تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

دةستةكانت خؤش بيت

2

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

http://www.usalyze.com/wp-content/illustration-illustratie_google-search_01.jpg

[size=16]
هه‌موو رۆژێك ڤایرۆسه‌كانی كۆمپیوته‌ر بۆ جیهانی ده‌سه‌لمێنن كه‌ چه‌نده‌ زیره‌كن و له‌ نوێبوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی هێرشكردنیاندا چه‌نده‌ به‌ توانان كه‌ تا ئێستا هیچ ماڵپه‌ڕێك لێیان به‌ده‌ر نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌كاربردنی باشترین رێگه‌كانی پاراستنیش دا. هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی هێرشه‌ ڤایرۆسیه‌ به‌ربڵاوه‌كانی ناو ئینته‌رنێت، كۆمپانیای McAfee ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه‌ فه‌رهه‌نگێكی نوێی داناوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ وشه‌ی تێدایه‌ كه‌ لێكۆڵه‌ران پێیان وایه‌ مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسن. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ وشانه‌ گه‌ڕۆك بۆ ناو ماڵپه‌ڕی نوێبووه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ ڤایرۆس و له‌وانه‌یه‌ به‌كارهێنه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ تووشی گرفت بكا و به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بناڵێنێ.

هه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌ری خستووه‌ كه‌ وشه‌ی گه‌ڕان هه‌یه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ كه‌ ئه‌وه‌ی لێی بگه‌ڕێ تووشی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین ڤایرۆس یان به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش ده‌بێ له‌ناو ئامێره‌كه‌ی دا. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ 2600 كلیله‌ وشه‌ی Key Word له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ له‌ناو پێنج بزوێنه‌ری گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت دا باون، له‌وانه‌: Google، Yahoo، AOL . هه‌روه‌ها 413 لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی پێ شیكراوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای McAfee (دێڤید واڵت)، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ساڵی پار گۆڕانێكی نائاسایی له‌ به‌رنامه‌ زیانبه‌خشه‌كان روویداوه‌. گه‌یشتۆته‌ راده‌یه‌ك كه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ سنووری دزه‌كردن چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و بووه‌ته‌ تاوانێكی رێكوپێك له‌ رێگه‌ی ئاسمانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌. له‌م دواییه‌شدا بۆ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی تیرۆر گۆڕاوه‌". له‌وانه‌یه‌ به‌ناوبانگترین جۆریان كه‌ له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش بڵاوده‌بنه‌وه‌، ئه‌وانه‌بن كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی (سكرین سه‌یڤه‌ر)ن، له‌گه‌ڵ یارییه‌ به‌خۆڕاییه‌كان و كاركردن له‌ماڵه‌وه‌ و یارییه‌ ئۆڵیمپیه‌كان و گرنكه‌ ڤیدیۆیی و كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان و مۆسیقا و هه‌واڵ. هه‌رچی مه‌ترسیدارترین وشه‌ و زاراوه‌كانن كه‌ زیان به‌ گه‌ڕۆك ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وا هه‌ندێكیان لێره‌ ناو دێنین له‌وانه‌: "وشه‌كانی گۆرانی Lyrics" و "مای سپێس My space" و "داونلۆدكردنی مۆسیقا به‌خۆڕایی Free MP3" و "رێگه‌كانی فێڵكردن له‌ یاری Cheats" و "یاری كارته‌كان Cards". هه‌میشه‌ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ پاراستن له‌ ڤایرۆس دره‌نگتر دێن له‌وانه‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كان و به‌رنامه‌ زیانبه‌خشه‌كان به‌رهه‌م دێنن. له‌م باره‌یه‌وه‌ (دی واڵت) ده‌ڵێ: ئێمه‌ زۆر له‌دواوه‌ی ئه‌وانین.. ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ كه‌س نكووڵی لێ ناكات، چونكه‌ ژێرخانی جیهانی ئینته‌رنێت به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ فراوان بووه‌ و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه‌ پارێزراو نین رێژه‌یان ده‌گاته‌ 50%".[/size]