تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

ليدوان نووسی:

[size=16]واللة ئينجا ئيستا خةلك هةموو سةيرى ئةو زنجيرة بيانيةنة دةكات ..... ئةويش لة بةر ئةوةى زنجيرى كوردى زور كةم بووة ...

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم سةركةوتو بيت [/size]

سوباس كوله كه م تؤش سه ركه وتو بيت

6

ليدوان نووسی:

[size=16]واللة ئينجا ئيستا خةلك هةموو سةيرى ئةو زنجيرة بيانيةنة دةكات ..... ئةويش لة بةر ئةوةى زنجيرى كوردى زور كةم بووة ...

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم سةركةوتو بيت [/size]

5

[size=24]هاهاهاها ئةرى برسياريك هيج ناو هةية بةناوى دراماى كوردى هةتا هى دونيا هةبى [/size]

4

[size=16]نازانم ئه‌بێت زنجیره‌ و دراماکانی خۆمان چیبن هه‌تا سه‌یریان بکه‌ین.[/size]

3

ليدوان نووسی:

[size=16]واللة ئينجا ئيستا خةلك هةموو سةيرى ئةو زنجيرة بيانيةنة دةكات ..... ئةويش لة بةر ئةوةى زنجيرى كوردى زور كةم بووة ...

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم سةركةوتو بيت [/size]

2

[size=16]واللة ئينجا ئيستا خةلك هةموو سةيرى ئةو زنجيرة بيانيةنة دةكات ..... ئةويش لة بةر ئةوةى زنجيرى كوردى زور كةم بووة ...

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم سةركةوتو بيت [/size]

1

[size=24]دراما و زنجیره‌ بیانیه‌كان شوێن به‌دراما كوردیه‌كان لێژده‌كه‌ن

هونه‌ر عومه‌ر
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ دیارده‌ی دۆبلاژ و ژێرنووس كردنی دراما و زنجیره‌ بیانیه‌كان به‌تایبه‌تی (توركی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی) به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌نێو ته‌له‌فزیۆنه‌ ئاسمانیه‌ كوردیه‌كان و لۆكاڵیه‌كان باش ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندان ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌سه‌ره‌تای لاوازبوونی دراما كوردیه‌كان ده‌زانن، پسپۆرانی په‌روه‌رده‌ش پێیان وایه‌ نابێت هه‌موو به‌رهه‌مێك وه‌ربگێردرێن، چونكه‌ به‌شێكیان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ دروست ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه‌ مامۆستا "یوسف عوسمان" پسپۆری ده‌رونی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات" یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌ت و ڕه‌وشانه‌ی كه‌ گڵۆبالزه‌یشن ئه‌مرۆ هێناویته‌پێش تێكه‌ڵ بونی دابونه‌ریت وكلتوری گه‌لانه‌ به‌یه‌كتر، ئه‌ویش له‌رێگای رۆمان یان شیعر یان دراما، كوردیش بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌وكاریگه‌ریانه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆركاریگه‌ری له‌سه‌رئێمه‌ دروست كردوه‌ ئه‌ودرامایانه‌ن جاچ ئاینی چ كۆمه‌لایه‌تی یاخود رۆمانسی وسیاسی و مێژویی بێت"
ناوبراو پێی وایه‌ كورد زۆر ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری گه‌لان "له‌ هه‌موو دونیا كۆمه‌ڵگه‌كان كاریان تێ ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریش دروست ده‌كه‌ن، به‌لام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ته‌نها كاریگه‌ریمان له‌سه‌ره‌ لاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری كلتوریان ته‌نانه‌ت له‌جلو به‌رگیش"
مامۆستا یوسف پێی وایه‌ به‌ هۆی ئه‌و درامایانه‌ كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ و ده‌ڵێت " به‌هۆی ئه‌و درامایانه‌ په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ساردبونه‌ته‌وه‌ و گرفتی خێزانی خوڵقاندووه‌ و هه‌ندێ نه‌ریت هه‌تونه‌ته‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ كه‌ نامۆن به‌ ئێمه‌"
ناوبراو زیاتر درێژه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: له‌ كاتی وه‌رگێران و ژێرنوس كردنی ئه‌و درامایانه‌ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی نا په‌روه‌رده‌یی تێدایه‌، كه‌كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌رمان هه‌یه‌ و، زۆربه‌ی ئه‌و وه‌رگێرانانه‌ بێ به‌رنامه‌ن و بیرله‌لایه‌نی باش یان خراپی ناكرێته‌وه‌.
به‌رێزیان گوتی: به‌گشتی هه‌موو درامایه‌ك بنه‌ما په‌روه‌رده‌یه‌كانی تێدا ره‌چاو ناكرێ و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌مان و، زۆر گریگه‌ بۆ ئێمه‌ دراماكان ره‌چاوی بنه‌ما په‌روه‌رده‌یی وئه‌خلاقیه‌كان بكه‌ین كه‌ئێستا كه‌متر گرینگیان پێده‌درێت .
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ (ئوسامه‌ جه‌میل) ده‌رهێنه‌ر كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین كورته‌ دراما و زنجیره‌یه‌ له‌مه‌ڕ دیارده‌ی وه‌رگێران ئه‌و درامایانه‌ ده‌ڵێت" دراما بیانیه‌كان كاریگه‌ری سلبی خراپی به‌سه‌ر درامای كوردی و هونه‌ری كوردی به‌گشتی هه‌یه‌، له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت پاره‌یه‌كی زۆر له‌م جۆره‌ كارانه‌ خه‌رج ده‌كرێت،له‌م كه‌سانه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ دراما بیانیانه‌ ده‌كه‌ن"، ناوبراو پێی وایه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ درامای بیانی وه‌رگێرین به‌ڵام ڕه‌چاوی باشی و خراپی بكه‌ین " من ناڵێم هیچ له‌ودرامایانه‌ وه‌رنه‌گێردرێت، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌ودرامایانه‌ی كه‌وه‌رده‌گێردرێت به‌سودبن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌ به‌م جۆره‌ به‌رهه‌مانه‌وه‌ ده‌گرن بابه‌تی خراپن و سودیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ نییه‌، به‌ڵكو زیانیان زیاتره‌، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر منداڵان و هه‌رزه‌كاران چونكه‌ له‌كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی منداڵ خولیایه‌تی گه‌وره‌كان ئه‌وه‌نده‌ خولیای نین و منداڵان لاسایی هه‌ندێك شت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌نامۆن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ و،كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاین وداب ونه‌ریه‌ت وكلتور دروست ده‌كه‌ن. جگه‌ له‌مه‌ش دورنیه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لاواز بكات.پێم وایه‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌گه‌رێن به‌دوای شتی ورژێنه‌ر نه‌ك شتێك كه‌ سودی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ تێدابێ".
له‌باره‌ی كه‌مته‌رخه‌می ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌كان، كه‌ زۆرێك پێیان وایه‌ له‌ فه‌راغی به‌رهه‌می كوردی ئه‌و درامایانه‌ ڕه‌واجیان پێده‌درێت، ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده‌ كه‌مته‌رخه‌می له‌ئێمه‌ش دا هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی دراما كوردیه‌كان، بۆیه‌ ئێستا زۆربه‌ی جار كه‌ناڵه‌كان په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر درامای بیانی، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ناڵه‌كان كه‌متر ده‌ست پێشخه‌ری ده‌كه‌ن و حه‌زیان لێیه‌ كه‌مترین خه‌رجی بۆ به‌رهه‌م هێنانی دراما بكه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌بونی ئیمكانیه‌ت كاریگه‌ری دروستكردوه‌ بۆپه‌یداكردن و به‌رده‌وام بونی ئه‌م جۆره‌ به‌رهه‌مانه‌، له‌ لایه‌كی تر پێویسته‌ ئێمه‌ كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌م هێنانی دراما دروست بكه‌ین، بۆ بوژانه‌وه‌ی درامای كوردی و، بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ ساته‌ زێرینه‌كانی كه‌ هه‌موو كه‌س له‌ گه‌وره‌ و بچوك سه‌یری ده‌كرد و سودیان لێ وه‌رده‌گرت".
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌و بواره‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت "وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی دراما كوردیه‌كان، چونكه‌ پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات له‌هه‌ندێك زنجیره‌ درامایه‌ك كه‌ ناوه‌رۆكیان به‌پێی پێویست نین گرینگی ئه‌و تۆ به‌ بواری دراما نادات"، ئوسامه‌ جه‌میل پێی وایه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری گرنگی زیاتر به‌ دراما و زنجیره‌ كوردیه‌كان بدات" پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش لیژنه‌یه‌گ پێكبهێنێ‌ بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می باش ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ واده‌كات كه‌ درامای كوردی ره‌واجی زیاتربێت، ئێمه‌ كه‌سی به‌توانامان هه‌یه‌ ئه‌گه‌رهه‌لیان بۆ بڕه‌خسێت ده‌توانن شتی چاك به‌رهه‌م بهێنن كه‌ گوزارشت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بكات، نه‌وه‌ك وه‌رگێرانی شتی بێكه‌ڵكی بیانی".
گه‌نجان ئه‌و توێژه‌ن كه‌ زۆرترین ته‌ماشاكاری ئه‌و دراما وه‌رگێڕدراوانه‌ن و زۆربه‌یان لاسایی كه‌سه‌ دیاره‌كانی نێو دراماكان ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ زۆر شت ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ڕوداوه‌كانی ئه‌و درامایانه‌،
له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆژگار عوسمان قوتابی له‌ كۆلیژی ئه‌ده‌بیات ئاماژه‌ به‌زیانه‌كانی ئه‌و درامایانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێم وایه‌ زیانه‌كانی ئه‌و درامایا بیانیانه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ سوده‌كانی!، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ له‌راگه‌یاندنه‌كان باس ده‌كرێ و وه‌رده‌گێڕدرێت زیاتر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ روپه‌ڕی گۆڤارو رۆژنامه‌و سایته‌كانیان پێ پڕ بكرێته‌وه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی بێ كێشه‌بێ، ده‌بێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چاودێری كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كانی بكات و سنورێك بۆ ئه‌و درامایانه‌ دابنێت كه‌ هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌رده‌گێڕدرێن و گه‌نجانی ئێمه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ چاولێكه‌ری كوێرانه‌، بۆیه‌ چه‌ندین دیارده‌ی ناشرین ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ له‌وانه‌ ته‌ڵاق و خیانه‌تی هاوسه‌ریه‌تی و جنێو و قسه‌ی ناشرین."
ناهیده‌ عه‌لی خوێندكاریش ئاماژه‌ به‌لایه‌نی چاكی ئه‌و درامایانه‌ ده‌كات و پێی وایه‌ " به‌هۆی ئه‌و دراما وه‌رگێردراوانه‌ ئێمه‌ به‌ كلتور و ڕۆشنبیری زۆر له‌ گه‌لان ئاشنا ده‌بین و شێوازی ژیان و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ده‌زانین." هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندكاره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی زۆری كاتی گه‌نجان و بوونی فه‌راغێكی زۆرله‌ ژیانیان بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین كات به‌ دیار ئه‌و درامایانه‌ دانیشن".
ناهیده‌ سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌و درامایانه‌ پێی وایه‌ " ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت زۆرینه‌ی گه‌نجان كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری كه‌سه‌كانی نێو دراماكان چ به‌ باشی بێت چ به‌خراپی بێت".
زۆرێك له‌ گه‌نجان پێیان وایه‌ ناكرێت ته‌نها لایه‌نه‌ خراپه‌كانی ئه‌و درامایانه‌ ببینین، چونكه‌ له‌ زۆرێك له‌ دراماكان فێری قوربانی دان و سه‌ره‌نجامی مرۆڤه‌ خراپه‌كان ده‌بین.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌گه‌رچی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت دراما بیانیه‌كان به‌ گوێره‌ی پێویست و له‌ ژێر كۆنترۆلێ كه‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌ و، به‌گوێره‌ی پێویست وه‌ربگێردرێن، نه‌ك ته‌نها هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ بێت زۆرترین بینه‌ر له‌ درامایه‌ك كه‌ زیانی زیاتره‌ له‌ سوود كۆبكرێته‌وه‌.

ستانده ر
[/size]