تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » روخاندنى مزگه‌وتێك لهسێمانى , هاوولاَتیان توره ده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش
سوباس بوبةيامةكةت ليزان
ده‌ست خۆش
DAST XOSH BET SARKAW TW BY BAREZM
[size=24]روخاندنى مزگه‌وتێك لهسێمانى , هاوولاَتیان توره ده‌كات ( سایتى یه‌كگرتوو )
دیده‌ن خه‌له‌كانه/سلێمانى
مزگه‌وتى رییان كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى پیشه‌سازى باشور له گه‌ره‌كی ئالیات له شارى سلێمانی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هێزى پوَلیس و كارمه‌ندى زیاده‌رۆى سه‌ربه شاره‌وانى سلێمانیه‌وه ده‌روخێندرێت و كه‌ل و په‌له‌كانیان لىَ فرىَ ده‌درێته ده‌ره‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌مه جاری دوههمه و یه‌كه‌م جاریش له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا روخێنرا و هاووڵاتییه‌كی ئه‌و گهرهكهیش بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر ده‌ستگیر كرا .. ئه‌مرۆیش بۆ جاری دووه‌م ده‌روخێنرێت و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌لكی گه‌ره‌كه‌وه رێگرییان لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه پاڵ به خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌نرێت و میللیان لێ ده‌هێننه‌وه كه‌سێكی گهرهكهكهیش ده‌ستگیر ده‌كرێت و دواتریش مزگه‌وته‌كه ده‌روخێنرێت .
مامۆستا عه‌تا سدیق پێش نوێژى مزگه‌وتى ره‌ییان به سایتى یهگرتووى راگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك هێزى پۆلیس و كارمهنى زیاده‌رۆیى هاتوون دور له هه‌ر به‌هایه‌كى دینى مزگه‌وته‌كه‌یان روخاندین وكه‌ل و په‌له‌كانیان لىَ فرێداوین و قورئانى پیرۆزیان له و ناوه فرێ داوه .
پێش نوێژى مزگه‌وتى رییان ئاماژه به‌وه ده‌كات راسته ئه‌م مزگه‌وته تهجاوهزه بهلاَم خۆ گه‌ره‌كه‌كه 18 ساڵه دروستكراوه به ته‌جاوزى بۆ ته‌نها مزگه‌وته‌كه‌یان روخاندوه.؟
مامۆستا عه‌تا سدیق ووتیشى له‌كاتى روخاندنى مزگه‌وته‌كه هاولاَتیهكیان لێگرتووین و ئێستا له به‌ندیخانه‌یه .
له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردنی په‌یامنێری سایتی یه‌كگرتوو به به‌رێوبه‌رى پۆلیسى سه‌ر به شاره‌وانى به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بۆ سایتى یه‌گرتوو بدات.
هاولاَتیانى ئه‌م گهرهكهش به‌رامبه ئه‌و هه‌ڵوێسته ماوه‌یه‌ك شه‌قامى شه‌ستى ته‌نیشت پیشه‌سازییان له هاتووچۆ دابرى
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » روخاندنى مزگه‌وتێك لهسێمانى , هاوولاَتیان توره ده‌كات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]