تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

ده‌ست خۆش

7

ده ست خؤش

وه ى به خيير بيت

6

dea sr karm peta

5

dea sr karm peta

4

zor swpas hawrean

3

وةلا هةر ئةوةمان كةم بوو
دةستت خؤش بيت

2

به‌خێر بێت ده‌ستت خۆش بێت

1

ماوەیەك بەر لە ئێستا لە چەند گۆڤار و ماڵپەڕێكی عێراق و عەرەبی و كوردیش هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە كچە هونەرمەندی لوبنانی باشكال مەشعەلانی زۆر حەز دەكات سەردانی عێراق بكات و لە نزیكەوە شاری بەغدا ببینێ، بەڵام لەبەر نالەباری بارودۆخی ئەمنی و نەبوونی سەقامگیری لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەوا سەردانی شاری هەولێر دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت لە هەولێر چاوی بە جەماوەری خۆی بكەوێت و چەند ئاهەنگێكیش لە شاری هەولێر ساز بكات.
بۆ پتر بەدواداچوونی ئەم بابەتە گوڵان بە پێویستی زانی پەیوەندی بە كچە هونەرمەندی لوبنانی باسكال مەشعەلانییەوە بكات، سەرەتا تۆزێك پەیوەندییەكە ئەستەم بوو، بەڵام دواتر لە رێگای نووسینگەی تایبەتی خۆیەوە توانیمان پەیوەندی پێوە بكەین و چەند پرسیارێكمان ئاراستەی كرد كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.

سەرەتا دەربارەی ئەو لایەنەی كە بە داوەت كردنی هەستاون بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات باسكال گوتی: هاتنەكەم بۆ عێراق لەسەر داوەتی ژمارەیەك لە رێكخەرانی ئاهەنگەكانە.

*ئایا هاتنی تۆ بۆ كوردستان كەی دەبێت؟
- پەنا بە خوا ئەگەر هیچ رووداو یان پێشهاتێك نەیەتە ئاراوە من جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەولێر دەبم.

* تۆ شاری هەولێرت هەڵبژارد و بۆ چی هەولێر؟
- بەڵی من ئەو شارەم هەڵبژارد، چونكە ئەوانەی داوایان لێكردووم بێمە عێراق هەموویان لە شاری هەولێرن، هەروەها ئەوەشیان پێ گوتوم كە بارودۆخی شاری هەولێر زۆر ئارام و سەقامگیرە بە پێچەوانەی ناوچەكانی دیكەی عێراق.

* ئەگەر پرۆژەكە سەركەوت چی پێشكەش دەكەی؟
بەشێكی زۆر لەگۆرانییە كۆن و نوێیەكانم پێشكەش دەكەم، چونكە ئەمە دەبێتە جاری یەكەم كە جەماوەری عێراقی لە نزیكەوە دەبینم لەسەر خاكی عێراق.
* جگە لە گۆرانی هیچ پرۆژەی خێرخوازیت نییە لەو سەردانەدا پێشكەشی بكەی؟
- تا ئێستا هیچ پرۆژەیەكی لەو جۆرە نییە، بەڵام ئەگەر داوام لێبكرێت ئەوا بێ دوودڵی لێی دوا ناكەوم.

* تۆ باس لەوە دەكەی كە شاری بەغدات زۆر خۆش دەوێ هۆكاری ئەم خۆشەویستییەی تۆ بۆ بەغدا چییە لەو كاتەی تا ئێستا نەتبینیوە؟
- راستە بەغدام زۆر خۆش دەوێ بێ ئەوەی بیبینم، بەڵام زۆر شتم دەربارەی ئەو شارە گوێ لێ بووە، چونكە شارێكی جوان و شارستانییە و پرە لە كلتور و فەرهەنگ، هەروەها خاوەن مۆسیقایەكی خۆش و بەناوبانگە، هیوادام ئاشتی و ئارامی سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە.

*كار و پرۆژەی نوێت چییە؟
- بەم دواییە ئەلبوومی (بحبك انا بحبك)م بڵاوكردەوە و گۆرانییەكەش سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا، دواتر گۆرانییەكەم بە شیوەی ڤیدیۆ كلیپ بەسەرپەرشتی دەرهێنەر لەیال راجح تۆمار كرد.
*چیت هەیە بە جەماوەری خۆی بڵێی لە كوردستان؟
- هیوای جەژنێكی خۆش و ئاشتی سەركەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم دەخوازم پەنا بە خوا لە كاتێكی نزیكدا یەكتر دەبینین، و زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان و سڵاوم هەیە بۆ خوێنەرانی.