تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت

6

زۆر هه‌ستكی جوانه‌ ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وت و بی به‌ڕێزم

5

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

4

دةستخؤش كاك حسين هؤنراوةيةكي زؤرجوانة

3

dast xosh har bjit

2

ده‌ست خۆش بێ کاکه‌ خۆشناو
به‌هیوام به‌رده‌وام بی .......

1

[size=16]

                     گوڵه‌ی خه‌یاڵی به‌هارم

  سپێده‌یه واده‌زانم یه‌که‌م جاره‌
  تیشکی زێڕینی خۆر ده‌رچێ
  تابلۆیه‌کی جوانی ده‌رخست
  خه‌یاڵمی بۆ لای خۆی برد
  چه‌نێ جوانه‌ ئه‌و خوناوه‌
که‌ به‌ شه‌رمه‌وه‌ ده‌خزێته‌
سه‌ر ڕومه‌تی ئه‌و به‌نازه
تا هه‌ڵی سه‌نێ له‌ خه‌وی
پاک بیشوا ڕوخساری جوانی
ئه‌و ناسک و دڵ پڕ ڕازه‌
گوڵه‌ی خه‌یاڵی به‌هارم
له‌ خه‌وی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانیم

.......................................
خه‌وم بینی نازی گوڵێ سوورم هه‌بوو
که‌ سپێدان به‌ ماچی خوناو هه‌ڵده‌ستێ
تا وانه‌ی خۆشه‌ویستی ببه‌خشێ
هه‌ر له‌و خه‌وه‌م ئه‌وم بینی
له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ شێنه‌یی
فێری وانه‌ی جوانی بێت
فێری سۆز و خۆشه‌ویستی
لێبورده‌یی و به‌خشین ببێت
بوو به‌ دڕکێ چوو به‌ ناخما
له‌و خه‌وه‌ په‌مه‌ییه‌ ڕای چڵه‌کاندم
وانه‌ی پاکێتی و پڕ شه‌رمی
خوناوی ئه‌و سپێده‌یه‌ی ‌ له‌ بیر بردم

........................................
خۆزگه‌ ده‌مزانی بۆ وات کرد
هاتیت پاکێتیت ڕوشاندم
ئاره‌زوه‌کانت لێ سه‌ندم
دڵی شوشه‌ت لێ شکاندم
په‌ڕه‌ی ژینت به‌ با بردم
خه‌ونه‌کانت هه‌ڵوه‌راندم
جه‌سته‌ی ماندووم تا سه‌ر ئێسقان
له‌ هه‌رچی هه‌ستی ناسک بوو
بێ به‌زه‌ییانه‌ لێت خنکاندم
بۆیه‌ ویستی سه‌فه‌ر ده‌که‌م
سه‌فه‌ر بۆ دوور بۆ دوا مه‌نزڵ
تا بۆ ئه‌به‌د له‌ تۆ وون ‌بم

....................................
سه‌لام سه‌فه‌ر
تۆ بمگه‌ینه‌
بۆ مه‌نزڵگا
گه‌ڵێ ماندووم
جگه‌ له‌ ژین
بگره‌ له‌ خه‌و
یان زینده‌ خه‌و
به‌ خه‌یاڵیش
له‌ سایه‌ی ئه‌و
نه‌مدی خۆشی
ته‌مه‌ن ، به‌هار
هه‌ر هێنده‌ بوو
گه‌لێ کورت بوو
بێ خوناو بوو
بێ ڕاز ، بێ ناز
به‌ بێ گوڵ بوو ..


سۆز[/size]