زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن:)
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » هو نرا وة كانى سامان سة نكاوى » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن:)
هونراوةكان زور جوان بوو
سةنكاويةكان لة شةعرة زور زيرةكن:/
دةستخؤش
دةستخؤش سيتاي كول
هؤنراوةكان زؤرخؤش وماناي جوانيان هةبوو
dast xosh sita gyan bo danani honrawakani samman sangawy
hiwadarm sarkaw tw be la honrawakany dasti awish hamisha xosh bet
په‌شـــیمانم
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مندا وشه‌كانت كرد به‌ئاگر
دڵ و جه‌سته‌ی منت سوتان دیاریت كرد به‌كه‌سێكی تر
تۆ ئه‌تزانی كه به‌ته‌نها تۆ شك ئه‌به‌م له‌م ژیانه
به‌س نه‌مزانی خۆشه‌ویستیت ته‌نها بۆ ماڵ و سامانه
ئیتر قه‌ت نابم به دكتۆر بۆ ساڕێژی زامه‌كانت
چاو ماندو ناكه‌م شه‌وانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كانت
بۆ له‌مه‌و دوا ده‌ستی خۆم و وشه‌ی شیعرم وا داخ ئه‌كه‌م
تاوام لێبێت له خه‌یاڵ ونوسینیشدا ناوت نه‌به‌م
چونكه عه‌شقی منت دۆڕان بۆ كه‌سێكی خاوه‌ن سامان
منت به ته‌نها جێ هێشت و شه‌وت پڕ كردم له گریان
چاوانی خۆیشم كوێر ئه‌كه‌م جارێكی تر تۆی خۆش بوێ
شه‌وان فرمێسك بڕێژێ و تاكو به‌ره‌به‌یان نه‌نوێ
**********
بـــه‌هـــار
ساڵی تازه‌ی كورد هاته‌وه وادیسانه‌وه به‌هاره
به‌ڵام نازانم دڵی من بۆچی هێشتا پڕ ئازاره
بۆجه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌هار عاشقان دیاری ئه‌كڕن
من یاده‌كانت سات به‌سات پارچه پارچه دڵم ئه‌بڕن
خۆزگه بۆ نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ دڵمت له‌خه‌م ده‌ركردایه
به‌دیدار و جێژوانێكت خه‌نده‌ت به لێو شاد كردایه
ئه‌وسا ئه‌م وت به‌خته‌وه‌رم ژیانم خه‌می نه‌بوه
چونكه دڵ و ژیانی خۆم به‌قوربانی تۆ كردووه
**********
دڵم بێ تۆ خۆشی نیه بۆیه تۆ به‌دڵ ئه‌زانم
ئه‌گه‌ر بڵێم ڕۆحیشم نیت هه‌ناسه‌ی بۆ دڵ و گیانم
خۆشم ئه‌وێی پیرۆزت بێ ڕۆژی عاشقانی جیهان
دنیا ئه‌كه‌م به‌گوڵی سور دیاری بێ بۆت بۆڤالانتاین
**********
بێشكبه دایم ئه‌نوسم شیعر بۆ عه‌شقی پیرۆزت
گه‌ر داوای خوێنی دڵم كه‌ی ئه‌ڵێم فه‌رموو بیكه نۆشت
بۆیه هێنده خۆشم ئه‌وێی چونكه بێ تۆ منیش نابم
به‌بێ عه‌شق و خۆشه‌ویستیت وه‌كو هه‌تیوی بێ بابم
**********
بێ هیوانیم له‌عه‌شقی تۆ چه‌نكه خۆری ناو ژیانمه
خۆشه‌ویستیت هه‌ناسه‌یه‌و ئێستاكه پێویستی گیانمه
بۆیه شیعرت بۆ ده‌نوسم چونكه بویته هه‌ست و هۆش بۆم
بۆیه بێ باكانه ئه‌ڵێم خۆشم ئه‌وێی زیاتر له‌خۆم
**********
ئاخۆ كه‌ی بێ
من نازانم بۆ وه‌ك جاران
خه‌نده لێوانم شاد ناكا
یادڵم هه‌روه‌كو ئه‌وسا
بیری چاوه‌كانت ناكا
لێیان پرسیم بۆ وا ماتی و
سه‌رتاپا باڵات خه‌م باره
نه‌م وێرا بڵێم دڵه‌كه‌م
لای كچێكی تاوانباره
هه‌موو ڕۆژێك سزای ئه‌دا و
به‌ده‌یان جار ئه‌یشكێنێ
جارێ ژیری ناكاته‌وه و
له باوه‌شیا بیخه‌وێنێ
ئاخۆ ئه‌وڕۆژگاره كه‌ی بێ
كه دڵی من ئاشت كه‌یته‌وه
وه‌كو منداڵێكی ساوا
بۆ باوه‌شتی ببه‌یته‌وه
**********
په‌شیمانی
خـه‌یاڵـم بـووه بـه وشـه هـه‌مـوو زانـیـان بـه دڵـم
تێ گه‌یشتن كه دوای باڵات ته‌نها شه‌یدا و عاشقی گڵم
بێ ده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌رم ناپرسی له پرسه‌ی گیانم
چونكه هه‌رتۆبوی ڕه‌شت كرد ڕۆژی ڕوناكی ژیانم
ئه‌زانم كه په‌شیمانی له‌و بڕیاره‌ی ئێستا داوته
به‌ڵام چی له دڵم ئه‌كه‌ی به گاسنی خه‌م كێڵاوته
بڕواناكه‌م كه‌وا عشقت دڵ دیسان بژێنێته‌وه
گوڵێك كه له‌باخ هه‌ڵوه‌ری،جارێكی تر ناڕوێته‌وه
نامه
وشه‌م شایه‌نی تۆ نیه چونكه له‌روخسارت ناچێ
ئه‌وشیعره‌ی بۆتۆی بنێرم له‌ناخی دڵم ده‌ر ئه‌چێ
په‌نجه‌م كه‌ناوت ئه‌نوسێ ئه‌له‌رزێ و توانای نامێنێ
ئه‌ترسێ جۆرێ بینوسێ دڵی تۆم لێبڕه‌نجێنێ
كاتێ نامه‌ت بۆ ده‌نوسم دڵم ده‌جار خورپه ئه‌كا
نه‌ك وشه‌یه‌كم نوسیبێ كه دڵی تۆم لێ توڕه‌كا
به‌چاو ده‌جار ئه‌ی خوێنمه‌وه و وشه‌وشه ئه‌ی بژێرم
هه‌رچی وشه جوانه‌كانه بۆ به‌رده‌می تۆی ئه‌نێرم
نامه‌كه ئه‌پێچمه‌وه و نه‌ختێ گوڵاوی پیا ئه‌كه‌م
تا كاتێ گه‌یشته ده‌ستت بگه‌ی له دڵه شه‌یداكه‌م
تكا ئه‌كه‌م هه‌ناسه‌كه‌م كاتێ نامه‌كه‌ت خوێنده‌وه
جوابه‌كه‌یم بۆ بنێره به هه‌واڵی بێ خه‌مه‌وه
تا بڵێم ساتێكم هه‌یه له‌ژیانا كامه‌رانم
نه‌ك هه‌رچی خۆزگه و ئاواتمه بیكه‌ی به قوڵپه‌ی گریانم
په‌شیمانم
به‌نه‌فامی خۆشم ویستی نه‌مزانی هێنده بێ وه‌فای
هه‌موو ژیانم سوتان بۆت تۆجارێ بۆ من نه‌گریای
پێت ئه‌وتم عاشقی تۆم عه‌شقی تۆ له‌ناو خوێنمایه
به‌ته‌نها تۆم خۆش ویستوه و تۆ شك ئه‌به‌م له‌م دنیایه
هه‌موو ڕۆژێ به‌ده‌یان جا من خۆم ئه‌كرد به قوربانی
تۆیش خه‌یاڵت لای من نه‌بوو بێ ئاگابووم نه‌م ئه‌زانی
له‌ناكاو ون بووی له‌چاوم ڕۆشتی و جێت هێشتم به‌جارێ
هه‌زار جار تكام لێ كردی نه‌ئه‌هاتی بۆ دیدارێ
چاوه‌ڕێی ڕۆژی ئاهه‌نگ بووم ڕێگه‌ت گۆڕیم بۆ دابڕان
خۆشی و خه‌نده و پێكه‌نینت به جارێ كردم به گریان
تۆ وای له ئاهه‌نگ و شادی حاڵی دڵی من نازانی
من ئه‌گریم بۆ ئه‌و ساتانه‌ی كه خۆم ئه‌كرد به‌قوربانی
په‌شیمانم ئیتر تاهه‌م وشه بۆ تۆ ناهۆنمه‌وه
ڕۆژێكی تر وه‌كو جاران بۆ ناو دڵمت نابه‌مه‌وه
تۆ قه‌رزاری عه‌شقی منی هه‌تا مردن شه‌رمه‌زاری
به‌ده‌ستی خۆت خاپورت كرد عه‌شقێًكی پڕ له‌یادگاری
سه‌ردان
پێم خۆش بوو سه‌ردانت بكه‌م تابیری خۆمت بێنمه
به‌ڵام چاوم ڕێگه‌ی نه‌دا وه‌ك جاران بت بینمه‌وه
زۆرم هه‌وڵ له‌گه‌ڵی دا وتم بۆ شێوه‌یت ناوێ
خۆتۆ جاران بێ شێوه‌ی ئه‌وهه‌ڵت نه‌ده‌كرد بۆ تاوێ
وتی جاران دڵی تۆبوو بۆیه لای منیش شیرین بوو
ئێسته تۆلای ئه‌و نه‌ماوی و ئه‌ویش له‌ناومنا تیاچوو
چونكه خۆشی تۆی نه‌هێشت وگشت جوانی له‌لای منیش كوشت
هه‌رچی ئاوی چاوت هه‌بووهه‌ر ئه‌و بوو كه به‌منی ڕشت
وه‌ره‌وه
هه‌ركاتێ یادی تۆم كردبێگریانێ یه‌خه‌ی پێ گرتووم
جانازانم دوری تۆیه یان خۆم له خه‌ما ون بووم
كه‌سێ شك نابه‌م هاوڕێم بێ ،بۆته‌نیایی و خه‌م و ئازار
چونكه كه‌س وه‌ك تۆ نازانێ به‌حاڵی دڵی بریندار
بۆیه تكاده‌كه‌م گوڵم وه‌ره‌وه ڕۆژێ له‌ڕۆژان
هه‌تاده‌ستم له‌ملت كه‌م نه‌م مێنێ گشت ئازار و ژان
سه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵ
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ماندووی خۆم
شیعرم به‌ڕۆح بۆ نوسیوی
گه‌ر لۆمه‌م كه‌ن له‌سه‌ر عه‌شقت
دیاره كه كه‌س نه‌ی ناسیوی
گوڵم تۆ تاكه كه‌سی
شایه‌نی وشه‌ی شاعیری
هه‌تا ئێستا تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی
سه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵی دڵی
بۆیه ڕۆحم بۆته پێنوس
بۆ نوسینی شیعر بۆتۆ
خۆم به‌خاوه‌ن دڵ نازانم
چونكه دیاریه به عه‌شقی تۆ
خه‌ڵوه‌تگای خه‌م
وا ماوه‌یه‌كه ڕاهاتوم له‌گه‌ڵ خه‌مو ژان هه‌ڵئه‌كه‌م
بڵێی ڕۆژێ تر بتوانم له ژوانێ به‌تۆ بگــــه‌م
زۆر له مێژه به‌ئاواتم كه‌بت كه‌م به‌هاوسه‌ری خۆم
چونكه خۆت به‌ڵێنت پێ دام وتت بێ تۆ هه‌رگیز ناڕۆم
كه‌چی ئێستا به‌جێم دێڵی و له ئاهی دڵم ناترسی
له خه‌م و ژانی ئه‌م دڵه و فرمێسكی چاوم ناپرسی
دڵنیام كه تۆ وانه‌بوویت ئێستاش بڕواناكاه‌م وابی
نازانم یه‌خه‌ی كێ بگرم كێ وای كرد تۆ بێ وه‌فابی
ئێستا خۆشیم هیچ نه‌ماوه و خه‌نده‌یش ئه‌ڵێ ڕوت تێ ناكه‌م
تۆسینه‌ت خه‌ڵوه‌تگای خه‌مه و منیش له‌گه‌ڵ خه‌م هه‌ڵناكه‌م
خۆشه‌ویستیت
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی خۆشه‌ویستیت
بۆته به‌رنامه‌ی ژیانم
عه‌شقت بۆته دانه دانه‌ی
خڕۆكه‌ی خوێنی ناو گیانم
بۆتۆ ئه‌ژیم بۆتۆ ئه‌مرم
هێند ئولفه‌تم پێوه گرتووی
هێنده له‌خوێنماژیاوی
تابه‌خوینی من گه‌وره بووی
بۆیه هه‌تاكومن مابم
ناتوانم بیرت به‌مه‌وه
جونكه تۆ له دڵمائه‌ژیت
چۆن له‌خۆمت جیاكه‌مه‌وه
كێ بێ ؟!
پێم ئه‌وتی جێم مه‌هێڵه
كه ئه‌زانی بێ تۆ ناژیم
پێم ئه‌وتی بۆ كوێ ئه‌ڕۆی
له‌ژوانێ له‌گه‌ڵ كێ بگریم
كێ بێ خه‌مم له‌گه‌ڵ به‌شكاو
دڵی ته‌نیام ژیر كاته‌وه
كێ بێ شه‌وانی ته‌نیای
بۆ جێژوانم بباته‌وه
سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستیت
سه‌ره‌تایه و خۆشه‌ویستیت
له‌ناو دڵما ئه‌ڕوێنم
ئه‌گه‌ر داوای ڕۆحیشم كه‌ی
به‌ده‌ستی خۆم بۆت ده‌ردێنم
چۆن له‌خه‌یاڵ ده‌رت بێنم
هه‌میشه جێ و لانه‌ی خۆته
چۆن دڵی من یادت نه‌كا
كه‌به‌یادی تۆوه به‌نده
عه‌شقت خوێنی ناو ده‌مارمه و
دڵمی لێ داگیركردووه
وا هۆگری عه‌شقی تۆیه
كه خۆمی له بیری كردووه
بۆ بێ ده‌نگی ؟
بۆ بێده‌نـگی نـامـدوێنی چـی بـلـَێم بیكــه‌م به تكــات
به‌ته‌نها چاوم خۆش ئه‌وێ گه‌ر بڵێی ئه‌یكه‌م به‌فیدات
دڵ له سینه بێته ده‌رێ بۆت ده‌ر دێنم بێ شـك بـه لـێـم
هه‌ر وشه‌یه‌ك لای تۆ جوانه من به هۆنراوه بۆت ئه‌ڵێم
بێ شكم جوانترین كه‌سی ، لـــه ئه‌ویـنـیـشــت دڵنیام
كه‌ئه‌ت بینم تۆی خه‌یالـَم فـرمێسكـمی كاتێك ته‌نیام
بۆیه لای كه‌س باست ناكه‌م تا كـه‌س تێ نـه‌گا له دڵم
تا هیچ كه‌سێ ئاشنا نه‌بێ به‌ڕه‌نگ و ڕوخـسـاری گـوڵـم
ئه‌و كه‌سه‌ی من خۆشم ئه‌وێ له‌ناو دڵما گه‌وره ئه‌بێ
بۆیه حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێ به‌دیداری چاوی شادبی
پرسه‌ی عه‌شقێك
بــــۆ سـه‌فـه‌ری كــت و پـڕت.. چـ شیـعـرێـكـت بۆ بنوســم
زمــانـم لاڵه و بــێ هـه‌ستـم پـه‌نـجـه‌ی شـكـاوه پـێنـوســم
تــكـام ئـه‌كـرد سـه‌فـه‌ر مـه‌كـه نـه‌بـا بـمـری و نه‌ت بینمه‌وه
گــوڵـی نـائـومــێدی و گــریـان بـێتـه نـاو بــاخـی ژینمه‌وه
هــه‌زار خـۆزگـه‌ت لـه دڵــدا بـوو هـه‌مـوویت بـرد له‌گه‌ڵ خۆتا
دڵـــی ســـه‌دانـــی وه‌كـــو مــن تــامـــه‌زرۆیه له حه‌سره‌تا
بــــۆ ئه‌م كۆچ و سه‌فه‌ره‌ی تــۆ و له‌تاو ئازاری دابڕان
چــــاوی هـــه‌مـــوو هـــاوڕێكانـــت بــه جارێ هاتنه گریان
لـــــێم بــــبوره كــــــه‌ناتوانم زیــاتر وشه‌ت بۆ بهۆنمـه‌وه
بـــه‌جـۆرێ مـات و مــــه‌لـــــولم له هیچدا خــــۆم نابینمه‌وه
ده‌ستــــــه‌كـــــانی منیش وه‌ك تـــۆ ئێستـــا بێ هێزه بۆ دوری
فــــرمێســــك لـــه‌چـاوم بـڕاوه هه‌مووی بۆكۆچت هه‌ڵوه‌ری
جاران
جاران كه ئه‌هاتم بۆلات گوڵی سـوربوو دیاری ده‌ستـم
هه‌زار جاران پێم ئه‌وتی تۆی ئاوات و تۆی مـه‌به‌ستم
به‌ڵام ئێستا په‌شیمان له گشـت ئـه‌وینداری جــاران
په‌شیمانم له‌و شه‌وانه‌ش كه‌فرمێسكم بـۆت ئه‌بـاران
چونكه شایه‌نی عه‌شق نیت تۆنابی بۆ خــۆشه‌ویستی
بـــێ وه‌فای به‌رامبه‌ر عاشق بۆ ئازاری بێ ده‌ربه‌ستی
بــێ شكم دڵت بـێ سۆزه به‌س پــڕه لــه فێڵ و درۆ
تـاوانه دڵی بـــه‌وه‌فام بكه‌م به‌دیلی ده‌ستــی تـۆ
بێ ئاگابووم
نه‌مزانی كه‌وا بێ وه‌فای بۆیه به‌دڵ خـــۆشم ویستی
حه‌یفێ ئێستا تێگه‌یشتم به‌رامبه‌ر به من بێ هه‌ستی
بۆ كه‌سێ تر خۆت ئه‌نوێنێ بۆ ئه‌وته عه‌شق ودڵداری
به‌س لای من زۆر بێ بایه‌خی هه‌تا ئه‌مری شه‌رمه‌زاری
بڕۆ قه‌ت خۆشی نه‌بینی نه‌لــــه‌خۆت و نه‌له‌ژیانت
عه‌شقم و لاوی منت ســـوتان بۆ تام‌و چێژێكی گیانت
داواكارم كه‌ڕۆژێ بێت و خـوای ئه‌م عه‌شقه‌م بتسوتێنێ
له دنیا به‌بێ خـۆشیت كـــاو تۆڵــه‌ی دلمت لێ بسێنێ
ئاهی دڵم
ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانم كه‌ی زۆر شـێواوه لـه‌چاو جــاران
جـاران هـاوڕێم پێكه‌نین بوو ئێستا گـۆڕاوه بـۆ گــریــان
فرمێسكی چاوه‌كانی خۆم بـه‌ســه‌ر بـاڵای تۆدا بــاران
كه‌چی تۆ برینه‌كانمت ته‌نهــا جارێ نه‌كرد ده‌رمـــان
شـه‌رمـه‌زاری ئـه‌وینم بـی شـه‌وت پڕكـردم له‌گریان
بێ خۆشی و بێ خه‌نده‌ت كردم ته‌مه‌نی لاویمت سوتـان
من دڵـــی خۆمم بۆ ناردی دیارم كرد به ئـه‌وینی تـــۆ
نـه‌مزانی خـۆشـه‌ویــسـتی تـۆ بنیـات نـراوه بـه‌درۆ
گریانت به چاوم ناسـاند خه‌نـده‌ت لـه لێوانـم تـۆران
ئاهی ئه‌م دڵه به‌سۆیـه‌م خوایه تۆش بێنێته گـــــریان
ساڵی تازه
سـاڵی تازه كه تۆ هـاتی مـن نـه‌مـزانـی خـه‌مـت پـێیـه
بۆكــوێ هاتوی تۆنازانـی لای ئێـمـه كـوا خـۆشـی لـێیه
سـاڵی تازه خه‌نده‌ی كوشتم تۆی به ئاواتی خـۆت گـه‌یـان
ئـاخۆ چه‌نـدان دڵی تــری وه‌كــو مــنت كـردووه وێـران
بۆ ڕه‌حمێ ناكه‌ی به ئـه‌شكم خۆجاران خـۆشت ئـه‌ویستـم
ڕۆژانه ده‌یان جار ئه‌ت وت تۆی ئاوات و تـۆی مـه‌به‌ستـم
بیرته عه‌تره‌كه‌ت بۆ هێنام په‌نجه‌م به‌ر په‌نجه‌كانت كه‌وت
وتت ده‌ستت به‌جێ بێڵه ...ده‌بـــا دیـاری مـن بـێ بـۆ خــۆت
بـه‌ڵام ئێستا ده‌سـتـێـكی تـر به‌ده‌ستی نـاپـاكـت ئـه‌گـریت
ئـه‌ی نـازانـی ڕۆژێ دادێ بـۆ یـادگاری و ده‌ستم ئه‌گریت
چـونـكه دڵنیام یـاری تـازه‌ت وه‌ك مـن نیـه نات لاوێنـێ
گـه‌ر حـه‌زت لـه چـاویـشـی بـوو ئامـاده‌بێت ده‌ری بێنێ
بـــــــــــێ وه‌فـــــــــــا
ڕۆژانــــێ بـوو سـه‌مـات ئـه‌كـرد لـه‌بـه‌رده‌مـمـا خـۆتت ئــه‌نــوان
چـــــی خـه‌مــی مـن هـه‌بـو ئـه‌تـخـوارد گـوڵـت له ڕێگه‌كه‌م ئه‌ڕوان
دڵــــت تـه‌واو داگــیر كــردم شـه‌یدات كـردم بـه‌عـه‌شـقـی خــۆت
مـنــــیـش ژیـانم پـێ بـه‌خـشـیـت چـاوم كـرده چـرای رێ بـــۆت
بـیــرتـه ڕۆژێـك گـوڵـت پـێ بـوو ده‌سـتـم هـێنـا لـێـت وه‌رگـــرم
گـــوڵـــه‌كــه‌ت لابــرد بــۆ ئــه‌وه‌ی لــه‌جــێـی ده‌سته‌كانت بگرم
وتــت هـاتـووم بـیـسـه‌لـمـێنم عـه‌شـقـت لـه‌دڵـم ده‌رنــاچــــێ
هـــه‌مــوو كــات تــامــه‌زرۆی ئــه‌وه‌م بـیـكه‌م له لێوانت مـاچـێ
گــشـت جـێ ژوانـێ ئـه‌نـه‌خـشـێنـم بـه مـاچ و یـادگـاری شـیریـن
شـه‌وانـه جـێـی مـاچـه‌كانـت هـه‌تـا بـه‌یـانـی بـۆت ئـه‌گــــرین
واتـێكـه‌ڵـی ژیـنـم بـوبـوی قـه‌ت بــیرم لـه‌لای خــه‌م نـــه‌بــوو
لـــه دڵــمــا بــاســی دابــڕان بـه‌هــیـچ جـۆرێ بــونــی نــه‌بوو
هـــێــنــده‌ی نـه‌بـرد تــۆ ئــاشـنـابـووی به‌كه‌سێكی ســه‌رمایه دار
یــادگـــاریـه‌كـانـت پــێ كــردم بــه‌شـیــوه‌ن و گــریـــــان و زار
ئـیــتر دڵـنیــا بــووم لـــه‌دڵــت عـــه‌شقــی تــۆ بـه‌س بۆ سامانه
ئـه‌گــریـم بـۆ ئــه‌و جــێ ژوانــانه‌ی ماچ دیاری بوو له‌به‌یــنــمانــا
گـــه‌ر عـــه‌شــق وابێ له‌تــۆم دی ... ئیـــتر بـــاوه‌ڕ بــه‌كـه‌س ناكه‌م
دڵی پــڕ ســۆز و ئــــه‌وینــم پێشـــكه‌شـــی بــێ وه‌فــا نـــاكــه‌م
كوڕی هه‌ژار
كاتێك سه‌یری سیمام ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن كـوڕێكی خـه‌م باری
بۆیه كه‌سـیـش خـۆشی ناوێی چونكـه تۆ كـوڕی هـه‌ژاری
تـكـام ئـه‌كـرد هـۆ كـچـیـنه عـه‌شـق لـه گـیرفاندا نیه
كـه‌سـێ كـه‌بـۆ پـاره ویـستـت دڵـنـیـابه عه‌شقی تیانیه
ئـێـوه وا ئـه‌زانـن هـه‌ژار دڵیـشـی بـێ سـۆز و هـه‌ستــه
چـونكـه مـانـای عه‌شق نازانن چاوتان به‌س بۆ سامان مه‌سته
سـه‌روه‌ت عـه‌شـق بـێ تـامـاوم دڵـم نـاكـه‌م به ئه‌ویندار
چـونكـه هـیـچ دڵـێ بـۆ عـه‌شـق پـاك نیـه وه‌ك دڵی هه‌ژار
[email protected]
گه‌ر هه‌موو کاتم بۆتۆ بێت هێشتا به‌که‌می ئه‌زانم
تۆ تاقانه‌له‌ناو دڵما له‌ناو گشت هاوڕێکانم
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » هو نرا وة كانى سامان سة نكاوى » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]