تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

2

دةستخؤش كاك حسين

1

[size=16]په‌نجه‌کانم له‌بری مۆم داگیرسێنه‌

گه‌ر له‌ شه‌وێکی تاریکدا

ڕوناکی مانگت لێون بوو

په‌نجه‌کانی خۆم ئه‌نێرم

له‌بری مۆم

بۆ ڕوناک کردنه‌وه‌ی ژوره‌که‌ت

هه‌رهه‌مویان داگیرسینه‌

گه‌ر له‌ به‌یانێکی ڕوندا

شنه‌بایه‌کی زۆر فێنک

هات و خۆیدا به‌ باڵاتدا

ده‌سته‌کانی خۆم ئه‌نێرم

داتبپۆشێت

بۆ ئه‌وه‌ی تۆ سه‌رمات نه‌بێت

خۆ له‌وه‌یه‌ ئێستا بڵێیت

چۆن هه‌ست به‌م شتانه‌ ئه‌که‌یت

خۆ دورم لێت

به‌ڵام ئازیز تۆ نازانیت

که‌من چاوه‌کانی خۆمم

له‌ ژوره‌که‌ی تۆدا رواند

تا وه‌ک و هه‌مو ڕۆژه‌کان

گشت ساته‌کان

خه‌نده‌ی لێوه‌ ئاڵه‌کانت و

فرمێسکی چاوه‌گه‌شه‌کانت و

هه‌مو هات و چۆکانت ببینم


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif


[center]ژیان گله‌یی لێکردم

له‌ڕۆژێکی ته‌ماویدا

ژیان زۆر توڕه‌ هاته‌لام

گله‌یی ئه‌وه‌ی لێکردم

بۆ گشت ڕۆژێک بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌م له‌و

ئه‌پاڕێمه‌وه‌ له‌ یه‌زدان

بۆ به‌ دڵی پڕ ئاهه‌وه‌و

به‌ جاوی پڕ فرمێسکه‌وه‌

ناوی له‌ لێوه‌کانم ده‌رئه‌که‌م

خۆ له‌سه‌ره‌تای ناسینمان

گشت کاته‌کان به‌ڕێکردنی خه‌نده‌ بوو

ئه‌ی بۆ ئێستاکه‌ لێی زیزم

منیش وتم

ئه‌گه‌ر گوڵێک خۆی سیس نه‌بێت

په‌پوله‌ لێی بێزارنابێت

تۆ هه‌مو پێکه‌وه‌بونمان

گریان و فرمێسکت پێدام

له‌ جێی ماڵێک له‌ په‌ڕه‌ی گوڵ

لانه‌ت له‌ فرمێسکه‌کانم بۆ پێک هێنام

ئه‌و هاوڕێیانه‌ش که‌ هه‌مبون

ته‌نها خه‌م بون

تۆ زۆر زو خه‌نده‌ت لێسه‌ندم

له‌ بری گریانت پێدام

دڵمت کرده‌ ماڵی خه‌م و

ته‌نها ئاشنات کرد به‌ گریان

من له‌ چوارچێوه‌که‌ی تۆدا

به‌س خه‌م و گریانم ناسی

ئاخۆ تاوانی من چیه‌ که‌ ڕقمه‌ لێت

تۆ بڵێی له‌م دنیایه‌دا

گوڵێک هه‌بێت

حه‌ز به‌ وه‌رینی خۆی بکات[/center]


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif



[center]فرمێسکه‌کانی من بۆ تۆ

ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هات و ویستت

نامه‌یه‌کی پر له‌ هه‌ستت

بنوسیت بۆ هاوڕییه‌کت

ئه‌و فرمێسکانه‌ی بۆ دوریت باراندومه‌

ئه‌ینێرم بۆت

هه‌موی بکه‌ ناوجافه‌که‌ت

هه‌مو هه‌سته‌ جوانه‌کانت

به‌ فرمێسکی چاوه‌کانم بنوسه‌وه‌

له‌وه‌مه‌ترسه‌ ته‌واوبێت

فرمێسکه‌کانی من بۆ تۆ

نه‌ ده‌ریایه‌و نه‌ زه‌ریایه‌

نه‌ک به‌ نوسینی نامه‌یه‌ک

به‌ نوسینی چه‌نه‌ها نامه‌ی پر هه‌ست و

چه‌نه‌ها ڕۆمانی درێژ

ته‌واو نابێت[/center]


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif



[center]گه‌ر ونبیت لێم

له‌ شه‌وێک ساماڵ و جواندا

له‌ ئاسمان ورد بومه‌وانێ و

له‌ ئه‌ستێره‌کانم روانی

بینیم هیچ ئه‌ستێره‌یه‌کیان

وه‌ک چاوه‌ جوانه‌کانی تۆ

پرشنگدار و جوان نین

له‌ باخێکی ڕازاوه‌شدا

له‌ گشت خونچه‌ی گوڵه‌کانی

ده‌وروبه‌ری خۆمم ڕوانی

به‌ڵام هیچیان

له‌ جوانیا نه‌گه‌یشته‌ لێوه‌کانی تۆ

له‌ نه‌ونه‌مامێکی جوانم ڕوانی

به‌ڵام باڵای ڕێکی ئه‌ویش

نه‌گه‌یشته‌ به‌ژن و باڵای تۆ

ئێستاکه‌ تۆ نه‌ له‌ ئاسمانی جوان هه‌یت و

نه‌ له‌ ناو گشت گوڵه‌کاندا

به‌ڵام شوکور بۆ خوا

له‌ دڵما هه‌یت

گه‌ر ونبیت لێم

له‌ ئاسمانیش نه‌تدۆزمه‌وه‌

له‌ زه‌ویشدا هه‌ر نه‌بویت

ئه‌وا له‌ دڵی خۆمدا هه‌یت[/center]



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif



[center]به‌ هیوای مه‌رگ

کاتێک به‌یانیان ڕۆژ هه‌ڵدێت

به‌ دڵێکی شکاوه‌وه‌و

به‌ چاوێکی پڕ گله‌یی

به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌یانیانی تر

ماڵئاوای له‌ شه‌و ئه‌که‌م

گله‌یی ئه‌وه‌ی لێئه‌که‌م

بۆ دوباره‌ واده‌ی ماڵئاوای هات و

داواکه‌ی بۆ جۆر نه‌کردم

خۆمن ده‌مێکه‌ پێم وتوه‌ که‌ به‌ ئاسمان ڕابگه‌یه‌نێت

شه‌وان پێش به‌ده‌رخستنی خۆر

فریشته‌ بنێرێته‌لام

هه‌تاوه‌کو ڕۆحی منیش

له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئاسمان ببات

ڕۆحم به‌ دور کات

له‌ بێزاری و بێتاقه‌تی

له‌ گشت خه‌مه‌کانی ژیان[/center]


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif



[center]ئازیزه‌که‌م گه‌ر پێموتیت

ئازیزه‌که‌م ئه‌گه‌ر بڵێم

خۆشم ئه‌وێیت زیاتر له‌و دڵه‌ی که‌ هه‌مه‌

بڕوابکه‌

چونکه‌ دڵی من شارێکی یه‌کجار چۆڵه‌

نیشیه‌جێی ئه‌و شاره‌ بێنازه‌شم

ته‌نها خۆشه‌ویستی ویادی تۆیه‌

گه‌ر پێتبڵێم

خۆشم ئه‌وێیت

زیاتر له‌و دنیا تایبه‌ته‌ی که‌ خۆم هه‌مه‌

بڕوابکه‌

ئاخر گوڵم من له‌م دنیا پڕ خه‌مه‌دا

جگه‌ له‌ خۆشه‌ویستی تۆ

هیچ شکنابه‌م

گه‌ر تۆ نه‌بیت چۆن بتوانم

خۆشه‌ویستی ئه‌م دنیایه‌

له‌دڵی خۆمدا جێگه‌که‌م

گه‌رپێت بڵێم له‌ چاوه‌کانم ئازیزتر تۆیت

بڕوابکه‌

ئاخر ئازیز ڕوناکی چاوه‌کانی من

سیمای پڕ له‌ نوری تۆیه‌

گه‌ر بۆ بینینی تۆ نه‌بێت ئاخۆ من چاوم بۆ چیه‌

بۆیه‌ دڵم پڕ به‌ دنیا هاوار ئه‌که‌م

خۆشم ئه‌وێیت

تا ئه‌وکاته‌ی دوا هه‌ناسه‌م

ماڵئاوا ئه‌کات له‌ سینه‌م[/center]



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif



[center]ماڵئاوایکردن له‌ تۆ

خۆزگه‌ یه‌ک دڵۆپ فرمێسکی چاوت ئه‌بوم

گه‌ر له‌ چاوه‌جوانه‌کانت ماڵئاوایشم کردایه‌

له‌سه‌ر گۆنا ئاڵه‌کانت بۆ دواجار ته‌واوئه‌بوم و

هه‌ر گۆنا نازداره‌که‌شت ئه‌بوه‌ مه‌زارگه‌و مه‌نزڵم

ئاخر گوڵم من له‌وکاته‌ی سه‌فه‌ری خه‌مم ده‌ستپێکرد

له‌و کاته‌وه‌ی که‌ ماڵئاوایم له‌ تۆ کرد

به‌هه‌زاران جار مردوم و گیانم داوه‌

مه‌زارگه‌شم ته‌نها

خه‌مه‌ تاڵه‌کان و سنگی په‌ڕه‌کانم بوه‌[/center]



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b239a6a7d9.gif



[center]خۆزگه‌ ئه‌خوازم

خۆزگه‌ فرمێسکه‌کانت ئه‌بوم

ئه‌وکات ماڵم ناو چاوه‌گه‌شه‌کانت ئه‌بوو

خۆزگه‌ ترپه‌کانی دڵت ئه‌بوم

له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێکدا

له‌ ناو دڵی پاکتا ئه‌بوم

خۆزگه‌ هه‌ناسه‌کانته‌ بووم

سینه‌ی پاک و فراوانت

ئه‌بوه‌ ڕێی هاتوچۆکردنم

خۆزگه‌ گوڵێکی گه‌ش ئه‌بوم

له‌ناو ده‌سته‌کانتا ئه‌بوم

ئازیزه‌که‌م تۆ بۆ من هه‌ریه‌ک له‌مانه‌یت

خۆزگه‌ ئه‌خوازم که‌ منیش

گه‌ر بۆ ته‌نها جارێک بوه‌

یه‌کێک له‌مانه‌ئه‌بوم بۆت[/center]








[center]نوسینی تینا[/center][/size]