تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » زەمەن. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

4

زور سوپاس بو په‌ يامه‌ جوانه‌ کانتان ده‌ ستى ئێوه‌ ش خوش بێت سه‌ رکه‌ وتووبن:)

3

[size=16][/size]خوا قةوةتت بدات دةستت خؤشبيت

2

دةستخؤش

1

[size=16]زەمەن.. دەمێکە وەستاوە


زانا سامان


کەخەونى سەحەرى ژیان
گەردنى گەردوون دەگرێ و
کەتەمەن بەبانیژەى
تێنەگەیشتنى خۆیدا هەڵدەزنێ
چ پرسیارێکى درێژ
ئاوێتە بە قەسیدە دەبێت
چ خەمێکى سەر سەختیش
نۆبەرەى گومان
دەخاتەوە
لەناو تەنیاییدا

ئاخر هێشتا..
حەقیقەتى ئەو پرسیارە کەسکانە
لەناو تەبیعەتى ئێمەدا گەڵاڵە نەبووە
ئاخر هێشتا..
هەموو شتێک
بە نەگەیینى هەرمێیەک دەچێت
هێشتا.. لێرە
چاوەکانى دیقەت
بەر ڕۆشنایى پەنجەرەکان نەکەوتووە و
بێدەنگى درەختە پیرەکان
لەحاشیەى توانەوەدا قەتیسى خواردووە و
هەموو شتێک
ئاوەها خۆى دەنووسێتەوە،

هێشتاکە .... "با"
کۆڵانێک ئەودیو جەخارە و
هەموو...........
بێپەروا... بێپەروا
بەدەم وەنەزدانەوە
خۆمان دەخەینە بەر تیغى وشە و
قاسیدێک لەولاى حەقیقەتەوە نایەت
لەخۆیمان هەڵکێشێت،

هێشتاکە.. ئاو
چەند خوڕەیەک
لەوسەرى بێهوودە بوونەوەیە
بەدیار ڕووتو قووتى خۆیەوە
پەنگى خوادووتەوە و
خوێنى بێگەردى ئێمەش
ناچێتە ناو زارى کانیلەیەکى ساواوە،

هێشتاکە... باران
بەبێ خوڕە دەبارێ و
بارانا و بێ جۆگە دەڕوا و
تەڕبوونیش
واى لە تەڕبوون
چ شێتانە
سپێدەى هیواکانى خۆى
لە سێدارە ئەدات و
تریشقەى هەوریش
چۆن خەریکى خۆخواردنەوەى
لەرزۆکى دەنگەکانیەتى،

هێشتاکە... ژیان
عادەتى هەمیشەیى
بەخۆیەوە نەگرتووە و
لەزەبر و زەنگەکەى خۆیدا
هێشتا هەر پرسیارى هەیە و
جارێ هەر لەخۆى دەڕوانێ و
بەدەم گوێگرتن
لەگۆرانییەکەى گەردوونەوە
دەلاوێتەوە،

هێشتاکە... سروشت
نەگەیشتووە بەڕەنگ و
دەستى بەدڵى خۆیەوە گرتووە
چاوى بڕیوەتە بێمانیى و
دەهریى بووە
بەدەست گڕوگاڵ گرتنى
قەرسیلى چیمەنێکەوە،

هێشتاکە... شیعر
لەبەردەم ماتڵبووندا گیرۆدەبووە و
واوەیلا
بۆ داڵغە ڕۆیشتنى باخێک دەکات و
بەدەست یەقینى گشت شتێکەوە
ماخۆلانییەتى
وشەیەکى بۆ ناخرێتە
ناو جۆگەلەى ڕستەیەکەوە و
لە تەنیاییدا گیریى خواردووە،

هێشتاکە... گریان
چەند هەنسکێکى ماوە
بگاتە شیوەنى خۆى و
ماویەتى ئەو فرمێسکە وەریوانە بنووسێتەوە
ئێمەیان لەتەریقەتدا بەجێهێشتووە
گریان ماویەتى
برژەنگە یاخییەکان کۆبکاتەوە و
چاوە عەبەسیەکان بکاتە هاوڕێ،

هێشتاکە... تەمەن
چەندین هەنگاوى ماوە
لەبەر قاپى ژیاندا
بیرەوەرییەکانى گەڵا
بنووسێتەوە و
تێهەڵچێتە ڕابردوویى
دڵشکاندنى ماسییەکان
لەکەناری زەمەندا،

ماویەتى...
    هێشتا...
        هەموو شتێک... ماویەتى
            زەمەن دەمێکە وەستاوە.
[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » زەمەن. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌