dast xosh bo am kara jwanana har bji
swpas brayakam dasti tosh xoshbit barezm
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گریان... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh bo am kara jwanana har bji
swpas brayakam dasti tosh xoshbit barezm
دةستخؤش زؤرجوانة
سوباس برايه كه م
ده‌ست خۆش
dast xosh bo am kara jwanana har bji
دةستخؤش زؤرجوانة
[size=24]
له‌م گزنگی به‌یانه‌دا چراكان ئاره‌زوی داگیرساندن ده‌كه‌ن
چین چین ووشه‌كانی ناو سینه‌م سڵاو ده‌كه‌ن
وه‌ك كوڵه باڵ خۆیان به‌ناو گیانما قۆڵ كێش ده‌كه‌ن
له ناو ده‌روازه‌ی ئه‌وینما خۆشه‌ویستیم زوقماوی ده‌كه‌ن
ئه‌ی كۆنه دار
خه‌م برسكی ووشه‌ی خنكاو
بۆ ده‌بێ وه‌ك مڵۆزم به‌ده‌ورما بپژێیتهوه
هه‌ر چڵێكت وه‌ك په‌یكه‌ری ئێسكی مرۆڤ ده‌شكێننه‌وه
كه‌چی هێشتا قاقای ژه‌نگاوی ده‌بارێنیت
لیكت وه‌ك بنێشته‌تاڵ لێزمه ده‌كات
تا قاچی ماندوان بگریت
له سێبه‌ری گڕاویتا بیان برژێنیت
ده‌وه‌ره ده‌ی
ئه‌گه‌ر ئازایت چاوه‌كانی من پڕكه‌یت له گریان
به گریانی خۆم دهتگرێنم
به دامركانه‌وه‌ی دڵه زهلیلهكهم
ده‌تكه‌مه ژیله‌مۆی ناو وهجاخێك
له‌كام ده‌رونه‌وه
فه‌رهه‌نگێك له دارستانی خه‌ما ده‌ڕوێنیت
تۆ گیانێكی پیسپت
تۆ لاشه‌یه‌كی قیزهونیت
جهههنمێك له تۆدا دروست بوه
بڕوام نییه ئاوی هیچ ده‌ریایه‌كی ئه‌م زه‌مینه
تۆ سارد بكاته‌وه
ئه‌ی كۆنهدار
هه‌ر ڕهگێكت وه‌ك به‌رد
به‌ناخی زه‌ویدا چووه
ده‌می ته‌وری منیش كوله
له لێدانتا كول تر ده‌بێت
ئاو زه‌نگێكی به‌هاری سوتاویت
به‌فری تواوه‌ی چیای
كارێزێكی ووشك بووی
هه‌ناسه‌یه‌كی له قورگا قه‌تیس ماوی
ئه‌ی سێبه‌ری برسناك
ئه‌ی ده‌روازه‌ی ڕێگا دهوهنهكان
ئه‌ی زه‌نگاوی بۆقاوی
ئه‌ی گۆمی مه‌نگی وه‌ستاو
ده‌ست و په‌نجه چرچاویهكهت
له ملم ئاڵاندوه
چاوه بزهكانت
له سۆمام ڕواندوه
هه‌ناسه بۆگهنهكهت
تێكه‌ڵاوی ئاخ و حه‌سره‌تی منت كردوه
جریوه‌ی چۆله‌كه‌ی سه‌ر لق و چڵت
لوشكهی ماره‌و
كونی سمۆرهكانت
هه‌موی كه‌متیاری برسیه‌و
له‌ده‌می هه‌ر كولانهو لانهیهكتا
لاشه‌ی مرۆڤێكی تیا فڕێ دراوه
به‌ده‌م كهمتیارو مارهكانهوهن
قرقێنه‌ی تێری لێده‌ده‌ن له سه‌ریان
ئه‌ی كۆنهدار
من ترسنۆك نیم
گه‌ر ته‌ورم نه‌بێت
چڵهكانت به‌ده‌ست ده‌شكێنم
لقهكانت خۆمی پیاههڵدهواسم
كرۆكت ده‌كه‌م
ئه‌ت كرۆژم
ڕێگا له ئاوی هاوڕێم ده‌گرم
تا نه‌بێته خۆراكی
چه‌كه‌ره كرمۆڵهكانت
به ڕۆژ ده‌ڵێم
تاریكی به‌سه‌ر تیشكیا بێنێ
هه‌وره بروسكه ده‌كه‌مه هاوڕێم
به هه‌ر تریشقه‌یه‌كی
په‌ل و پۆیهكت بسوتێنێ
ئه‌ی كۆنهدار
من له بیرمه كه مناڵ بویت
هه‌ر چڵێكت چرۆیه‌كی گوڵ بوو
له میمبهرێكدا هاوارت ده‌كرد
گوڵه‌كانم ئازادیه‌و
چڵهكانم یه‌كسانییه
بهبۆنیشت مافی مرۆڤت ده‌رده‌خست
ئێستا تۆ ئه‌ی كۆنهدار
لاشه‌ی مرۆڤ
تابلۆیه‌كی تهجریدهو
ئێسقانه‌كانیان
مۆمی دره‌وشاوه‌ی شه‌وانی تۆیه
ئه‌ی شه‌و
من بێزارم له تۆ
بڵی ڕه‌شت كێشاوه به سه‌رماندا
وه‌ك عه‌بای ژنهقهرهچهكان
مناڵانی ڕۆحمان ده‌فڕێنن
ئه‌ی شه‌و
جریوه‌ی ئه‌ستێره‌كانت
وه‌ك عانه مۆنۆپۆلی خۆشه‌ویستیمان ده‌كه‌ن
ده‌نگی سیسركهكانت ئه‌ی شه‌و
وه‌نه‌وز له چاوماندا ده‌پچڕن
من له وه‌رزی تۆدا ئه‌ی شه‌و
ته‌نها گریان هاوڕێمه
بۆیه ده‌مه‌وێت له شهبهقێكدا ئه‌سیرت كه‌م
تاله‌گه‌ڵ كۆنهدارا زنجیربهستی دیوارێكی
چین چینی زهخرهفاویت كه‌م
ئاگام لێیه له‌سه‌ر هه‌ر چڵێكی كۆنهدارا
مایكرۆسۆفت و مهكدۆناڵ و میللیتار
شۆڕبونه‌ته‌وه
به‌قه‌دی باڵاتا
خوێنهكهشت نه‌وتی ڕه‌شی دزراوه‌و
قرقێنهشت وه‌ك ئه‌ژدیهای ئه‌فسانه‌ی گڕاوییه
له بیرت نه‌چێ
من به بابه گوڕگوڕ ده‌تسوتێنم
به سلێمانی ده‌تخنكێنم
به هه‌ولێریش دهتگرێنم
به دهۆكیش چڵی دار‌ت داقرتێنم
ئه‌ی كۆنهدار
شه‌رم ناكه‌یت له ڕه‌نگی ههڵبرسكاوی ڕووی زه‌ردت
بۆ خۆت ناكوژی له جیاتی ڕسوایی و نه‌ده‌مت
گور سه‌ربه‌رزی كهشتن بێ لای تۆ
گه‌ر سه‌ربه‌رزی دزینی پاره‌و سامانی خه‌ڵكی بێ
گه‌ر سه‌ركه‌وتن سوتاندنی هه‌ست و سۆزی مرۆڤ بێت
تۆ له كام خاك دروست بوویت
تۆ سه‌ركێشی كام تۆویت
تۆ ده‌لاقه‌ی كام كڵاوڕۆژنهیت
ئه‌گه‌ر بمریت
من دڵنیام
پێش ئه‌وه‌ی من ئارام بگرم
تۆ خۆت ئارام تر ده‌بیت
بڕۆ بمره ئه‌ی كۆنهدار
20.06.05
ماكوان [/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گریان... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]