‌یه به‌ڵام ئه‌بێت هه‌بێت
چونكه دیمانه‌كه تایبه‌ته به یانه
ده‌ست خۆش براکه‌م ئه‌وه دوووباره داتان نیته‌وه یان یه‌کێکی تره
زۆر سوپاس به قوربان ...
دةست خؤش سيرواني كول
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌رهه‌نگ موحسین:
هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن غه‌فور) یه‌کێکه له‌و هونه‌مه‌نده لاوانه‌ی که چه‌ند ساڵێکه وه‌ک و ئه‌ستێره‌یه‌ک له بواری هونه‌ری کوردی‌دا ده‌رکه‌وتووه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌م بواره‌دا، حه‌سه‌ن وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی وه‌رزش دۆستیش خزمه‌تی به بواری وه‌رزش کردووه به تایبه‌ت به هانده‌ران و یانه‌ی هه‌ولێر به تۆمارکردنی گۆرانیه‌ک بۆ یانه‌که, که له کاتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی یانه‌دا که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندن چه‌ندین جار دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه. ئێمه وه‌ک و به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ماڵپه‌ڕی گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی (سه‌رهه‌نگ موحسین) به باشمان زانی چ وه‌ک و یاریزانی پێشوی یانه‌ی هه‌ولێر و چ وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی ئیشتای ئاسمانی هونه‌ری کوردی له نزیکه‌وه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ساز بده‌ین.
حه‌سه‌ن: له شاری (که‌رکوک) له‌دایك بووه و له هه‌ولێر ژیانی منداڵی به‌ڕێ کردووه، له ساڵی 1991ــه‌وه له تاراوگه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له ووڵاتی (سوید/ ستۆکهۆڵم) به‌ڵام ئێستا نزیه‌که‌ی ساڵێکه به یه‌کجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و ئێستاش خاوه‌نی کۆمپانیایه‌که که تایبه‌ته به دروست کردنی ڕیکلام و به‌رهه‌می تهلهڤزیؤنی، جگه له‌مانه‌ش سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێکی نوێه و کاره‌کانی نزیکه‌ی 90%ی ته‌واو بووه.
+ پێش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بیت یاریزان بووی، چۆن بوو وه‌رزشت کرده قوربانی بۆ هونه‌ره‌که‌ت ؟
- من خۆم زۆر جار له‌خۆم ده‌پرسی: " بڵێی رۆژێک دابێ من ڕقم له یاری تۆپی پێ بێت و بتوانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم" به‌ڵام ئاسته‌نگه‌کانی ژیان هه‌ندێ جار وا له مرۆڤ ئه‌کات که نه‌توانێت به دوای خۆزگه‌کانی خۆیدا بروات و گۆڕانکاریه‌کی به ناچاری بێنێت به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا، ئێمه له کۆچ و ڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 ئاواره‌ی ووڵاتی (تورکیا)بووین، ئه‌و کاتیش ژیان زۆر ئه‌سته‌م بوو له‌و غه‌ریبیه، بۆیه منیش ناچار بووم په‌نا بۆ ئیش‌کردن ببه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خانه‌واده‌که‌م بژێنم، دواتریش ڕووم کرده ووڵاتی (سوید) به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بناسم، یان زمان بزانم، بۆ من زۆر سه‌خت بوو جارێکی تر بچمه‌وه ناو وه‌رزش، بۆیه پێش هه‌موو شتێک ڕووم له خویندن و فێربوونی زمان کرد، به هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ دۆست و براده‌رێکم نه‌بوو وه بۆشاییه‌کی زۆرم هه‌بوو له کاته‌کاندا، ئیتر منیش بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی کاته‌کانی ژیان و سود وه‌رگرتن لێی، بڕیارم دا زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆم بۆ میوزیک و گۆرانی ته‌رخان بکه‌م.
+ پێت وایه که‌سی شیاو له شوێنی شیاو دانراوه له پۆسته‌کانی هونه‌ر ؟
-له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره زۆر ڕای جیاواز هه‌یه و هه‌ر که‌سه و بۆچونێکی هه‌یه، من زۆر جار ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته کراوه به‌ڵام ڕای خۆمم ده‌رنه‌بڕیوه، له به‌رئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌م به سلبی بێ یان ئیجابی هیچ کاریگه‌ریه‌کی نابێت له‌سه‌ر گۆڕانکاری کردن له پۆسته‌کاندا بۆیه له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بێده‌نگ ده‌بم، وه له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه که ده‌سه‌ڵات ئه‌یزانێت ئێمه نایزانین بۆیه به‌بێ بوونی زانیاریه‌کی ته‌واو حه‌زناکه‌م بڕیار بده‌م به به‌ڵێ یان نه‌خێر.
+ ئه‌و پێشوازییهگهرمهی كه له‌گۆرانی "هه‌ولێره .. هه‌ولێره" كرا له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كان و هانده‌ره‌كان گۆڕانكاری له‌بیری تۆدا نه‌كرد به‌وه‌ی لهسیدییهكانی داهاتوو گۆرانی بۆ وه‌رزش بڵێیت.
-به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه، من بێجگه له گۆرانی ووتن بۆ وه‌رزش، گۆرانیم بۆ سه‌رجه‌م بواره جیاجیاکانی تر ووتووه، من پێش چه‌ند ساڵیک که ئه‌و ئافره‌ته یهزیدیهم بینی به ناوی (دوعا) که چۆن کوشتیان زۆر هه‌ستی جولاندم و وای لێ کردم که گۆرانیه‌کی بۆ بڵێم، به‌ڵام که‌سێکی یه‌زیدی له هه‌ندێ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه‌ڵامی من دایه‌وه و ووتی: تۆ تا ئێستا بۆ ئاگادار نه‌بووی له هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر کوردا هاتووه، بۆچی ته‌نها بۆ ئه‌م بابه‌ته گۆرانی ئه‌ڵێی؟ به‌ڕاستی ئه‌م شته وای له‌من کرد که بیر له‌وه بکه‌م خزمه‌ت به گشت لایه‌نه جیاجیاکانی ژیان بکه‌م، هه‌رچه‌ند من پێشتر زۆر سرودی نیشتمانیم ئاماده کردوه بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌ک (نه‌جمه‌ی غولامی، میکایل،...چه‌ندینی تر) وه چه‌ند گۆرانیه‌کم تۆمار کردووه له دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت. به‌لام من زیاتر وه‌ک میوزیک کار له باکگراوندی گۆرانیه‌که ده‌ر نه‌که‌وتوم، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو کارانه‌دا بیریشم له‌وه کرده‌وه که زۆر بوار و لایه‌نی تر ماوه من خزمه‌تی بکه‌م، یه‌کیک له‌و بوارانه‌ش ئه‌و گۆرانیه‌م بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر که زۆر سه‌ربه‌رزم پێی. وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدام که یارمه‌تی ئه‌و لاوانه بده‌م که تازه دێنه ناو کاری هونه‌ریه‌وه بۆ خزمه‌ت کردن به گشت لایه‌نه‌کانی ژیان و ته‌نها گۆرانی بۆ عیشق و خۆشه‌ویستی دوو ڕه‌گه‌ز نه‌ڵێن.
+ له کاره هونه‌ریه‌کانت تا چه‌ند حکومه‌ت هاوکاری ماددی کردووی ؟
- تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ هاوکاریه‌کم وه‌رنه‌گرتووه له هیچ ده‌زگا و لایه‌نیک، به‌لام من گله‌یی ناخه‌مه سه‌ر هیج که‌س و لایه‌نێک، گرنگ ئه‌وه‌یه لای من مرۆڤ چه‌ند پێویسته خۆشه‌ویستی بۆ کاره‌که هه‌بێت و کار و داهێنانی باشتر بکات، هه‌تا ئه‌گه‌ر هاوکاریش نه‌کرێت ئه‌توانێ ئه‌و کارانه بکات . مه‌رج نیه من ته‌نها به هاوکاری کار بکه‌م، به پێچه‌وانه‌وه من به‌رده‌وام ئه‌بم له بره‌و دان به کاره‌کانم .
+ چۆن ئه‌ڕوانیته ئایندهی كوردستان له‌بواری وه‌رزش و هونه‌ردا ؟
- له بواری وه‌رزش وا له‌پێش جاوه که یانه‌ی هه‌ولێر پیشانی هه‌موو جیهانی داوه و گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه که کوردستان له بواری وه‌رزشدا زۆر هه‌نگاوی ناوه و زیاتریش پێش ئه‌که‌وێت. که به‌ڕاستی مایه‌ی ده‌ست خۆشیه له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و ده‌سته‌ی کارگێری و یاریزان و هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر که من له نزیه‌که‌وه ئاگادارم چه‌ند ماندو ئه‌بن به‌م ده‌ست کهوتانهوه. له بواری هونه‌ریشدا به هه‌مان شێوه و من زۆر گه‌شبینم به داهاتوو.
+ حه‌سه‌ن ڕۆژانه چ وه‌رزشێک ئه‌نجام ئه‌دات ؟
- ئه‌م ماوه‌یه که گه‌ڕاومه‌ته‌وه ووڵاتی خۆم وه‌رزش که‌متر ئه‌نجام ئه‌ده‌م به‌ڵام لێی دانه‌بڕاوم و زیاتر رۆیشتن به پێ ئه‌که‌مه وه‌رزشی رۆژانه‌ی خۆم که نزیه‌که‌ی نیوکاتژمێر ئه‌نجامی ده‌ده‌م بۆ زیاتر جێگیر بوونی باری ته‌ندروستیم .
+ چ په‌یامێکت بۆ یانه‌ی هه‌وڵیر هه‌یه که پێشتر خۆت یاریزانی ئه‌م یانه‌یه بووی؟
- من هه‌موو خۆشه‌ویستیم بۆ یانه‌ی هه‌ولێره، دڵم بۆ یانه‌ی هه‌ولێره، پڕ به‌دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ ئه‌خوازم.
+ به کام یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رسامی ؟
- من به ههـو یاریزانانی یانه‌که‌مان سه‌رسامم چونکه ئه‌و ده‌ست که‌وتانه به‌ری ڕه‌نج و ماندوبونی هه‌مویانه و من شتێکی تایبه‌تم نیه بۆ یه‌ک یاریزان، چونکه وه‌ک گروپێک کاریان کردووه بۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه و ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بوون.
+ پرسیاری کۆتایی: ئایا بیرت له‌وه کردۆته‌وه که گۆرانیه‌ک بۆ وه‌رزش بڵێیت سه‌رجه‌م یانه‌کانی کوردستان سودی لێ وه‌ربگرن ؟
- من تا ئێستا بیرم له‌وه نه‌کردبۆوه به‌ڵام ئه‌یخه‌مه ناو کاره‌کانمه‌وه له داهاتودا و ئیشه‌لا کاری بۆ ئه‌که‌م .
+به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی (سه‌رهه‌نگ موحسین) زۆر سوپاسی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن ئه‌كه‌ین . .
- سوپاس بۆ ئێوه‌ش و کاک سه‌رهه‌نگیش، ئیشه‌لا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت له نزیه‌که‌وه له خزمه‌تتاندا ئه‌بم، دووباره سوپاس.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » حه‌سه‌ن غه‌فور: دڵم بۆ یانه‌ی هه‌ولێره » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]