تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکووری کوردستان کە ماوەیەکە بۆتە جێگەی باس وخواسی چینی رۆشنبیرو هونەرمەندانی تورکیا،کەناڵەکانی راگەیاندنی ئەو ووڵاتە رای زۆربەی ئەدیب و هونەرمەندانیان وەرگرتووە،
دەرکەوتووە زۆربەیان پێشوازی لە چارەسەری پرسی کورد دەکەن،
خوازیارن چیتر زمانی فیشەک زاڵ نەبێت بەسەر زمانی دانوستان و لێکتێگەیشتندا.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە،هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەهسوون قورمز گول کە لە بنەرەتدا کوردە ئامادە نە بووە لەو بارەیەوە هیچ قسەیەک بۆ میدیاکان بکات،وتویەتی:پێویست ناکات قسە لەو پرسەدا بکەم.
رۆژنامە نووس محمود سادق محەمەد لە لێدوانێکدا رایگەیاند:بە بروای من بێدەنگ بوونی هونەرمەندی گەورە مەهسوون'لە ئاست پرسی کورددا،ئەوە ناگەیەنێت کە دژایەتی گەلەکەی خۆی بکات،ئەو لەو ڕووەوە خاوەنی رابردویەکی پڕشنگدارە،گۆرانی بۆ تراژیدیای هەڵەبجە وتوە لە رێی فیلمێکەوە داوای راگرتنی خوێن ڕشتنی کردووە لە نێوان کوردو تورک دا،لە کێک لە براکانی لە ریزی گەریلاکانی(پە کە کە)شەهید بووە،ئەمانە هە مووی دڵسۆزی و پەرۆشی مەهسوون دەردەخەن بۆ گەلی کورد،کاتێکیش لە ئێستادا ئامادە نیە قسەیەک بکات،دەیەوێت پێمان بڵێت(کاتێک سەیری کارەکانی رابردووم بکەن چ پێوویست بکات پرسیارم لێبکەن).ماهسوون ساڵی 1969 لە یەکیک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگای دیار بەکر هاتۆتە دنیاوە،ساڵی 1993 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی تۆمار کردووە،تائێستا هیچ کامێک لە هونەرمەندە گۆرانی بێژەکانی تورکیا نەیانتوانی وە لەرووی فرۆشتنی ئەلبوومەکانیانەوە خۆ لە قەرەی مەهسوون بدەن.