زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت بهقوربان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » مــــــــــــــــــــــــن و بــــــــــــــــــــاوکم » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت بهقوربان
[size=16]دهستت خۆش بێ کاک حسێن
دهستی کاک دهربازیش خۆش بێ
بههیوام سهرکهتوو بی[/size]
دهستهكانت خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
دهستهكانت خۆش بێت
[size=16]منو باوکم سەردەمێکە
ئەشقی خەوێکی شیرینین
من خەو بەو نازدارە ئەبینم
کە دەمێکە خۆشەویستی لە نێو دڵمدا خەوتووە ...
ئەویش خەو بەو خەیاڵەی
ئاخۆ ئەبێ کەی بێ ڕۆژێ لێم بپرسێ و
منیش بڵێم بە ڵێ باوکە ، خەمت نەبێ
وانەکانم باش خوێندووە ...
من خەیاڵی تۆ ئەمبات و
باوکیشم خەمی منیەتی ...
ئەڵێی هەستم پێ ئەکات و
وردە وردە لێم تێ ئەگا و
دێتە بن گوێم
کوڕی بابە دە بەسیەتی ...
منیش ڕاچەنین ئەمگرێت و
ئەڵێم خوایە
ئەبێ باوکم چۆنایی پێمی زانیبێ ...
ئەو خەیاڵەی من هەموو ڕۆژێ ئەبینم
تۆ بڵێی ئەویش لە سوچێ
بێ ئەوەی هەستی پێ بکەم هەمووی دیبێ ...
من و باوکم
لە ڕواڵەتا لە یەک ئەچین
ئەو چاوەکانی کز بووە و
منیش دڵم
ئەو کە دڵی ناسک بووە
منیش هەستم ...
ئەو کە ڕوخساری شێواوە و
منیش پێنووسەکەی دەستم ...
من ئەزانم
هەموو جارێ
ئەتۆش لەوێ ئەستێرەم لەگەڵ ئەژمێرێ ...
ئەوێ ڕۆژێ ئەستێرەیەک
هاتە لام و دوا هەواڵی تۆی بۆ هێنام
وتی ( دارۆ ) ئەو شۆخەی تۆ خۆشت ئەوێ
هەموو ڕۆژێ ئەم کاتانە
لە ڕێی منا خۆشەویستیت بۆ ئەنێرێ ...
ئەم کاتانە !!!!!!
ئەوە بۆیە هەموو ڕۆژێ
ئەم باوکە دڵشکاوەشم
لەم ژوورەدا دائەنیشێ
کە بەخشی ڕادیۆکەی لێیە ...
تومەس بۆ من ئەستێرەیەک پەیامبەرە و
بۆ باوکیشم
لە بەر ئەوەی ئەو کچەی کە خۆشی ئەوێ بێژەرێکە
ڕادیۆ خۆشەویستی پێیە ... !!
دەرباز یونس[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » مــــــــــــــــــــــــن و بــــــــــــــــــــاوکم » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]