ده‌ستت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » **گفتوگۆی نێوان چرا و په‌پوله** » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
[size=16]زۆۆۆۆر زۆۆر سوپاس هاوڕێیان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت سه‌رکه‌وتوبن[/size]
[size=16]Guli........... gyan Honrawayaky Juan bw
Dastakant xosh bet malakam
Bzhit gyana[/size]
[size=16]به‌راستی هه‌ستێکی جوان
ده‌ستی تۆ و کاک هێمن خۆش بێ
هه‌ر سه‌رکه‌توو بن ........[/size]
[size=16]دةستةكانت خوش بيت بةريزةكةم بة راستى زور جوان نوسراوة دةستةكانى نووسةريش خوش بيت ,,,,
هةر سةركةوتو بيت [/size]
ده‌ستت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
dast xosh hondrawaki jwana har bjit
[size=16]گفتوگۆی نێوان چرا و په‌پوله
چرا :
په‌پوله‌که‌م
ئه‌وه له کوێی ؟؟
وه‌کو وونی
له‌به‌رده‌رگای چاوه‌کانما ،
بۆ دوو دێڕم بۆ نانوسی ؟؟؟
مه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بزانێ
به‌قه‌د چه‌نێ بیرت ئه‌که‌م !!!
خۆت ئه‌زانی
ئه‌وساتانه‌ی
خۆت یان ووشه‌ت یان وێنه‌که‌ت
له‌من وونی
وا هه‌ست ئه‌که‌م چرا نیم و
بووم به ماسی
چۆن پێویستم به ئاوی حه‌یاته بۆ ژین!!!!!
ئاوهایش بێ تۆ ،
ڕاوچییه‌کان
منیان هێناوه بۆ زه‌مین
په‌پوله :
من دڵم بانگت ئه‌کات و
چاوه‌کانم چاوه‌ڕوانه!
من عه‌شقم داوات ئه‌کات و
هه‌ناسه‌یشم بهفیداته و
دڵ و ڕۆحم به قوربانه !!
چرا :
ئه‌وه چییه
ئێستا زیاتر بیرت ئه‌که‌م ؟
بۆ وائه‌که‌ی ؟؟؟
با ئه‌م گڕه زه‌رده‌ی دڵم خامۆش نه‌که‌م !!!!
ئه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو دێڕه
پڕ له عه‌شق و بۆنخۆشانهم بۆ ده‌نووسی ؟؟؟؟
بۆچی جارێ به‌هێمنی
بۆ دیده‌نیم ده‌رناکه‌وی ؟
قه‌ت ئه‌وه‌نده
چاوه‌ڕوانی هیچ که‌سێکم نه‌کردووه !!
هه‌زاران په‌پوله هاتن
خۆیان به بلوری ده‌وری
گڕی ژینما هه‌ڵده‌واسی ،
به‌ڵام به‌خوا
هیچ کامیانم نه دوان‌و
قسه‌م له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا نه‌کردووه .
تۆ تاقانه‌ی
که هاتیت و منت ناسی .
په‌پوله :
ئاخر چیی بکه‌م ؟
که ده‌ست و پێم
له کۆت‌و زنجیر ئاڵاوه .
وه‌کو چۆن ووشه‌کانی من
به‌ناو جوانییتدا بڵاوه .
خۆ مه‌سکه‌نی ئه‌به‌دیی من
هه‌ر ماڵی تۆم بڕیار داوه !!
ئیتر چیبکه‌م ؟
که ناتوانم
هه‌رچیی ده‌رگایه داخراوه . .
چرا :
ئه‌وه چییه په‌پوله‌که‌م
بۆ وائه‌که‌ی ؟؟
بۆ حه‌زه‌که‌ی خه‌مبارم که‌ی ؟
چۆن دڵت دێ
من بێشه‌وق و
بێمیوان و
بێکه‌سم که‌ی ؟؟؟
خۆ من هه‌ر چاوه‌ڕێت ده‌که‌م
تازه بڕیارێکم داوه
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
تاریکی شه‌وو
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
ڕه‌شه‌با ده‌که‌م .
به‌ڵام با بێهیوا نه‌بم
نه‌کا به‌شی عه‌شقت نه‌که‌م .
تاقانه‌ی ناو دڵی گه‌رمم
ئه‌وه چییه ؟
شاعیرانه بۆم ده‌نووسی
له کام قوتابخانه فێربووی ؟؟
وا خه‌ریکه من ده‌بمه باڵدارێک و
بۆ لای تۆ ئاسمان ده‌شکێنم .
هه‌تا بێم و وه‌ک خوێندکارێ
له عه‌شقی تۆدا بخوێنم .
په‌پوله :
ئه‌وه چرایه واده‌کات
به‌رده‌می خۆم
به ڕووناکی ببینم و گوڵ بچێنم
هه‌تاکو تۆ
له‌م باخه‌دا
پشوویه‌کی ئه‌به‌دیی به‌ی ،
تا تێکه‌ڵ ئه‌بی به‌خوێنم ..
چرا :
ئه‌ی دڵه‌که‌م ....
بۆچی باسی پاکیزه‌یی و جوانییه‌کانی خۆت ناکه‌ی ؟؟؟؟؟
مه‌گه‌ر ته‌نها من بزانم
ئه‌و خوێنه‌ی پێی تێکه‌ڵ ئه‌بم
چه‌نده بێگه‌رد و شیرینه !!!!!!!![/size]
هێمن ڕه‌ئووف
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » **گفتوگۆی نێوان چرا و په‌پوله** » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]