تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

9

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاکه‌ حسێن خۆشناو
ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێ بۆ ئاماده‌ کردنی
سه‌رکه‌توو بن ..............
[/size]

8

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك حسێن گیان[/size]

7

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

6

dast xosh bet  barezm honrawayaki zor jwanen sarkaw tw by

5

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

4

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك حسێن گیان

3

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2

dast xosh bet  barezm honrawayaki zor jwanen sarkaw tw by

1

[size=16]ماچێک له‌ شوشه‌

به‌م هه‌مو حه‌زه‌ نه‌گریسه‌وه‌ قاچمان هه‌ڵنایه‌ت بۆ هه‌نگاوی لێبورده‌یی

که‌چی چومان بریوه‌ته‌ توله‌ ریکانی هیوا

به‌م ده‌رونه‌ تۆقیوانه‌وه‌ خۆمان له‌ مه‌رحه‌با ئه‌پارێزین

که‌چی خه‌یاڵه‌کانمان وه‌خته‌ حه‌یامان ببات

ته‌مه‌ن لوغضێکی چه‌ن غه‌ریبه‌

پێش ئه‌وه‌ی بڕۆین لێومان ته‌ڕئه‌کرد بۆ ماچ که‌چی نه‌حله‌ت به‌ ڕومانا ئه‌پژا

پێش ئه‌وه‌ی بمرین چه‌ند نه‌گریس بوین

که‌چی له‌سه‌ر کێلی قه‌بره‌کانمان به‌رائه‌ت تۆمار ئه‌کرا

ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری بێما‌ریفه‌تیه‌ یان زانینێکه‌ داپۆشراوه‌ به‌ بوختان

ماریفه‌ت لوغزێکی چه‌ن حه‌زینه‌ له‌گه‌ڵ ناسینی هیواکانی یه‌کتردا عشقی گوناهێک بوین که‌ فێری ئه‌کردین چۆن

مناڵی بدۆڕێنین وبه‌ پیری گۆرانی یائس بۆ خۆزگه‌کانی ته‌مه‌ن بچڕین

ئه‌وده‌م له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی توڕه‌بون ئه‌گه‌ڕاینه‌وه‌

توڕه‌بون له‌ هه‌مو مه‌ئلوفه‌کانی ژیان توڕه‌بون له‌ جوانی له‌ پاکی له‌ خۆشه‌ویستی

توڕه‌بون له‌ خۆم له‌ وتن له‌ نوسین ته‌نانه‌ت توڕه‌بون له‌ بێده‌نگیشمان

ئای ئێمه‌ چه‌ند گوناهین که‌ توره‌بون ده‌سته‌مۆمان ئه‌کات ڕازه‌کانی دڵ ئه‌دۆڕێنین بۆیه‌ به‌ ترسه‌وه‌ ئه‌ڵێین چه‌ند قێزه‌ونه‌ گوناهێکی ئاشکرا

مردنێکی بێده‌نگ دۆڕانی جه‌نگ

ئێمه‌ به‌ دۆرانی شه‌ڕه‌کانا گوناهه‌کانمان ئه‌ناسینه‌وه‌ بۆیه‌ له‌ شه‌رما بێده‌نگ مه‌رگ  ماچ ئه‌که‌ین

ماچێکی چه‌ند تاڵه‌ مه‌رگ که‌ لێوی له‌سه‌ر لێومان لا ئه‌بات

ئیت ئه‌که‌وینه‌ پاک نوسی ماچه‌کانی ته‌مه‌ن و

بیره‌وه‌ریه‌کی چه‌ند حه‌زینه‌ ماچ

مناڵی ماچی دایکم

پیری ماچی ڕۆڵه‌کانم

که‌سێک پرسی ئه‌ی نێوانیان؟

منیش وتم نێوانیان خۆزگه‌یه‌کی ڕه‌شه‌

نێوانیان ماچێکه‌ له‌ شوشه‌



فه‌رهه‌نگ نامۆ



گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پیاسه‌کانی فیرده‌وس

به‌م کۆڵه‌ قورسانه‌ی گوناهه‌وه‌ بۆ کوێ ڕێبکه‌ین

که‌ ئه‌دره‌سی موحیبه‌تێکی ڕه‌هامان ون کردوه‌و

بێده‌نگ بێده‌نگ هێشو هێشو تاریکی ئه‌چنینه‌وه‌

به‌م چاوه‌ ته‌پۆیانه‌ی حه‌زه‌وه‌ بۆکوێ ده‌ڕوانین

که‌ تا چاو بڕکات له‌ سه‌رابا غه‌رق ئه‌بین وخۆمان بۆ نادۆزرێته‌وه‌

به‌م هه‌ناسه‌ ساردانه‌ی خۆزگه‌وه‌ چاوه‌ڕێی چیبکه‌ین

که‌ مردن وه‌ک یاساوڵێکی توڕه ژماره‌ی ده‌رگاکه‌مان له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی تۆمار ئه‌کات

دره‌نگه‌ عه‌زیزانم با زو بگه‌ڕێینه‌وه‌ حضور نوری ئه‌و موحیبه‌ته‌ی له‌ تاریکی و سه‌راب و ونبون ئه‌مانپارێزێت

مانگمان وه‌ک وێنه‌یه‌کی پیرۆز بۆ ئه‌نێرێت

مانگیش به‌ سۆزه‌وه‌ خه‌رمانه‌که‌ی ڕائه‌خات

خه‌رمانه‌که‌ی حه‌وزێکه‌ له‌ تریفه‌و بانگمان ئه‌کاو ئه‌ڵێ

وه‌رن خۆتان بشۆن به‌ تریفه‌

کات دره‌نگه‌و حه‌یفه‌

به‌و هه‌مو گوناحه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ بۆ پیاسه‌یه‌کی فیرده‌وس ئاوها ڕێتان پێبدرێت


فه‌رهه‌نگ نامۆ[/size]