ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ئاگاداریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌ری كاری رۆژنامه‌وانی هونه‌رمه‌ند » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
دوای رێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو بیسهرانو هونه‌ردۆستانی هونه‌رمه‌ند (ئه‌یوب عه‌لی)و، گشت ده‌زگا راگه‌یاندنه کورده‌یه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. هونه‌رمه‌ند (ئه‌یوب عه‌لی) ده‌ڵێت: من هه‌میشه خۆم به به‌رپرس زانیوه له جوانترین مهمهله کردندا له‌گه‌ل هه‌ست و نه‌ستی هه‌وادارانم و هه‌میشه به رێز و به‌هاییه‌وه خۆشهویتیهكانیان وه‌ر ده‌گرم و ده‌یانكه‌مه هه‌وێنی كارێكی باشتر له‌به‌رهه‌مه یه‌ك له دوایهكهكانمدا. له‌هه‌ر كارێكی هونه‌ری و رۆژنامه‌وانیدا راستگۆیانه و به ئه‌مه‌كه‌وه په‌یامه‌كانی خۆم گه‌یاندوه‌و هه‌ر ئه‌م رێسای كاركردن و رێگا راسته هونه‌ریه‌م كردۆته جێێ متمانه‌و خۆشه‌ویستی خه‌لك، بۆیه راستگۆیی و پاكی و خزمه‌ت كردن، یه‌كه‌م ئامانجی به‌رهه‌م هێنانو داهێنانی هه‌ر كارێكی هونه‌ریم بوه. به‌ڵام هه‌ندێك جار له‌لاین هه‌ندێك كه‌سدا ئه‌م نه‌رم و نیانی و رێز و حورمه‌ته به ئاراسته‌یه‌كی چه‌وتی دا ده‌به‌ن و خۆم و زۆربه‌ی هه‌وادارانیشم توشی نیگه‌رانی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی زۆر پیویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێت ئه‌و كاره رۆژنامهوانیانهیه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك مالپه‌رو رۆژنامه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و، زۆر كات به بێ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی گۆرانكاری له پرسیار و وهلامهكاندا ده‌كرێت و هه‌ندێك قسه‌و په‌یامی نا دروست به‌ناوی هونه‌رمه‌ند بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و، ده‌یكه‌نه به‌رپرسیاریه‌تێكی مێژووی له ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ندا. هه‌ر وه‌ك له‌م چه‌ند ماوه‌یه‌ی پێشودا به‌ناوی هونه‌رمه‌نده‌وه چه‌ندین په‌یامی جۆراوجۆر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و لاپه‌ری رۆژنامه‌و مهلپهرهكانیان پی پركردۆته‌وه كه زۆربه‌شیان دورن له راستیه‌وه، یاخود چاوپێكه‌وتنێكی سالێك به‌ر له ئێستا بلاو ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رده‌م و بابه‌ته‌كه‌ی زۆر جیاوازه له‌گه‌ل كار و بۆچه‌نه‌كانی ئه‌مرۆدا. بۆ ئه‌م جاره به پێویستی نازانین كه ناوه‌كانیان بڵاو بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام
لێره‌وه هونه‌رمه‌ند ناچار ده‌كرێت بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی به‌ناوی ئه‌وه‌وه بكرێت رێگای یاسای ده‌گرێته به‌رو، بۆ دڵنیایی له‌هه‌ر هه‌والێكی راست و دروستی هونه‌ری و كۆمه‌لایه‌تی و هه‌ر چالاكیه‌ك، ده‌كرێت به‌ر له بڵاو كردنه‌وه‌یدا په‌یوه‌ندی به مالپه‌ری هونه‌رمه‌نده‌وه بكرێت بۆ دلنیا بوون و متمانه به‌خشین به به‌بات و په‌یام و هه‌واڵه‌كه. ئه‌گه‌ر نا كه‌سی نوسه‌رو ده‌زگا بلاو كراوه‌كه‌ش روو به‌رووی لیپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
ئه‌یوب عه‌لی ده‌ڵێت: ناخۆشترین كات و ساتم ئێستایه كه به‌وهه‌موو خۆشهویتیهی له نێو نێو ناخمدا هه‌یه به‌رامبه‌ر به بیسه‌ران و هونه‌ردۆستان و ده‌زگا هونه‌ری و راگهیاندهنهكهندا. به‌م زمانه بپرژێمه سه‌ر نووسین و ئه‌م ئاگاداریه بڵاو بكه‌مه‌وه، به‌لام بۆ دڵنیا بونتان ئه‌م هه‌وڵه‌شم هه‌ر بۆ خزمه‌ت كردنی ئێوه‌یه‌و تا زیاتر له راستی و پاكی و په‌یامه‌كانم نزیك‌و ئاگادار بن.
.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » ئاگاداریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌ری كاری رۆژنامه‌وانی هونه‌رمه‌ند » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]