ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » 40 کۆپله هۆنراوه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی
دةستت خوش بیت
دةستخؤش
سپاس بۆ تۆ گیان به په‌یامه‌که‌ت خۆشحاڵبۆم ...
0 کۆپله هۆنراوهnawe nuser naznm
گوڵێکم هه‌یه له که‌س ناپرسێ
نامه نانێرێ له سه‌نت ئه‌ترسێ
گوڵی به‌هار ساتێکه یان دوو ساته
به‌ڵام خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ هه‌موو کاته
گوڵی گیان وه‌ره وه‌کوو جاران سه‌رداری پایته‌ختی دڵ به
له باخچه‌ی ئه‌وینی منا ته‌نها هه‌ر خۆت تاقه گوڵ به
گوڵ ئه‌ده‌ی له خۆت خۆتی پێ جوان که‌ی
یاخوود ئه‌ته‌وێ گوڵ شه‌رمه‌زار که‌ی
گه‌ر نه‌بمه فرمێسك بۆ چاوه‌کانت
ئه‌بم به شاخێك بۆ خه‌مه‌کانت
گه‌ر په‌ری بیت گه‌ر فریشته
به‌رزی و جوانی کچ ڕه‌وشته
گوڵێك به فرمێسکی چاوی خۆم ئاوی بده‌م
ئیتر چۆن دڵم دێ بۆنی گوڵێکی تر بکه‌م
گه‌ر تۆ کچی پاشای منیش کوڕی سوڵتانم
گه‌ر تۆ له من بێزاری منیش له تۆ په‌شیمانم
گوڵێکت بینی زۆر بۆنی مه‌که
گه‌ر بۆنیشت کرد له یادی مه‌که
ئه‌گه‌ر تۆ ماسی بیت ئه‌شقی من ئاوه
ماسیش به بێ ئاو هه‌رده‌م خنکاوه
ئه‌گه‌ر بولبول داخی نه‌بێ له دڵدا
چۆن هاوار ده‌کا له باخچه‌ی گوڵدا
ئه‌م دونیایه ڕۆژی له دوایه
داخ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که بێوه‌فایه
ئه‌ترسم وه‌کوو شیرین و فه‌رهاد
مردن نه‌یه‌ڵێ بگه‌ین به ئاوات
ئه‌ترسم بمرم دونیا هه‌ر وابێ
یه‌ك له به‌دکاران له جێگه‌م شاد بێ
ئه‌ترسم بمرم نه‌تبینمه‌وه
به جوانه مه‌رگی سه‌ر بنێمه‌وه
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆشم ویستی به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم
وام ده‌زانی تۆی سبه‌ینێ ده‌بیت به چرای ژیانم
ئه‌وه‌نده‌م ئه‌وێ که جار به جارێ
سه‌رم لێ بده‌ی وه‌کوو ڕێبوارێ
ئه‌م سه‌ری ساڵه بێته‌وه گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه له ئه‌شق له هیچ وانه‌یه‌ك ده‌ر ناچم
ئه‌ی ڕوناکی چاوه‌کانم هه‌تا ماوم وونت ناکه‌م
ئه‌گه‌ر ساتێ بێ تۆ بژیم بڕوا به بونی خۆم ناکه‌م
ئه‌گه‌ر ئاوی چاوم نه‌بێ گڕی دڵم ئه‌مسوتێنێ
ئه‌گه‌ر گڕی دڵم نه‌بێ ئاوی چاوم ئه‌مخنکێنێ
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی لێم ڕه‌نجاوی وه‌فای ئه‌شقت بیر چۆته‌وه
هیوادارم به‌م نامه‌یه دڵت له من پاك بێته‌وه
ئه‌مشه‌و تکام له چاوم کرد ئیتر هێنده بۆت نه‌ڕوانێ
دڵیشم ڕازی کردووه شه‌وان نه‌گری نه‌ڵێ کوانێ
دڵدارت نه‌بێ به‌هه‌شت زیندانه
هه‌رچی دڵ ویستی هه‌ر ئه‌وه‌ش جوانه
دڵ لای هه‌ندێ که‌س پارچه‌یه خوێنه
به‌ڵام لای ئاشق جوانترین شوێنه
دونیا سه‌فه‌ره‌و مرۆڤ میوانه
ئه‌مڕۆ خه‌نده‌یه‌و سبه‌ی گریانه
ویستم دڵ بکه‌م به دیاری به نامه‌یه‌کدا بۆت بنێرم
به‌ڵام چیبکه‌م تۆ خۆت دڵمی ئیتر دڵ بۆ کێ بنێرم
بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستی یه ناگریم وا نه‌ما له به‌ینی من و تۆ
بۆ ئه‌و هه‌موو جه‌فا ئه‌گریم که من کێشام به‌رامبه‌ر تۆ
باران ئه‌بارێ زه‌وی ته‌ڕ ئه‌کات
بمرێ ئه‌و که‌سه‌ی تۆ له یاد ئه‌کات
له من گوڵ ناردن له تۆ بۆن کردن
شه‌رته هاوڕێت بم تا ڕۆژی مردن
له ژوانی دوێنێ شه‌ودا ووتت مه‌رگیش له تۆم ناکات
ئه‌ی بۆ ئێستا نووسیوته بۆم بۆ دابڕان دره‌نگه کات
لێم ببوره که ناپرسم تۆ له کام لایت
چونکه دڵنیام له چاو وون بی له ناو دڵمایت
له‌م جه‌ژن و سه‌ری ساڵه‌دا ڕۆحی منت به قوربان بێت
شه‌وت ڕۆژو ڕۆژت جه‌ژن و جه‌ژنیشت لێ موباره‌ك بێ
ڕه‌نگه بڵێی لێم دووره‌و خه‌یاڵی من ناکات
به‌ڵام دڵنیابه دووری قه‌ت دوو هاوڕێ له یه‌ك ناکات
کام گوڵ له دونیا زۆر جوان و ئاڵه
به‌رامبه‌ر هاوڕێ هێشتا هه‌ر کاڵه
تۆ تابلۆیه‌کی هێنده تۆخی له چاوما کاڵ نابیته‌وه
تۆ ده‌ریایه‌کی پڕ شیله‌ی به ژه‌هریش تاڵ نابیته‌وه
تازه خواردومه سه‌مون و کوبه
یارێکم هه‌یه له کولێی طوبه
تازه خواردومه چا له ناو قۆری
یارێکم هه‌یه له به‌که‌لۆری
تۆ حه‌ز ئه‌که‌یت باخچه‌یه بیت پڕ بی له گوڵی په‌مه‌یی کاڵ
من حه‌ز ئه‌که‌م مۆمێك بم دامگیرسێنی بۆ سه‌ری ساڵ
خۆزگه یار ئه‌بوو به خاوه‌ن قه‌رز لێم
له هه‌موو شوێنێ ئه‌هاته سه‌ر ڕێم
توخوا هاوڕێیان له یادم مه‌که‌ن
ڕۆژانی هه‌ینی سه‌رم لێ بده‌ن
هیوادارم به دڵتان بێت
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » 40 کۆپله هۆنراوه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]