dastakant xosh bet geanakam
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » نهریمانی بابان : سلێمانیم له خۆم خۆشتر ئهوێت !! » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dastakant xosh bet geanakam
[size=16]بهڕاستی دیمانیهکی زۆۆر جوانهو وتهکانیشی زۆر سهرسامی کردم
دهستهکانت خۆشبێت بۆ ئامادهکردنی ئهم بابهته کاک باندینی سهرکهوتوبیت[/size]
دهستهكانت خۆش بێت سهركهوتو بیت
ديمانايهکی سهرکهوتووه دهستان خۆش بێیت..
[size=16]بهڕاستی دیمانیهکی زۆۆر جوانهو وتهکانیشی زۆر سهرسامی کردم
دهستهکانت خۆشبێت بۆ ئامادهکردنی ئهم بابهته کاک باندینی سهرکهوتوبیت[/size]
به راستى سه رسام بووم به ووته جوانه كانى
بيَناسه يه كى زؤر جوانى بؤ هونه رمه ندى ئيَستا و كورك تليكؤم و فيت تيفى كردووه
زؤر به سه رسه ختيش بالبشتى لاوان ئه كات و زؤريش نيشتمان دؤسته ...
سه ركه وتن بؤ كاك رينوار و هونه رمه نديش .........
[center][size=16]دیمانه یه کیجوان بوو به ڕاستی وه ڵامی پرسیار و قسه کانی زۆر جوانن
ده سته کانت خۆش بێت کاك باندینی .[/size][/center]
[center]گۆرانی بێژو ئاواز دانەرەکانی ئەمڕۆ بەلای منەوە لە قەرەج ئەچن
هیچ بە دوری نازانم کۆڕەک تیڤی تورکی دوژمنی لە پشتەوە نەبێت
نەریمان بابان یەکێکە لەو هونەرمەندە دەنگ خۆش و دیارانەى ناو هونەری کوردی، کە ماوەى 25 ساڵ زیاترە لەبواری گۆرانی وتندا کار دەکات، هەروەها بە بەرهەمەکانی توانیویەتی ستایلێکی تایبەت بەخۆی هەڵبژێرێتء هەمیشە نوێگەری کردوە لە گۆرانیەکانیدا، یەکێکیش بوە لەو هونەرمەندانەى کە بە هەڵوێستە جوانەکانی بەرامبەر بە خۆنەفرۆشتنی بە حزبەکانء قسەکردن لەسەر مافی گەنجانء هونەرمەندان، نەریمان لەم دیمانەیەدا باس لەکارە هونەرییەکانیء ژیانی تایبەتی دەکات.
دیداری: توانا عومەر
هۆنیا: نەریمان بابان چۆن دەستی بە ژیان کرد؟ سەرەتایەک لە ژیانت؟
نەریمان بابان: ژیانی من وەک ژیانی هەمو مناڵێکی بەدبەختی کورد بو کەلەهەمو مافە سەرەتاییەکمانی مناڵی بێبەش بوم، لە سلێمانی هاتومەتە دونیاوە، خۆشتری یادگاریەکانیشم هەموی لەو شارەیە کەلەخۆمم خۆشتر دەوێت، لەوانەیە بەرزی بواری ئابوری خێزانی من تەنها شت بوە کە زۆر جار لەمردن ڕزگاری کردوم، خوێندنی سەرەتایء ناوەندیم هەر لەسلێمانی تەواو کردوە، پاشان بۆ تەواو کردنی کۆلێژ چومەتە موسڵ، لەساڵی 1980 لەگەڵ تیپی بابان بوم تا ساڵی 1993.
هۆنیا: ماوەى 15 ساڵ زیاترە تۆ لە تاراوگە ژیان بەسەر دەبەیت، چی وایلێکردوی کە بەم شێوەیە دور بێت؟
نەریمان بابان: ئەوەى وای لەمن کرد کە 14 ساڵ بیر لە گەڕانەوە نەکەمەوە بۆ وڵاتەکەم زۆری لە بەرهەم هێنانء نا عەدالەتی بو لەدابەش کردن، منء زۆری تر کە خەومان ئەبینی دوای ڕزگار بونی وڵاتەکەم خەونی گەنجیەتی لەدەست چونمان بگەڕێتەوە، بەڵام نەک نەگەڕایەوە بەڵکو هەرچی هیواکانمانە زیندە بەچااڵ کرا بەبەرچاوی خۆمانەوە، هەمو ڕۆژێکی خوربەت بۆ من برینێکی تازە دروست ئەکات لە جەستەمدا، بەڵام هیچم لەدەست نایەت لەغەیری ئەوەى گۆرانی بۆ بەهەشتە ئەسیر کراوەکەم بلێم.
هۆنیا: بەداخەوە کە لەم ماوەیەدا باوکی ئازیزتان کۆچی دوای کرد، بەڵام دەمانەوێ بزانین کۆچی باوکت چی فێرکردیتء چی کاریگەریەکی هەبو لەسەرت؟
نەریمان بابان: من دایکم مرد، نەمتوانی بیبینمەوە لەبەر ئەوەى دور وڵات بوم، ئەوە ئێستاش باوکم لەدەست چو نەشم توانی تەنها بۆ یەک چرکەش بێت لەدوا ساتەکانی ژیانیدا بیبینمەوە، تەنها ئەوە دەڵێم چ دڵێکەو چ جەستەیەکء ڕوحێکە بەرگەى ئەو هەمو نەهامەتیە بگرێت، ڕۆشتنی باوکم گەورەترین بۆشایی دروست کرد لە ژیانمدا لەگەڵ شەوانێکی درێژی پڕ لە گریان.
هۆنیا: سەرەتا چۆن زانیت دەگنت خۆشەو یەکەم جار بەر لەوەى گۆرانی لەگەڵ تیپی بابان بڵێیت لەکوێ گۆرانیت وتء چۆن هاتیتە ناو دونیای هونەرەوە؟
نەریمان بابان: من سەرەتای هونەریم وەک مۆسیقا ژەنێک دەست پێکرد لە چالاکی قوتابخانەکان، دوایش هەر وەک مۆسیقا ژەنێگک لەگەڵ هاوڕێکانم تیپی مۆسیقای بابانمان دروستکرد، پاش چەند ساڵێک ئیتر بیرم کردەوە لەوەى گۆرانی بڵێم، هیوادارم بەردێکی بچکۆلەم خستبێتە سەر قەڵای هونەری کوردی.
هۆنیا: هەمومان دەزانین کە بەرهەمەکانی تۆ بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمی تری هونەرمەندان جیاوازییەکی زۆری هەیە لەڕووی ستایلء مۆسیقاو دەنگتەوە، چۆن ئەم ستایلەت هەڵبژارد تایبەت بەخۆت؟ دەتەوێ هەر لەسەر ئەم ستایلە بەردەوام بیت؟
نەریمان بابان: من خۆشحاڵ ئەبم ئەگەر توانیبێتم شتێکی جیاوازم کردبێت لەبواری هونەردا، هەرگیز من خۆشحاڵ نەبوم بەخۆ دووبارە کردنەوە، ستایلی من (pop&rock)ە هەر بۆیەش هەندێک جار ڕوبەڕووی ڕەخنە دەبمەوە، بەڵام لە کۆتایدا من خۆشحاڵم بە بەرهەمە هونەریەکانی خۆم.
هۆنیا: وەک ئاگادارین بەنیازیت لەماوەیەکی نزیکدا کۆنسێرت لەزۆرێک لەشارەکانی کوردستان ئەنجام بدەیت، چی وای لەتۆ کرد کە دوای ئەو ماوە زۆرو دوریە بێیتەوە لە کوردستان کۆنسێرت بکەیت؟ پێت وانییە درەنگ بیرت لەکۆسێرت کردەوە؟
نەریمان بابان: ئینگلیز دەڵێت (هیچ کات درەنگ نیە، تەنها کە مردیت درەنگە) بۆیە منیش هیچ کات بەدرەنگ نازانم بۆ هەمو بەرهەمێکی هونەری، وەک لای هەموتان ئاشکرایە هونەر تەنها بەهرەیە، کە کۆتایی نیەو هەمیشە داهێنانی تازەى پێیە، من هیوادارم بوم مانگی (10)ی ئەمساڵ لەگەڵ گروپێکی سویدی بگەڕێمەوە ئەگەر ئاسان کاریم بۆ بکرایە، بەڵام بەداخەوە نەک ئاسان کاریم بۆ نەکرا، بەڵکو کۆسپء تەگەری زۆریان هێنایە ڕێگام وەک هەمو جارەکانی تر، بۆیە لەوە ناچێت بتوانم بگەڕێمەوە بەداخەوە.
هۆنیا: تۆ هەمیشە لایەنگری گەنجی کوردیتء پێت وایە گەنجی کورد مافی خوراوە، لە ئێستادا گەنجی کورد چۆن دەبینیء چی پەیامێکت هەیە بۆ گەنجی کورد؟
نەریمان بابان: من هەمیشە لەگەڵ گەنج بوم، چونکە گەنجایەتی ئێمە زۆر بە زینجویی خرایە چاڵەوە، هیوادارم بوم ئەمەى ئێستا دەیبینم کە بەسەر گەنجی وڵاتەکەم دێت خەونێکی ناخۆش بوایە، بەڵام بەداخەوە خەون نیەو ڕاستیە، دیسان ئەوانیش وەک ئێمە کەوتنە نێوان ململانێی پارتە سیاسیەکان بێ ئەوەى خۆیان بیانەوێت، تەنها پەیامی من بۆ گەنجی وڵاتەکەم ئەوەیە هەرگیز لە ڕاستیەکان چاو دانەخەن، چاو نەترس بن، زمانی دەنگیان کڕ نەکەن، دەنگی ئازادی خۆیان بەرامبەر نا عەدالەتی کپ نەکەن، من وڵاتەکەم خۆش ئەوێت، گەنجی وڵاتەکەشم ئەو هەناسەیەن کەمن پێی ئەژیم.
هۆنیا: ئێستا دەبینین کۆمەڵێک هونەرمەندی تازە هاتونەتە ناو دونیای هونەری گۆرانی، زۆرێک لەمانە (هەڵکەوت زاهیر) ئاوازیان بۆ دادەنێت، هەمیشەش ڕەخنە لەهەڵکەوت زاهیر گیراوە کە ئاوازەکانی عەرەبین، تۆ خوێندنەوەت بۆ ئیشەکانی هەڵکەوت زاهیر چییە؟ پێت وایە ئاواز دانەرە؟
نەریمان بابان: من هەڵکەوت زاهیر ناناسم بەداخەوە ناشتوانم قسە لەسەر کەسێک بکەم کە نەیناسم، ئەو ناوەش زۆر تازەیە بەلای منەوە لە بوارو دنیای هونەردا، گۆرانی بێژو ئاواز دانەرەکانی ئەمڕۆ بەلای منەوە لە قەرەج ئەچن، شەو ئەخەوێت بەیانی خەبەری ئەبێتەوە لەپڕ دروست بوم جێگای پێکەنینە بەڕاستی.
هۆنیا: تەلەفزیۆنە کوردییەکان کە سەرجەمیان پاشکۆی حزبەکانن، توانیویانە خزمەتی گۆرانی کوردی بکەن؟
نەریمان بابان: هەمو ئەو کەناڵء تەلەفزیۆنانەى سەر بە پارتە سیاسیەکانن تەنها دەتوانن خزمەتی پەیڕەو پڕۆگرامی ئەو پارتە بکەن کە ئیشیان بۆ دەکەن، لەبەر ئەوە ئاساییە کە کەناڵە کوردییەکان ناتوانن خزمەتی هونەری کوردی بکەن، هەر بۆیەش ئەوە حاڵی تەلەفزیۆنەکانمانە ئینجا ئەوەش حاڵی هونەرمەندەکانمانە بەداخەوە کە وا دەڵیچم بەڵام ئەوە ڕاستییە.
هۆنیا: هەروەها کەناڵی (کۆڕەک تیڤیء ڤین تیڤی) کە وەک دوو کەناڵی تایبەت بە هونەر کرانەوە، لە هەڵبژاردنەکانیشدا ریکلامیان بۆ لیستی دەسەڵات دەکرد، خوێندنەوەى تۆ بۆ ئەم دوو کەناڵە چییە؟
نەریمان بابان: برای بەڕێز من هیچ کەناڵێک کوردی بە کەناڵی هونەری نابینم، لەبەر ئەوەى هەرچی کەناڵی کوردییە پارتێکی سیاسی لە پشتیەوەیەتی، ئیتر خزمەتی چی بکەن بە هونەر! من کۆڕەک تیڤی بە گاڵتەجاڕییەک ئەبینم کە بە ویژدانی هونەری کوردی، هیچ بە دوری نازانم کۆڕەک تیڤی تورکی دوژمنی لە پشتەوە نەبێت، چونکە بو ئاشکرا ئەو کەناڵە هونەری یەک میللەت ئەنفال ئەکاتء کەسیش بۆی نییە ورتە بکات لەدەمی بێتە دەرەوە، تێناگەم ئەم میللەتە بۆ خەسێنراوە؟
هۆنیا: نەریمان بابان بۆ بێدەنگ بوو لەم هەڵبژاردنەی کوردستاندا؟ داوات لێنەکرا گۆرانی بۆ لیستێک بڵێیت؟ لایەنگری کام لیست بویتء پێت وایە کام لیست دەتوانێ خزمەتی کوردستان بکات؟
نەریمان بابان: من کەس داوای لێ نەکردم بانگەشە بۆ هیچ لیستێک بکەم، لایەنگری هیچ لیستێکیش نەبوم، من لەگەڵ میللەتم لەگەڵ دەنگی ئەو گەنجە هەژارانەم کە شەوانە هیواکانیان لەگەڵ خۆیان خامۆش دەکەنء چاوەڕێی چارەنوسێکی نادیار دەکەن، من ڕون کردنەوەى خۆمدا بەرامبەر بە هەڵبژاردنەکان لە گۆڤاری ڕۆژنامەى ڕۆژنامە ژمارە 115 زۆر ڕاشکاوانە قسەى خۆم هەبو لەسەر بارو دۆخەکەکە.
هۆنیا: دەمانەوێت لە ئێستاداو لەڕێگای هۆنیاوە بە دواین بەرهەمی خۆت ئاشنامان بکەیتء کەمێک باسی بکەیت؟
نەریمان بابان: من ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری بۆ هونەرمەندەکانی تر دەکەم، بەڵام وا ئێستا 2 گۆرانی خۆم تەواو بوەو هیوام وایە بتوانم کلیپیان بکەمء بەم زوانە ئەکەوێتە بەر چاوی بینەری کوردو بەهیوای ئەوەى بەدڵیان بێت.
هۆنیا: بیرت لەوە نەکردۆتەوە بە شێوەیەکی جوانتر لەگەڵ برادەرانی تیپی موزیکی بابان ئەو تیپە زیندو بکەیتەوە؟ چ ڕێگریەک هەیە لەبەردەم زیندوکردنەوەى ئەو تیپە؟
نەریمان بابان: من لەهەمو بەرهەمێکی تازەم گۆرانیەکی تیپی بابانم نوێ کردۆتەوە، بەڵام کۆبونەوەى ئەو تیپە جارێکی تر من بە شتێکی مەحاڵی دەزانم، چونکە زۆر دورین لەیەکەوە، هەرکەسەو سەرقاڵی ژیانی خۆیەتی، ژیانیش لەدەرەوەى وڵات زۆر سەختە.
هۆنیا: کلیپەکانت زیاتر لە شێوەى کورتە فیلم دەردەکەون، لەڕووی مەسرەفەوە چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ کلیپەکانی تر؟
نەریمان بابان: کلیپەکانی من هیچ کات پەیوەندی نییە بەناوەڕۆکی گۆرانیەکەوە، من 2 ئیشی جیاواز لەیەک کاتدا پێشکەش ئەکەم، یەکەم گۆرانیەک، دوەمیش کورتە فیلمێک، بەلای منەوە ئەمە شتێکی باشترە وەک لە سەما کردن لەگەڵ کچێک بێ ئەوەى هیچ مانایەک بدات، مەسرەفی کلیپەکانی خۆم هەمیشە لە ئەستۆی خۆم بوە بێگومان پارىەکی زۆریش دەبات لەمن، بەڵام لەکۆتاییدا من خۆشحاڵ دەبم کە ئیشێکی جیاوازم کردوەو خۆمی تێدا دەبینمەوە.
هۆنیا: هەروەها تۆ لە کلیپەکانتا زیاتر لەسەر کلاسیک ئیش دەکەیت، ئەمە کارێکی قورس نییە بۆتۆ؟
نەریمان بابان: بێگومان کارکردن لەدەرەوەى وڵات ئاسان نییە، چونکە هەمو شتێک گرانەو سەختە، بەڵام من بڕوام بەوە هەیە کەمرۆڤ شتێکی ویست ئەگەر کۆڵ نەدات پێ ئەگات، ئیشەکانی من قورسە لەڕوی فەنتازیاوە، لەڕوی بیرو بڕواو لەڕوی تەکنیکەوە، بەڵاک ئەگەر بتەوێت بونت هەبێت ئەبێت ماندو ببیت.
هۆنیا: چ عەشقێک لەناخی نەریماندا بە زیندویی ماوەتەوەو هەرگیز ناسڕێتەوە؟
نەریمان بابان: عەشق لە دڵی مندا ناسڕێتەوە، عەشقی شارەکەم لەگەڵ عەشقی یەکەم خۆشەویستم.
هۆنیا: دوا وتەت؟
نەریمان بابان: دوا وتەی من ئەوەیە کە گەنجی وڵاتەکەم نەترسء ئازا بن، نەهێڵم چەند کەسانێکی بودەڵە یاری بە چارەنوسیان بکەن.[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » نهریمانی بابان : سلێمانیم له خۆم خۆشتر ئهوێت !! » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]