زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » له حه‌سره‌تی بارانێكی كۆچكردودا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه حسێن بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت هه‌ر بژیت
هیوادارین سه‌رکه‌وتوو بیت کاکی من هه‌ربژیت
ده‌ست خۆش زۆر جوانه.
دةستخؤش
dast xosh har bji bo am hondrawa jwana
[size=16]له حه‌سره‌تی بارانێكی كۆچكردودا
نیگا له سه‌ره‌تاتكه‌ی رۆژانێكا ئه‌ڕوێنم
خولیای شه‌و پڕی خه‌ونی باڵایانه
ئه‌ڕۆم سروودی چاوشینی وه‌رزه‌كان
سهرابی خه‌ونه‌كانم
به مۆنی چاوه خۆلهمێشییهكهی زستان بسپێرن
***
سه‌رپه‌نجه‌م گوڵ ئه‌گرێ
دڕك ئه‌نووسێ
ئه‌ڕۆم باران له چاوی كلوه به‌فرا ببارێنم
ترێ رهشكهی چاوی تۆش
له خومی هه‌زارساڵه‌ی عه‌شقێكدا
***
گۆرانی بۆ شه‌و ئه‌ڵێم
لایه لایه بۆ رۆژ
***
چیم داوه له به‌هارێ
ئاشنای من نییه؟!
بۆ عاشق به‌و پاییزه نه‌بم
خه‌ون خه‌ون ههلئهوهرێو
له‌یادی بیره‌وه‌رییه‌كاندا ئهڕووتێتهوه؟!
***
هه‌موو مه‌راقی من ئه‌و قوڕاوهیه
نه كه‌س گوێلێكی لێ ئه‌خواته‌وه
نه كه‌س
پاكیی روخساری تیا ئه‌شوات
خه‌یاڵێكه
تۆی تیا نهڕوێی
تۆی تیا نه‌دوێی
مهراقێكه
پڕی غوربه‌تی ساته عاشقهكانم نه‌بێت
***
ئه‌ڕۆم ساته‌كان بمنووسنهوهو
خه‌ونه‌كانیشم به به‌رزه‌خی خه‌یاڵ بسپێرم
گیانه له غوربه‌تا مه‌ڕوێ
با ده‌سته غه‌ریبه‌كان
هه‌سته‌كانت نه‌چننه‌وه
ئه‌ڕۆم و غوربه‌تی چاوت
له غوربه‌تی شارێكا له‌یاد ئه‌كه‌م
خه‌یانه‌تی فرمێسكهكانیشم
له ده‌مامكی پێكه‌نینێكدا
***
دوێنێم تۆ
ئه‌مڕۆم...؟!
بریا نه‌مزانیبا كێم
***
دوژمن پڕی پیلانی پێكه‌نین
تۆ پڕی بێده‌نگی
من خودی بێده‌نگی...
تۆ چه‌ند له بێده‌نگی ئه‌چیت
***
ئاخ ئه‌شره‌فی
ئه‌و كانیاوه تینویه‌تی بیابانی سبه‌ی رۆژم ناشكێنێ
بیرت ئه‌كه‌م
چه‌ند ته‌نیا بووین له عهشقمانا
چه‌نده غه‌ریب له ئاوازه‌كانی دڵداریدا
بێهوده بوو دڵخۆشیمان
به پاكیی ئێواره‌یه‌ك
له رووناكی مێهره‌بانی نێئۆنهكانداو
ده‌س به‌ده‌س بوونی جگه‌ره‌یه‌ك
له مه‌كری پێكه‌نینی كڕێوهدا
***
ره‌ش ئه‌مانبینن
ئهماننووسن
چه‌ند بێگه‌ردین له‌پڕ گه‌ردی ئه‌م گه‌ردونه‌دا
***
پاكیزه‌كان
به تهزبێحێك چورتكهی تاوانمان دائه‌خه‌ن
فه‌توای مه‌رگمان بۆ ئه‌ده‌ن
چه‌ند بێ‌تاوان له‌دار ئه‌درێین
له هه‌ستمانا چه‌نده ته‌نیاین
***
سه‌لاممان دۆڕاند
دۆڕاندن سه‌لامی لێكردین
شكاین
وردبوون كردمانی به ئاوێنه
ئاخ ئه‌شره‌فی
دڵنیام خوا عاشق بوو
ئه‌و رۆژه‌ی عه‌شقی خوڵقاند
خورپه‌ی ناسی
دڵی خوڵقاند
پیاو بوو
ژنی خوڵقاند
ئه‌و عه‌شقی خوڵقاند
عه‌شقیش ئێمه...
داخورپاین...
راچڵهكاین...
چه‌ند ترسنۆك عاشق ئه‌بین
چه‌نده شه‌رمن هه‌ست ئه‌ناسین
***
تۆ غه‌ریبی شاره‌كه‌ت
من هه‌ستی خۆم
ئه‌ڕۆم
به‌ڵكو ئه‌مجاره‌یان
با تۆمارم كاته‌وه
عه‌شق بمنووسێته‌وه
رووبار خوێنه‌رم بێت و
شه‌پۆله‌كانی وه‌رزی غوربه‌ت
ناسنامه‌ی كۆچم بن.
شوێن پێی هه‌تاو
له‌خۆر ئاوابوونێكی ئهفسووناویدا
كاتێ مانگه‌شه‌و
تاجی شاژنی ئاسمان
به ئارامی له‌سه‌ر ئه‌نێ
كه دیواری نائومێدی
درزی تێئهكهوێو
روو له رووخان ئه‌كات
په‌نجه‌ی سارد و
غه‌ریبترین ئاوازام
شوێن.. پێی.. هه‌تاو..
ههڵئهگDahat[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » له حه‌سره‌تی بارانێكی كۆچكردودا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]