تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

5

دةستةكانت خؤش بيت بةريزم هةر تةمةن دريز بيت بة قوربان ........

4

ده‌ست خۆش کاک حسێن

3

دةستخؤش

2

dast xosh har bji hondrawaki jwana

1

...............  خۆشه‌ویستی ............



قه‌یسه‌ری ڕۆم بڕیاری دا هه‌وسه‌رگیری 

!له‌ گشت ووڵات قه‌ده‌غه‌ کات

له‌ که‌نیسه‌یه‌کی کۆنی بچوک

قه‌شه‌یه‌ک هه‌بوو زۆر ئێسک سووک

فه‌رمانی قه‌یسه‌ری شکاند

به و ‌ڕه‌فتاره‌ی..... قه‌شه‌ له‌ سێداره‌ درا

ناوه‌که‌شی بۆ ئه‌به‌د

به‌ خۆشه‌ویستی یه‌وه‌ لکێنرا

!!......ڤالانتاین له‌ سێداره‌ درا

ئه‌و ساڵه‌ ئاسمان عاشق بوو

ماچی باراند

عه‌ردی یه‌ک پارچه‌ کرد به‌ زریان

له و‌ هه‌ڵچوونی لافاوه‌دا

......که‌شتیه‌که‌م

له‌دار هه‌نار درووستکرد

به‌ر له‌ پێغه‌مبه‌ر نووح

گشت عاشقانی دونیام تێکرد

سه‌فه‌رمان بۆ ماڵی خۆر کرد

تا نهێنی خۆر ئاشکرا که‌ین و

سه‌ردانی ماڵی ڕووناکی  بکه‌ین

که‌شتی له‌سه‌ر له‌پی ئارارات گیرسایه‌وه‌

له‌م ووڵاته‌دا

شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ ده‌رگاوانه‌ و

کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ی ژه‌نگ گرتوو

خاوه‌ن ماڵه‌

له‌ لوتکه‌وه‌

کاتێ ئه‌روانیته‌ پێده‌شت

قافڵه‌ی ژنی ره‌شپۆش

که‌ خوین وه‌ک فواره‌

........له‌ نێو پرچ و

به‌ سه‌ر سینه‌ و

به‌لاشه‌یدا خۆر خۆر ئه‌ڕژا

به‌دوایاندا

ڕووبارێکی سوریان خوڵقاند

له‌ و ڕۆژه‌وه‌

ئه‌و ڕووباره‌

بووه‌ سنووری وولاتی تاوانستان

بۆ کوی ئه‌ڕۆن

ئه‌م ووڵاته‌ بۆ چۆل ئه‌که‌ن؟؟؟؟

ئیتر کێ نێچیری تاوانیان نێت؟؟؟؟

شه‌ونم گیان تۆ؟؟؟؟؟؟

شیرت دایه‌ منداڵت......؟؟؟

به‌ر له‌وه‌ی پشت بۆ خه‌نجه‌ری

پیاوه‌که‌ت بکه‌یته‌وه‌

نه‌سرین گیان تۆ.....؟؟؟؟؟

منداڵه‌کانت ده‌پۆشی

..به‌رله‌وه‌ی له‌ ژێر پێڵاوی

براکانتا ڕابکشێیت

به‌هار گیان تۆ....؟؟؟؟

به‌ کوڕه‌ چاوگه‌شه‌که‌ی

دراوسێتانت ووت ...خۆشم ئه‌وێیت....؟؟؟؟

به‌ر له‌وه‌ی خۆت هه‌ڵده‌یته‌ ئامێزی ئاگرێک....؟؟؟؟

دوعا گیان ..شه‌هیدی ته‌مه‌ن گوڵ...

دوا نامه‌ی خۆشه‌ویستیت خوێنده‌وه‌

به‌ر له‌وه‌ی تۆڵه‌ی ڕه‌جمی

ئه‌هریمه‌ندی حیجازت لێبکه‌نه‌وه‌....؟؟؟

ووڵات ووڵاتی سمێڵه

ئاسمانی ته‌ڵخ و

هه‌واش دوکه‌ڵی نێرگه‌له‌ و

شه‌ره‌فیش ئافره‌ته و‌

خه‌نجه‌رێکی تیژ پاسه‌وانی یه‌تی

عاشقه‌ نه‌مامی نێو که‌شتی یه‌که‌م

سیس بوونه‌وه‌ و

تاقه‌ تیان نه‌ما بژین

ئاسمان بووه‌

لێوی ئافره‌تێکی وون بووی بیا بان

قومێ ئاو نه‌ما

تاکو بیده‌م پێیان

که‌شتی بووه‌ گۆڕی عه‌شق و

له‌سه‌ر سنوری ووڵاتی سمێڵ

بووه‌ سمبولێکی خوێناوی



هه‌رچی ده‌هاته‌ سه‌ردانی ووڵات

به‌ر له‌ هه‌موو شت

له‌ وێی ی ئه‌روانی

له‌م گۆڕستانی عه‌شقه‌دا

نیشتیمانمان.

له‌ تاوان دروست کرد

له‌ و ڕۆژه‌وه‌یی

کورد و تاوان بوونه‌ هاورێ

له‌ ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆ

له‌ بری گوڵ و ئاشت بوونه‌وه‌

.تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک بوون هه‌ردووکیان

تاوانستان بووه‌ کوردستان

گوڵ بووه‌ ئافره‌تی کوژراو و

خۆشه‌ویستی بوو به‌ تاوان





نامۆ

--------------------------------------------------