تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌ست خۆش بۆئه‌م بابه‌ته‌

3

ده‌سته‌كانت خۆش بێت سه‌ركه‌وتو بیت

2

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌   هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

http://www.uhseport.net/published/A/La/ALazarewicz/weblog/1/image.32748.jpg

[size=16]مرۆڤ بۆ شیتەڵ کردنەوەى ناسینى خودى خۆى ڕۆناچێتە قوڵایی خودەوە ، چوونکە خۆناسین (معرفە الذات) وەک ئەرستۆ دەڵێت : زۆر زەحمەتە بەڵام ئامۆژگارى کردنى کەسانى دیکە کارێکى ئاسانە کەواتە ڕەنگە خەڵک ناسینیش لەخود ناسین ئاسانتر بێت ،چونکە مرۆڤ خەوشێکى هەیە ، ئەویش ئەوەیە (نازانێت ،کە، نازانێت ) واهەست دەکات لەهەموو شتێک دەزانێت لەلایەکى دیکەشەوە ،د . عەلى ئەلوەردى ،دەڵێت ( مرۆڤ هەمیشە هەق بۆ لاى خۆى ڕادەکێشێت ) ،چونکە هەق نادرێت بەڵکو وەردەگیرێت ،جا لەترس ئەو هەق نەدانە مرۆڤ پێشتر دەکەوێتە ئەو ململانێیەوە،کەلەمیانەیدا چەند وێنەو ڕۆڵێک دەبینێت بەمەبەستى سەرکەوتن ،بۆ نمونە نوسەرى نیورۆسی (عێابی) خۆى لە زۆر وێنەى جیاوازدا دەبینێتەوە ، هەندێک جار ئەو وێنانە حەزو ئارەزوون یان هەستن ،وابڕواش دەکات ئەوە وێنەى ڕاستەقینەى خۆیەتى لەوانەیە شعرێک یان پەخشانێک بنوسێت زۆر سادەش بێت ،بــەڵام خۆى وەک ،گۆتە ،یان پۆشکین ،دێتە پێش چـاو ،هـەر ڕەخنەیەک لـەبەرهەمەکەى بـگیرێت لاى ئـەو،ڕەخـنەیەکـە وەلــەهـەسـتێکى تــایبـەتـەوە سەرچاوەى هەڵگرتووە ،ئەمەش ئەگەر هەروا بەردەوام بێت ئەوا دەبێتە بەشێک لە کەسایەتى ئەو نووسەرە ،ئەمیش لە وێنەى ئەو نووسەرەدا دەردەکەوێت کەخۆى بەخاوەن قەڵەمێکى بەهێزو پڕشت و هزر دادەنێت ئومێدێکە ئەو نووسەرە حەزدەکات وابێت ،یان لەوانەیە نووسەرێکى وا سەرنجى ڕاکێشابێت جۆرە خاسیەتێکى هەبێت ،لەڕاستیدا ئەوە نیە، ئەو وێنەیەش نا واقعیە ،چەند نا واقعیش بێت ئەمەندە سەرنج و ڕاوبۆچونى خەڵکى سەبارەت بەخۆى لاپەسەندە ، واتە حەزدەکات کەسانى دیکە باسی بکەن و ئەو کەسانەشی خۆش دەوێت کە باسی دەکەن ،ئەم خۆشەویستیەش دەبێتە سەرچاوەى خۆشەویستیەکى نیورۆسی بەسەر ئەدەب و نووسین دا ڕەنگ ئەداتەوە، ئەم جۆرە وێنانە کەئەو نووسەرە خۆى تیادەبینێتەوە بەوە جیادەکرێتەوە کەدیاردەیەکى نەستییە،سەرەڕاى ئەو خۆ بەزل زانینە ،ئەو مرۆڤە یان ئەو نەخۆشە ناشزانێ کەخۆى بەکەسێکى نمونەیی دەزانێت ،هەروەها ئاگاشی لە ئاکارە دژ بەیەکەکانى خۆى نیە ، هەستێکى واى لادروست دەبێت کەئەرکێکى زۆرى لەسەر شانە ،بەڵام هەڵەش دەکات کە ئەم ئەرکانە بەهاى رەسەن بن ،لێرەشدا تەنها مەبەستى خۆ هەڵکێشانە ،کورد واتەنى: (بچمە شارێ کەس نەمناسێ خۆم هەڵئەکێشم پڕ بەکراسێ )،
ئەگەر مرۆڤ هەموو بایەخێکى بۆ ئەوە بێت خۆى رازى بکات کەئەوە وێنەى خۆیەتى ،ئەوا ئەو باوەڕەش لەخۆیدا بەرجەستە دەکات کەئەقڵی کارامەیەو خاوەن هزرەو نووسەرێکى چاکە یان سیاسەت مەدارێکى بلیمەتە ،ئەگەر هەڵەش بکات ،ئەو هەڵەیە بە،پیرۆز دەزانێت و چەندەها بەڵگەى بێ مانا دێنێتەوە ،(نایاب) بوونى مرۆڤیش لەهەر شتێکدا خۆى لەخۆیدا میحنەتە چونکە دەبێت لە ململانێی بەردەوامدا بێت بۆ ئەوەى بۆ خەڵکى بسەلمێنێت کەئەوبەراستى نایابە .
ئەگەر مرۆڤ لەخودى راستەقینەى خۆى وردبێتەوە و بەراوردى بکات لەگەڵ وێنەى خەیاڵەکەیدا ئەوا تێدەگات لە چ گاڵتە بەخۆکردنێکدایە،ئەو کاتە رەخنەى گاڵتە پێکردن بەخودى خۆى دەکەوێتە پێشەوە، چونکە وێنەى خودى کە لە ئەنجامى ئەم لەخۆ کەمکردنەوەیە دێتە کایەوە دور دەبێت لە واقیع ، وەک دورى وێنەى خەیاڵی ، دەشتوانرێت پێی بوترێت وێنەى گاڵتە جاڕى .
لە کۆتایدا ،ئەگەر سەرنج بدەینە ململانێی نێوان وێنەى خەیاڵى و خودى ڕاستەقینە ئەوا هەرشتێک کەئەو هەستى پێدەکات و هەرشتێک خەڵکى تێبینى بکات ،پاش ئەوە ، لەهەوڵێکى بەردەوام پتر نیە بۆ پڕکردنەوەى ئەو کەلێنەو گوشار خستنە سەر خۆى کەبگاتە ئاستى بەر کەماڵى .
لەم کاتانەدا ،ئەم مرۆڤە ووشەى (پێویستە) لەسەر یەک دووبارە دەکاتەوە ،پێویستە وام بکردایە ،دەبوایە شعرەکەم وا لێ بکردایە،یان وا بیرم نەکردایەتەوە …تد.
لەناخى دڵیشەوە بەتەواوەتى قەناعەتى بەبەرکەماڵی نووسینەکەى هەیە ،وەک قەناعەتى ساویلکانەى کەسێکى نەرگزى ،ئەمەش لەمیانەى ئەو باوەڕەى کەلەتوانایدایە بەر کەماڵ بێت دەردەکەوێت ، ئەگەر زۆر هۆشیار تربێت لەگەڵ خۆیدا.
وێنەى خەیاڵی کەکەسێک دەیەوێت سیمایەکى جێگیرى دەبێت بەپێچەوانەى وێنە ئەسڵیەکە یان راستەقینەکە،چونکە وێنە راستەقینەکە،کە ناجێگیرە، بەدواى خەیاڵێکەوەیە بۆ ئەوەى کە جێگیر بێت ،مەبەست لەو وێنە خەیاڵییە ئەوە نیە کەهەوڵ بدات بۆ ئەوەى کە بیگاتێ ، بەڵکو بیرۆکەیەکى جێگیرە لەمێشکیدا دەسوڕێتەوەو دەبێتە ڕێگرێک لەپێش گەشە کردن ،چونکە ،یان نکوڵى لەبونى خەوشەکان دەکات ،یان دوریان دەخاتەوە ، وێنە راستەقینەکانیش سادەو ساکارن ،بەڵام ،وێنە خەیاڵیەکان بەفیزو لووت بەرزن ئەم دیاردەیە زۆر لەمێژە هەستى پێکراوە ،لە فەلسەفەى زەمانێکدا ئاماژەى پێکراوە، فرۆید بۆ یەکەم جار لەتیۆرى نەخۆشی نیورۆس ئاماژەى پێکردووە ،کەبەزۆر زاراوە ناوى بردووە ، وەک (من) ، (نەرگزیزم) (بەرزەمن) ،ئەم دیاردەیە گریمانەى تیۆرەکەى ئەدلەر پێک دێنێت ،نەک تەنها فرۆیدو ئەدلەر بایەخیان پێداوە ،بەڵکو لەلایەن کەسانى دیکەش وەک (فرانس ئەلکساندەر و برنارد کلۆیک … تد) بایەخى پێدراوە .

کەواتە بابزانین وەزیفەکانى ئەم دیاردەیە کامانەن ؟!
وادەردەکەوێت کە پێویستیە زیندەگیەکان دابین بکات ،هەروەکو چۆن زۆربەى نووسەران بەهەموو شێوەیەک شییان دەکردەوە ، هەروەها هەمویان لەسەر یەک خاڵی ڕێکەوتن ،کە،ئەم دیاردەیە ناوجەرگى نەخۆشی نیورۆسی پێکدێنێت کە روخاندنى یان لاواز کردنى زەحمەتە.
فرۆید کەیەکێکە لەوانە هەڵوێستى نەرگزیانەى ڕەگ داکووتراو بەیەکێک لە کۆسپە مەترسیدارەکانى سەر چارەسەر کردنى شیکردنەوەى دەروونى دادەنێت .
ئەو کەلە کۆتایدا دەبێت بەکەسێکى نیورۆسی هەلێکى کەمى لەژێر دەستدایە بۆ ڕۆنانى باوەڕ بەخۆ بوون ئەویش لەئەنجامى ئەو ئەرکە قورسانەى کە دوچارى بووە .
ئەم جۆرە باوەڕە کەتیادا ماوەتەوە لەئاکامى پەرەسەندى نەخۆشیە نیورۆسییەکە زیاتر لەنگ دەبێت ،چونکە ئەو حاڵەتانەى کەناتوانێت وازى لێ بێنێت بۆ بنیاتنانى ئەو باوەڕە شیمانەى وێران بوونى هەیە ،زەحمەتیشە ئەم حاڵەتانە لەکاتێکى کەمدا چاک بکرێنەوە، ڕەچە نیورسکییەکان دەبنە کۆسپ لەپێش نەخشەدانانى خودى ،چونکە ئەو کەسە بەو شێوە نیورسیە بەڕێوە دەچێت ،نەک خودى خۆى بەڕێوەبەرێت .،سەرەڕاى ئەمانە ،تواناى نەخۆش بۆ ڕێچکە دانانى خۆى بەبەردەوامى لاواز دەبێت بەهۆى پشت بەستنى بــەخەڵکانى دیکەوە ،وەک یاخیبونى کــوێرانە، یان شەیداى داهێنان و ..بەشێوەیەک کــەجیا نـەکرێتەوە لــە گۆشەگـیـرى ، ئـەوەش دەبێتە هــۆى ئیفلیجى تواناو چالاکى بەهۆى چەپاندنى بەشێکى زۆرى وزەو سۆزەکانى ،ئەو هـەموو فاکتەرانەى سەرەوە دەبنە هۆى ئەوەى کەپەرە سەندنى ئەو حاڵەتە ســتـەم بێت ،لەکۆتایدا ئــەم ململانێیە بنەڕەتییە دەبێتە هـۆى کەرتبونى کـەسایەتى ،لـەبەرئەوە نەخۆش هەستێکى بەهێز دەکات بە(تـوانـاو بایـەخ) ،چونکە باوەڕى بەتواناى گشتى خۆى توخمێکى کاریگەر پێکدێنێت لـەتوخمەکانى وێنەى خەیاڵى بەشێوەیەک هەمیشە ئەو نەخۆشە نیورۆسییە هەست بەلاوازى خۆى ناکات لەبۆشاییەکدا، بەڵکو لەجیهانێکى پڕ لەدوژمن دایە کەخۆیان ئامادەکردووە ئەم کابرایە فریوبدەن و گاڵتەى پێبکەن و زیانى پێبگەیەنن ،لەبەر ئــەم هۆیە هەمیشە بەرهەمەکانى خۆى بــەراورد دەکات لەگەڵ بەرهەمى کەسـنى دیکە نـەک لەبەر هۆى خۆ بـەزل زانین و لـووت بەرزى، بەڵکو لەبەر پێویستى و هەست کردن بـەلاوازى و بـێ دەسەڵاتى و لەشتێکیش دەگەڕێت هەستێکى واى پێ ببەخشێت کەبەرهەمەکانى باشترو بەنرخترە لەبەرهەمى ئەوانى دیکه‌
ئەویش بەگوێرەى بارودۆخى شارستانى و بارى ململانێ بنچینەییە زاڵە کەبڕیار دەدات کەئەوە پەسەندە یان نا..؟
لەو ململانێیە کەس (جۆر)ى بەزیوو ترس وبێ دەسەڵاتى بەعەیب و عار لەقەڵەم نادات ،لەبەر ئەوە هەوڵ ئەدات ئەو خەوشانەى بەرهەمەکانى یان کارەکانى لەخۆى وخەڵکانى دیکە بشارێتەوەو بەهەموو شێوەیەکیش پاساوى دەدات،مرۆڤى بێ بەڵگەو بەزیوو بیروڕا دەست درێژییەکانى پاساو دەدات کەدژى یاخى بووەکانى ڕێگایەتى،بەڵام جۆرى دەست درێژیەکانى هەستەکانى خۆى زۆر بەناسکى دێتە پێش چاو کەزۆر لاوازو پەڕپووتە.هەردوو جۆرەکەش ئەوەى واقیع بێت ڕەتى دەکەنەوە تەنها لەبەر ئەوەى بەگوێرەى دڵى خۆیان نیە:
بۆ نموونە:کەسی بەزیوو ناچار دەبێت ئەو ڕاستیە ڕەت بکاتەوە کەئەو کەسێکى خۆشەویست و دەست پاک و ڕەسەن نییە،بەڵام چەشنى دوورە پەرێز نایەوێت لووت بەرزیەکەى وا پیشان بدات کەلەخودى خۆیەوە هەڵقوڵاوەو دەبێت خۆیشى دوورە پەرێز ڕابگرێت،لەبەر ئەوەى ناتوانێت لەگەڵ خەڵکانى دیکە هەڵسوکەوت بکات،وەک دەستورێک هەردووکیان ڕەچە سادییەکان ڕەت دەکەنەوە، بەم شێوەیە ئەوەى بەخەوش دادەنرێت و ڕەت دەکرێتەوە، ئەوەیە کەناگونجێ لەگەڵ وێنە جێگیرەکە کەهەڵوێستى باو دروستى کردووە لەبەرامبەر خەڵکانى دیکەدا.
دەتوانین بڵێین فەرمانى بەرگرییانەى وێنەى خەیاڵی بوونى ململانێکانى ڕەتدەکاتەوەو لەبەر ئەم هۆیە دەبێت ئەم وێنەیەجێگیرو بەرجەستە بێت، چونکە نەخۆش ناتوانێت تۆزقاڵێک ڕاستى بڵێت، کەواتە دەتوانین بڵێین پەیوەستیەکى ئیجابی لەنێوان توندى ململانێکان و کەللەڕەقی وێنە خەیاڵیەکەدا هەیە.
جگە لەو ئەرکانە باسمان کرد، وێنەى خەیاڵی ئەرکى دیکەشی هەیە، ئەویش بەململانێ بنچینەییەکەوە بەستراوەتەوە ،

کەوێنەیەکە لایەنى ئیجابیشی هەیە نەک تەنها شاردنەوەى نیشانە ناپەسەندەکانى ململانێ کە جۆرێک لەئەفراندنى هونەرى دەنوێنێت و تیایدا دژ بەیەکەکان لەبەرژەوەندى خۆیاندان لەشێوە ململانێش لەروخسارى ئەو کەسە خۆیان پیشان نادەن!. بۆنمونە کەسێک نیشانەیەکى خۆسەپێنی تیا دەردەکەوێت ئەویش بەزینە ،پێویستى بەهێزیش هەیە لەپێناو بەزەی و چاکە خوازى و هەروەها خۆشەویست و بەخشندە بێت ،گۆشەگیریش بەپلەى دووەم دێن لە گرنگیدا سەرەڕاى حەز لەتێکەڵ بوونى خەڵکانى دیکەو دووپات کردنەوەى سەربەخۆى و ترس لەپابەند بوون هەست کردن بە ڕق و کینە، هەروەکو نزیک بوونەوەى نێوان گۆشەگیرى و پێویستى بەمیهرو سۆزى مرۆیی سەرەڕاى خوڵقاندنى شڵەژان و دڵەڕاوکێی بەردەوام لەگەڵ ژناندا، ئەنگێزە دەست درێژەکانیشى لەخۆسەپاندن و زەوت کردن و لێ نەبوردن دەردەکەون ، بێگومان ئەم مەیلە دەست درێژکارییانە هەلێکى گەوررەى ئامادەباشی بە خۆشەویستى و ڕوخۆشی زەوتکردووە لەگەڵ ئەمەشدا ڕوبەڕوى گۆشە گیرییەکەى دەبێتەوە.
بێ ئەوەى ئاگادارى ئەم پاڵنەرانە بێت، وێنەیەکى خەیاڵی هیچ و پوچی سەبارەت بەخۆى لادروست دەبێت ،وەک: (ئەو کەسێکى خۆشەویستە، هاوڕێیەکى مەزنە،ماقوڵیش نیە هیچ ئافرەتێک غەیرى ئەو کەسێکى دیکەى خۆش بوێت..تد)،هیچ کەسێکیش نیە وەک ئەو بێت ! لەڕوى بەزەیی و سۆزو خێرخوازى ،ئەو سەرکردەى لێهاتووە لەکاتى خۆیداو سیاسەتمەدارێکى بلیمەتەو رۆمان نوسێکى سەرسوڕهێنەرو داهێنەرەو هەزار حسابی بۆ دەکرێت، پاشان ئەو فەیلەسوفی مەزنەو پیاوى دانایەو یەکێکە لەمرۆیە دەگمەنەکان.
وێنەى خەیاڵی لەوانەیە پێی بوترێت خودى خەیاڵی یان خود فریودەر، بەڵام ئەمە تەنها نیوەى ڕاستیەکە دەگەیەنێت، ئالێرەوە وێڵ و سەرگەردان دەبێت ، بیرۆکەکانى خۆزگە لەگەڵیدا دەژی لەڕاستیدا سەرنج ڕادەکێشێت، بەتایبەتى لەبەرئەوەى لەگەڵ کەسانێک ڕودەدات کە لەلایەکى دیکەن و لەواقیعێکى تاڵدا دەژین، بەڵام ئەمە خەیاڵێکى تەواو نیە، ئەو کەسە مەخلوقێکى خەیاڵی نیە، فاکتەرە واقعیەکان رستونى، هەروەها لەڕاستیدا پاشماوەى کەسە ڕەسەنەکانیش دەگرێتەوە، لەکاتێکدا دەستکەوتە گەورەکان خەیاڵین، ئەوکاتە توانستە شاراوەکانى ژێرەوەى زۆرجار ڕاست دەردەچن، ئەوەى زیاتر پەیوەندى بەمەسەلەکەوە هەبێت، ئەوەیە کەلەپێویستیە ناوەوەییە ڕاستەقینەکان دێتە کایەوە، ئەمیش فەرمانە ڕاستەقینەکان بەجێ دێنێت و کاریگەریەکى بەهێزى راستەقینەى بەسەر داهێنەرەکەیەوە دەبێت، لە میانەى گەڕان بەدواى نیشانە تایبەتیەکانى دەتوانین بگەینە ئەنجامێکى ورد سەبارەت بە بونیادى کەسایەتى کردەیی بۆ کەسە دیارى کراوەکە، بەڵام وێنەى خەیاڵی بەنیسبەت کەسی (نیورۆسی) ەوە بەهایەکى واقعى هەیە بەچاو پۆشین لەبڕى ئەو خەیاڵەى کەتیایدا دروست بووە، چەند ڕەگ داکوتراو بێت ئەمەندە وێنەى خەیاڵی خودى بۆ دەردەکەوێت لەکاتێکدا خودى ڕاستەقینەى دەشاردرێتەوە، هەڵگەڕانەوەى وێنەى ڕاستەقینەى سەرەو خوار حەتمەن بەهۆى سروشتى ئەرکەکانى خۆیانەوە کە وێنەکەى لێدەکەوێتەوە ڕوودەدات ،هەر فەرمانێک هەوڵى سڕینەوەى نیشانە کردەییەکانى کەسایەتى دەدات و،پاش چاو پێ خشاندنەوە بە ژیاننامەى زۆر لەنەخۆشەکان تائێستاش وا بڕوا دەکرێت بنیاتنانەوەى ڕزگاربونى ژیانە بەهەموو مانایەک،لەبەر ئەوەى ئەو بەرگریەى کەنەخۆش تەبەناى دەکات ئەگەرچی هێرشیشی بکرێتە سەر، ئەوا پاساوى خۆى هەیە، یان بەلایەنى کەمەوە مەنتیقییە، چونکە هەرچەندە وێنەکەى ڕاست و دروست بێت ئەوا دەتوانێت هەست بە گرنگى و سەرکەوتن هاو ئاوازى بکات، سەرەڕاى سروشتى فریودەرانەى ئەو هەستانەى، لەم کاتەدا لەتوانایدایە خۆى بەسەر پشک دابنێ کەهەموو جۆرە فەرمان و بڕوو بیانوو لەسەر ئەساسی ئەو سەرکەوتنە بانگەشە دراوەى پێشکەش بکات.
بەڵام ئەگەر بوار درا وێنەکە بقۆزێتەوە ئەوا ڕەنگە هەڕەشەى ڕووبەڕوو بونەوەى هەر لاوازیەک لەخۆیدا لێ بکرێت بێ ئەوەى هەقی هەبێت پەڵپی هیچ شتێکی تایبەت بگرێت، بەوەى کەکەسێکى بێ نرخە تەنانەت لەدیدى خۆشییەوە،ترسێکى وا گەورەش لەمێشکیدا دەخولێتەوە کەهەر ئێستا پارچە پارچە دەکرێت، بەڵام ئەم کارە لەوانەیە هەلێکى پێ ببەخشێت کەدەبێتە بوونەوەرێکى زۆر باشترو نرخى تایبەتى خۆى هەیەو بەنرختریشە لە وێنە خەیاڵیەکەى، بەڵام ئەم هەستە نوێیە مانایەک نابەخشێت تا دەربازى دەبێت لەو تاریکیەى لێی دەترسێت، هەر لێپرسینەوەیەک یان هەر ڕەخنەیەکى دەرەکى یان هەر چاوێک بەدواى فەشەل هێنانیەوە بێت لەبەرز کردنەوەى ئاستى وێنەکەى، لەوانەیە واى لێ بکات بتەقێتەوە یان بڕوخێت.
کەواتە پێویستە ژیانى خۆى ڕێک بکات بۆ ئەوەى دووچارى ئەم جۆرە مەترسیانە نەبێتەوە پێویستیشە حاشا لەو بارودۆخە بکات کەسەرنجى ڕادەکێشێ و سیماى خۆى تیا نیەو دوور بکەوێتەوە لەو کاروبارانە کەبڕواى نیە سەرى لێ دەردەچیًَت لەکۆتایدا، هەرچەندە وێنە خەیاڵییەکە بەمەبەستى نەهێشتنى ململانێ بنچینەییکە هاتۆتە ئاراوە ، تاڕادەیەک سەردەکەوێت، بەڵام لەهەمان کاتدا کەرتبونێکى نوێ لەکەسایەتى دروست دەکات لەکەرتبونە ئەسڵیەکە ترسناکترە. بەشێوەیەکى گشتى، مرۆڤ وێنەى خەیاڵی بۆ خۆى دروست دەکات، چونکە ناتوانێت واقیعیانە بژێت،وێنەکە وەک دەردەکەوێت دژی ئەم کارەساتە دەوەستێت، بەڵام بەهۆى تـێـڕوانینى بــۆ خۆى لـەسـەر بنچینەیەکى دیــاریکراو تــاڕادەیەک نـەبێت ناتوانێت خـۆى ڕابگرێت،کەوا لەژێر، فشارى داواکارییە تایبەتیەکانى کــەبۆى نایەتەدى شۆڕشــێکى گـەورە دەکــات.
پاشان لەنێوان خود پەرستى و قێز لەخۆ کردنەوە دەسوڕێتەوە ،واتە بێ ئەوەى بتوانێت جێگیر بێت!.
بەم شێوەیە ململانێی نێوان هەوڵە چەوساندنەوەییە دژ بەیەکەکان لەلایەک و نێوان جۆرێک لە دیکتاتۆریەتى خودى سەپێنراو بەهۆى شڵەژانى ناوەوەى لە لایەکى دیکەوە دەخوڵقێت.بەر پەرچدانەوەش لەدژی ئەم دیکتاتۆریەتە خودییە هەروەک بەرپەرچدانەوەى کەسێکە دژی دیکتاتۆریەتى سیاسی، لەوانەشە پەیوەندى لەگەڵدا پەیدا بکات ، واتە هەست بکات ئەو کەسێکى نایابەو نمونەییەو بەدڵی دیکتاتۆرەو لەسەر پەنجەکانى دەوەستێت بۆ ئەوەى لەئاستى پێویستیەکانى ئەو دیکتاتۆرەدا بێت، یان یاخیبونى ڕابگەیەنێت دژی ڕقوکینە ، دانیش نەنێت بەو پابەندیەى کەبەزۆر بەسەریدا سەپێنراوە، ئەم جۆرە کەسانە زۆرن تیایاندا هەیە خۆى بەبەرکەماڵً دادەنێت و لەپۆلى (منى باڵا) دایە، تیاشیاندا هەیە گوێ بەهیچ کەسێک نادات و مەیلی هەڵچون دەکات و مل هوڕە، جۆرى بەگوڕ (شۆڕشگێڕ) یش هەیە کەوا بڕوا دەکات ئازادەو لەژێر بارى بەها سەپێنراوەکان دەناڵێنێت و ئێستا دەیەوێت بیروخێنێت، هەرچەندە هێشتا دیلى وێنە خەیاڵیەکەیەتى.
هەندێک جار مرۆڤ ڕاڕایە لەقۆناغێکدا وەک ئەوەى کەوتبێتە نێوان دوو جەمسەرى دژ بەیەکەوە، هەندێک جار کەسێکی خێرخواز بێت هەندێک جاریش بەپێچەوانەوە ،یان بیەوێت لەخود پەرستیەوە بچێتە قۆناغى بەرکەماڵی ئەم جۆرە هەوڵانە لەکۆتایدا فەشەل دێنێت، بەڵام هەوڵێکە بۆ دەربازبوون لەتەڵەزگەیەکى بێ کۆتا، دژوارترین هۆکاریش بەکاردێنێت ئەگەر لەیەکێکیان فەشەلی هێنا ئەوا پەنا بۆ ئەوەى دى دەبات.
ئەم ئاکامانە هەموویان لەدواییدا یەکدەگرنەوە بۆ دروستکردنى پەرژینێکى بەهێز دژی ئەو ڕێڕەوە ڕاستە کەئەو کەسە دەیەوێت بیگرێتەبەر، لەتواناى کەسێکیشدا نیە پەنجەى پەشیمانى بگەزێت سەبارەت بەهەڵەکان، چونکە هەست بەهەڵەکانى ناکات و،واتە نازانێت کە نایزانێت.

سەرچاوەکان:

1- صراعاتنا الباطنیة. د.کارین هورنی. ترجمە عبدالودود العلی دار الشءون الثقافیە العامە 1988.
2- تاریخ الفلسفە الیونانیە- یوسف کرم. دار الاداب.
3-مقابلە مع د.علی الوردی ، حمید المطبعی، مطبعە الحواد[/size]