تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ‌وه لامی چۆپی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2

[size=16]دةستت خؤش ليزان خان ؤ ئة بابةتة[/size]

1

http://www.kurdup.com/uploads/81fe794a62.bmp


جارێکیان له‌ سوێده‌وه له‌ لایه‌ن به‌ڕێز نیان مسته‌فا قادره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند چۆپییدا ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند جلوبه‌رگێکی کوردی بۆ بدورێت . که‌ ‌ کۆمپانیایه‌کی کوردییه‌ و ده‌خوازێت له‌و بواره‌دا کاربکات. دوای ئه‌وه‌ی هونه‌ره‌ند ڕازی ده‌بێت، ڕاستییه‌که‌ی وا تێده‌گات ئه‌وه‌ کارێکه‌ زیاتر بۆ ڕیکلام کردنه‌ و‌ خانمێکی کورده‌ و ده‌یه‌وێت به‌ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ند چۆپییه‌وه‌ ڕیکلام بۆ خۆی بکات هونه‌رمه‌ند چۆپی بڕیار ده‌دات که‌ به‌ بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ی بۆ بکات،‌ به‌ڵام کاتێک جله ‌کوردییه‌کان ته‌واو ده‌بێت به‌ڕێز نیان داوای پاره‌ ده‌کات و پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت هونه‌رمه‌ند چۆپییش پێی واده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌کوو هاندانێکیش بێت گرنگ نییه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند چۆپی له‌ چه‌ندیین چاوپێکه‌وتندا له‌ تیڤیه‌کان باسی نیان خانم و ده‌ستڕه‌نگینی ئه‌وی کردووه‌. دووساڵ پێش ئێستا هونه‌رمه‌ندچۆپی به‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ داوا له‌ نیان خانم ده‌کات که‌ له‌سه‌ر که‌واکه‌ی ، که‌وایه‌کیتر بدوریت مۆڵه‌ت ده‌دات یان نا؟. له‌وه‌ڵامدا نیان خانم ده‌ڵێت من پێم ناخۆشه‌ له‌سه‌ری بدوریته‌وه‌ ، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ چۆپی تێده‌گات مافی نیان خانمه‌ و واز ده‌هێنێ و ئه‌و باسه‌ کۆتایی پێ دێت دوای ئه‌وه‌ش له‌ ستۆکۆڵم هونه‌رمه‌ند چۆپی ئاهه‌نگی ده‌بێت، نیان خانم له‌ سۆڵناهاڵن به‌ چه‌پکه‌ گوڵێکه‌وه‌ پێشوازی له‌ چۆپی کردو هیچ گله‌ییه‌کی نه‌بوو ئیتر نازانم ئه‌م گازنده‌ییه‌ی ئێستای له‌ چی؟. ئه‌وه‌ی که‌ نیان خانم باسی لێوه‌ ده‌کات له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له ‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕزگار ڕه‌زا چوچانیدا به‌ناوی (به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جاران له‌ % 75 گۆڕانکاری له‌سوید ڕویداوه‌‌ بۆ پۆشینی جلوبه‌رگی کوردی له‌لایه‌ن گه‌نجه‌ کورده‌کانه‌وه‌ ‌......... رزگار ره‌زا چوچانی / ستۆکهۆڵم). نیان خانم له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت هونه‌رمه‌ند چۆپی کۆپێ دیزاینی منی کردووه‌ به‌ بێ پرسی من و ئه‌مه‌ کارێکی نایاساییه‌. به‌ڵام ناڵێت کامه‌ جل و له‌ کام ساڵ له‌ به‌ری کردووه‌ و چۆن ئه‌و دیزاینه‌ هینی ئه‌وه‌؟.!!!. زۆرن ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ له‌و شێوه‌یه‌ی نیان خانم کار ده‌که‌ن.گه‌ر کۆمپانیایه‌ك دیزاینی ئه‌و بڵاو بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ چ تاوانێکی چۆپی تێدایه‌ . ‌من لێره‌دا ده‌پرسم نه‌ده‌کرا نیان خانم که‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی هونه‌رمه‌ند چۆپی لایه و په‌یوه‌ندێکانیان زۆر باشه‌‌ ته‌له‌فۆنێك بکات و بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك و ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌مان بۆ خۆی کردبا و نه‌بێته‌ باسێکی ڕۆژنامه‌وانی؟؟؟. یان هه‌ر ده‌یه‌وێت ڕیکلام بکات بۆ کاره‌که‌ی؟.وه‌کوو خۆی ده‌ڵێت له‌ هاوسه‌ره‌که‌م زیاتر که‌س یارمه‌تییم نادات. بۆ دوهه‌م جار ده‌ستێك جلی کوردی تری بۆ چۆپی دوری و دووباره‌ پاره‌ی خۆی وه‌رگرت، هه‌تا ئێستا هه‌ر له‌به‌ری نه‌کردووه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ دوراوه‌ ئێمه‌ له‌ به‌ر براده‌ری و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌ گه‌ڵ نیان خانمدا هه‌مانه‌ هه‌ر پێشمان نه‌وت و گله‌ییه‌کانمان لای خۆمان هێشته‌وه‌. ئێستا له‌ که‌رکووك کۆمپانیایه‌کی زۆر چاك درووست بووه‌ که‌ هه‌ر ده‌م به‌ دیاری جلوبه‌رگی کوردی بۆ چۆپی ده‌نێرێت به‌ ناوی (ده‌ڤه‌ر)ه‌وه‌،که‌ زۆر سه‌ر قاڵه‌ و هه‌تا دێت کاره‌کانی جوانتر ده‌کات و خه‌ڵکی سه‌ره‌یان بۆ گرتووه و چه‌ندیین خه‌یات و کرێکار لای کار ده‌کن‌. به‌ ووته‌ی خاوه‌نی کۆمپانیای ده‌ڤه‌ر خۆی ده‌ڵێت که‌ یه‌که‌م جلی کوردییم بۆ هونه‌رمه‌ند چۆپی دوری به‌ ده‌یان داواکارییم لێکرا که‌ هه‌مان جلیان بۆ بدوورم. ئیتر بۆچی نیان خانم وا ده‌زانێت چۆپی هه‌ر ده‌بێت لای ئه‌و جله‌کانی بدورێت؟ . که‌ ده‌ڵێت چۆپی له‌ به‌ر گرانی لای من نایدورێت،مه‌رج نییه‌ یه‌ك جار جلی لای به‌ڕێزی دوریبێت ئیتر هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌ر ده‌بێت لای ئه‌و بیدورێت. ناوچه‌کانی کوردستان زۆرن و له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك جۆرێك جلوبه‌رگی کوردی ده‌پۆشن، ته‌نانه‌ت جلی کوردی سابڵاخ و سنه‌ جیاوازی هه‌یه‌ . نابێت نیان خانم وا تێبگات ئه‌و بووه‌ته‌ خاوه‌نی جلی کوردی و هه‌ر که‌سێك بیه‌وێت جلی کوردی له‌به‌ر بکات ده‌بێت پرس به‌و بکات. ئێمه‌ ئه‌مه‌ وه‌کوو ڕیکلامێك ده‌بینین که‌ نیان خانم ده‌یکات بۆ گه‌رم کردنی کاره‌که‌ی خۆی، ئه‌و شته‌ی که‌ نیان خانم باسی لێوه‌ ده‌کات دوره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌،ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌بوایه‌ ناوی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ یان ئه‌و کۆنسێرته‌ی بهێنایه‌ که‌ چۆپی دیزاینی جلی ئه‌وی له‌ به‌ر کردووه‌ .


                         lezan net

یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ‌وه لامی چۆپی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌