تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

12

زۆر سوپاس كاك كارزان كاك میلان هه‌ربژین

11

dast xosh betn har bji

10

ده‌سته‌كانت خۆش بێت زۆر جوانه‌

9

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت فریشته‌ خان هه‌ربژی

8

ده‌سته‌كانت خۆش بێت جوانه‌

7

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت كاك شایان سه‌ركه‌وت بیت به‌رێزم
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ تۆش كاك ئاسۆ گیان .... ئه‌ی ئیستا ؟;)

6

ده‌ستی ماچ ده‌که‌م
پێڵاوه‌کانی بۆ داده‌نێم
به‌ خوڵکێکی گه‌رمه‌وه‌ گڵاسێ ئاوی ساردی ده‌ده‌مێ
گوڵاو پرژێنی ده‌که‌م
به‌خۆم ده‌ڵێم: قوربان

ئه‌وه‌نده‌شی بۆ بکه‌ی هه‌ر گومانت لێی هه‌بێ
ههههههههههه کاکه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بۆ بکه‌ی هه‌ر له‌خۆشیا ده‌فرێ
عه‌شق جاو کوێر ده‌کا زه‌عیفت ده‌کا وه‌ک من ههههههه
ده‌ستت خۆش بێ گیانه‌ هۆنراوه‌یه‌کی زۆر زۆر جوانه‌
زۆر جوان نوسراوه‌ به‌هیوام ماندوو نه‌بی له‌هێنانی ئه‌م جۆره‌ هۆنراوانه‌
ده‌ستت خۆش و له‌شت ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت ....

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت رونیا خان هه‌ربژیت به‌رێزم سه‌ركه‌وت بیت

4

ده‌سته‌كانت خۆش بێت
هه‌رسه‌ركه‌وتووبیت

3

http://www.kurdup.com/uploads/2ce430e228.jpg

2

[size=16]دةستت خؤشبيت
بؤ ئةم هؤنراوة خؤشة
[/size]

1

ده‌ستی ماچ ده‌که‌م

پێڵاوه‌کانی بۆ داده‌نێم

به‌ خوڵکێکی گه‌رمه‌وه‌ گڵاسێ ئاوی ساردی ده‌ده‌مێ

گوڵاو پرژێنی ده‌که‌م

به‌خۆم ده‌ڵێم: قوربان

ئه‌مه‌وێت ئه‌م شه‌ڕه‌ دوایی بێت

ئه‌م نه‌گبه‌تییه‌ به‌رۆکم به‌ردات

ته‌نیام که‌ ته‌نیا  ته‌واو بێ تاقه‌تم

وا شێتییان کردم

ئه‌م دوودڵییه‌

ئه‌م دووهه‌ستییه‌

ئه‌م تووڕه‌بوون و

شه‌ڕو په‌ستییه

ئای له‌من چ بێ ئیمانێکم تائێستا نه‌متوانیوه‌ خۆم بکوژم

خۆم ژیانی تێکدام، سه‌ره‌و ژێری کردم

هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌کم کرده‌وه‌

خۆم شکانی

هه‌رده‌رگایه‌کم خسته‌ سه‌رپشت

خۆم پێوه‌یدا

من پڕم له‌ په‌نجه‌ره‌ی شکاوو

ده‌رگای داخراو.

ته‌واو هه‌راسانم به‌ ده‌ستی خۆمه‌وه‌

ئه‌وه‌تا ده‌ستی خۆم ماچده‌که‌م

پێڵاوه‌کانی بۆ داده‌نێم

بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات و ملی بشکێنێت و

هه‌مووشته‌کانی به‌رێت

پێی ده‌ڵێم:بڕۆ ئه‌مه‌وی ته‌نیابم

هیچ ئاسه‌وارێکت له‌ لای من جێ مه‌هێڵه‌

نامه‌وێت ئاغزه‌ جگه‌ره‌ی هیچ خه‌مێکت له‌ ته‌پڵه‌کی یادگاری مندا به‌جێبێڵیت

هه‌ر وێنه‌یه‌کمان پێکه‌وه‌ گرتووه‌ له‌ته‌که‌ی خۆت به‌ره‌

ئه‌و گوڵانه‌ به‌ره‌ که‌ بۆنت پێوه‌کردوون

ئه‌و کورسییه‌ی که‌ له‌سه‌ری داده‌نیشیت

ئه‌و ده‌فره‌ی ئاوی پێده‌خۆیته‌وه‌

هه‌موو شته‌کانت به‌ره‌ قاپ و که‌وچک و خاولی و شانه‌و

ئاوێنه‌و چرپاو کاتژمێرو

په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت به‌ره‌

با رووناکی دڵنیابێ له‌وه‌ی تۆ لێره‌نیت و بێته‌ ژووره‌وه‌

نامه‌وێت ده‌نگی ره‌نگت له‌ گوێما بزرێنگێته‌وه‌

نامه‌وێت ره‌نگی ده‌نگت چاوه‌کانم داپۆشێ

مه‌ردی خوابه‌ ته‌نیام که‌ ته‌نیا



ئۆخه‌ی ئێستاکه‌ دڵخۆشم

خۆم واخۆی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌جێمدێڵێ

جانتای جل و به‌رگ و شته‌کانی دابه‌شآنیاو له‌ده‌رگای حه‌وشه‌ ئاوابوو

ئێستا ته‌نیای ته‌نیاکانم

ماڵه‌که‌م پاک ده‌که‌مه‌وه‌

هه‌رچیم هه‌یه‌ ده‌یسووتێنم

دڵم ده‌سپێرمه‌ئاگر

تاته‌نیایم وه‌ک ئاگر بدره‌وشێته‌وه‌

یه‌که‌م جاره‌ به‌ته‌نیا جگه‌ره‌ ده‌کێشم

به‌ته‌نیا بیرده‌که‌مه‌وه‌ به‌ته‌نیا ده‌خۆمه‌وه‌و

هه‌ر به‌ته‌نیا راده‌کشێم، تا به‌ ته‌نیا خه‌ونێک ببینم به‌ ته‌نیاییه‌وه‌

تا خۆم ته‌واو بیرچێته‌وه‌

وا به‌ته‌نیا ڕاکشاوم

چاوه‌کانم داخستووه‌و دڵم بۆ ته‌نیایی  کردۆته‌وه‌

هێشتا خه‌وم لێنه‌که‌وتووه‌

هێشتا ته‌نیایم هه‌رکاڵه‌

هێشتا ته‌نیایم منداڵه‌

که‌سێک له‌ ده‌رگاکه‌م ده‌دا

راده‌په‌ڕم  خونچه‌ی ته‌نیایم هه‌ڵده‌وه‌رێ

ده‌رگاکه‌م ده‌که‌مه‌وه‌

چی ده‌بینم !! خۆم وه‌ستاوه‌ باوه‌شم پێداده‌کات

ده‌ڵێت: هیچ شوێنێک شک نابه‌م

هیچ که‌سێک نامگرێته‌ خۆ

یان رێمده‌ ‌ بێمه‌ ژووره‌وه‌ یان لێره‌دا بمکوژه‌ تۆ.

 
         :*:*:*:*:حه‌مه‌ کاکه‌ڕه‌ش :*:*:*:*: